بیروڕا
هه‌نگاوێكى گرنگه‌ بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م
رێبوار ستار
وه‌ك لاى هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ساڵانێكه‌ كۆنگره‌ى نه‌به‌ستوه‌ هۆكاره‌كه‌شی به‌شێكى زۆرى ئه‌و قه‌یرانانه‌ بووه‌ كه‌ ڕوبه‌ڕوى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش شه‌ڕى (داعش) كه‌ یه‌كێتى پشكى شێرى به‌رده‌كه‌وێت له‌ شه‌ڕى داعش دا قوربانى زۆریشى دا هه‌روه‌ها هه‌ندێ كێشه‌ى ناوخۆى ئه‌وكاته‌ى یه‌كێتى كه‌ ئه‌ویش هۆكارێك بووه‌ بۆ نه‌به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌، زۆر جا هه‌وڵدرا كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێ بتوانرێت كۆنگره‌ ببه‌سترێت دواجار هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌ده‌بوو، چه‌ندین جاریش لیژنه‌ پێك هێنراوه‌ بۆ دۆسیه‌كانى كۆنگره‌ كه‌له‌ چه‌ندین لیژنه‌ى جۆراو جۆر پێك ده‌هات به‌ڵام نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئامانج وه‌ك ده‌بینین چه‌ند مانگێكه‌ ئیراده‌یه‌كى به‌هێز له‌ناو هه‌ڤاڵان و كادرانى یه‌كێتى و بگره‌ سه‌ركردایه‌تیش بڕواى ته‌واویان هێناوه‌ كه‌ ئیتر پێویسته‌ كۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌سترێت ئه‌م هه‌وره‌ ڕه‌شه‌ بڕه‌وێته‌وه‌ كه‌ باڵاى یه‌كێتى گرتووه‌ دواى چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى(م.س) و مه‌كته‌بی ڕێكخستن و مه‌كته‌به‌كان و به‌شێكى زۆرى ئۆرگانه‌كان توانرا بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌ بدرێت له‌ مانگى (12) دا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمسیۆنى باڵاى كۆنگره‌ پێك هێنرا، دواتر لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ پێك هاته‌ى ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌و بریتییه‌ له‌ (ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كان)  و(مه‌كته‌ب رێكخستن)و(ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند)  و(مه‌كته‌ب دارایی و ئیداره‌ى گشتى) كه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ هه‌ڤاڵ ڕزگار عه‌لى سه‌رۆكیه‌تى ،ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا بڕیارى دا كه‌ به‌جدى كار بكات و بتوانێت كۆنفرانسى ئۆرگانه‌كان به‌زوترین كات جێبه‌جێ بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین یاسا و ڕێسا و ڕێنمایی پێویستى ده‌ركرد و بڕیارى دا كه‌ سه‌ره‌تا كۆنفرانسی كۆمیته‌كان رێك بخات دواى ئه‌وه‌ى به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌كاندا دواتر له‌ ڕۆژى (17-11-2019) كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستى پێكرد، توانرا هه‌نگاوێكى بوێرانه‌ بنرێت ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆكۆنفرانسه‌كانى تریش، هه‌روه‌ها بوه‌ هۆى جارێكى تر جۆشدانى ڕێكخستنه‌كان و گڕوتینێكى داوه‌ به‌ ئۆرگانه‌كان هه‌موو به‌ په‌رۆشه‌وه‌ كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ن ئێستا هه‌موو سه‌رگه‌رمى كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌ڤاڵان بۆ ئه‌ندامێتى كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان سه‌رقاڵى پروپاگه‌نده‌ن بۆ خۆیان تابتوانن متمانه‌ى هه‌ڤاڵه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن تا ببنه‌ نوێنه‌ریان له‌ كۆنگره‌ى داهاتوودا بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكى گرنگ و كاریگه‌ر بۆ به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ