بیروڕا
بۆ ئه‌تروشیه‌كه‌ى دهۆك ...مخمورت لێ دیاره‌؟
رێبوار ستار
ره‌نگه‌ به‌لاتانه‌وه‌ سه‌یربێت ئه‌م مانشێته‌.....
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى ره‌واى خۆیان مامۆستایانى شارى دهۆك وه‌ك ده‌ربڕینى ناره‌زایى به‌رامبه‌ر پێنه‌دانى موچه‌كانیان . به‌ شێوه‌یه‌كى هێمنانه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى بژێوى ژیانیان كرد كه‌ موچه‌ یه‌ومافێكى ره‌واى خۆیانه‌و به‌ حكومه‌تیان وت وا مانگى شه‌شه‌ ئێمه‌ هێشتا موچه‌ى مانگى یه‌كمان وه‌رنه‌گرتوه‌  كه‌ ئه‌مه‌ش داوایه‌كى ره‌واو یاساییه‌ له‌ هه‌موودنیادا. وه‌ك چۆن(ئه‌رك) هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش (ماف) به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌ هه‌یه‌ ..به‌ڵام جێگه‌ى داخه‌ ئه‌وه‌ى بینیمان له‌ میدیاكانه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ى له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ وه‌ بڵاوبونه‌وه‌. هێزه‌ئه‌منیه‌كانى سنورى دهۆك به‌ شێوه‌یه‌كى نامرۆڤانه‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌ستانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ لێدان وئه‌شكه‌نجه‌دان و گرتنیان له‌ناویشیاندا ڕۆژنامه‌ نوسان و میدیاكاران و چالاكوانى ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان . پێشتان ووتن بۆ تان نی یه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن و به‌ڕۆژنامه‌نوسانیشیان نه‌وت ڕێگه‌ ناده‌ى ڕۆماڵى بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌یه‌ . وه‌ك كارى هه‌میشه‌یان خۆپیشاندانه‌كانیان سه‌ركوت كردو دوریان خسته‌وه‌ و شارى دهۆكیان وه‌ك زیندانێكى هه‌میشه‌ى تاریكتر كرد. سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش          ئه‌ تروشیه‌كه‌ى كه‌ پارێزگارى دهۆكه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بێ ئه‌وه‌ى خۆشى بزانێ چى ئه‌ڵێت و هه‌روه‌ك (توتیه‌ك ) قسه‌كانى پێ ى ووترا بوو ئه‌ى ووته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كاك لاهور و لایه‌نه‌كانى ترى شارى دهۆك ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌م خۆپیشاندانانه‌ى دهۆك .سه‌یرم لێ دێت ئه‌تروشیه‌كه‌ى پارێزگار بیرى چوه‌ كه‌ به‌ڕێز شێخ لاهور و هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و سه‌ركردایه‌تى نوێ ى یه‌كێتى وه‌ك چۆن له‌ ناخ و هه‌ناوى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ ئاواش داكۆكارى سه‌رسه‌ختى مافى ره‌واى خه‌ڵكه‌و خۆى به‌ به‌شێك وكوڕو كچ و خوشك و براى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانى له‌ هه‌رشوێنێك بن ئه‌م یه‌كێتیه‌ یه‌كێتیه‌كه‌ى مامه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌رى ماف و سه‌روماڵى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكه‌ ویه‌كێتى له‌ هه‌رشوێنێك هه‌بێ (ئازادى وڕاده‌برین)  له‌وێ هه‌یه‌. بۆیه‌ بۆ هه‌موو یه‌كێتیه‌كان و كاك لاهور جێگه‌ى شانازیه‌و هه‌ر یه‌كێتیه‌ك له‌ هه‌ر كوێ هه‌بن (شێخ لاهور)ن ..بۆیه‌ له‌ باتى ئه‌وه‌ى بكه‌ونه‌ به‌خشینى  تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كارى به‌رامبه‌ر یه‌كێتى و هاوسه‌رۆكانى باشتر وایه‌ بیرێك له‌ ژیان و گوزه‌رانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌ .ئه‌وه‌ى چین و توێژه‌كان داواى ده‌كه‌ن مافى ره‌واى خۆیانه‌ كه‌ مافێكى سه‌ره‌تاییه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌ركێكه‌ ئه‌مه‌ به‌خشیش نیه‌ بیده‌ن به‌ خه‌ڵك .. بۆیه‌ خه‌ڵكیش داواتان لێ ده‌كات ئێوه‌و حیزبه‌كه‌ى ئێوه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن ه‌. بۆیه‌ ئه‌تروشى پێت ده‌ڵێم (مخمورت لێ دیاره‌؟) چونكه‌ كاك لاهور هه‌ر ئه‌و  كاك لاهوره‌ یه‌ كه‌ هاناتان بۆ بردوو بوو به‌ فریادره‌سى رزگاركردنى مخمور و سنوره‌ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌ى  ئێوه‌ له‌ ده‌ست تیرۆرستانى داعش. له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه‌ سه‌ركردایه‌تى نوێ ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و هاوسه‌رۆكانى هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن  هیچ كه‌س مافى لێ زه‌وت بكرێت و ئازادى راده‌ربڕینى بخنكێنرێت.
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ