بیروڕا
باهەمووان پشتیوانی لەسه‌رخستنى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بکەین
رێبوار ستار


وه‌ك ئاشكرایه‌ لای هه‌مووان بڕیاره‌ لە ڕۆژی (10) دەی ئۆکتۆبەری ئه‌م ساڵ  هه‌ڵبژاردنى  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بكرێت .کە ژماره‌یه‌كى زۆر قه‌واره‌ و لایه‌نى سیاسى له‌ ته‌واوى عیراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ به‌شدارى له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى بۆ نوێنه‌ره‌كانیان. یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌جیاوازتر به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوانیان  له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه‌ و سه‌رۆكى قه‌واره‌كه‌  هه‌ڤاڵ (قوباد تاڵه‌بانى)ه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ قه‌واره‌یه‌كى جیاواز به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى نوێننه‌رانى عێراق ده‌كه‌ن له‌ژێر ناوى (هاوپه‌یمانى كوردستان) ە  كه‌ هه‌ردوولا ڕێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ كادر و كه‌سانى پسپۆڕ و كه‌سایه‌تى دیارو ناسراو  وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌ دیارى بكه‌ن له‌هه‌موو شارو شارۆچكه‌كان.
به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى لیستى (هاوپه‌یمانى كوردستان )دایناوه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى چڕ و پڕ و به‌به‌رنامه‌ داڕێژراو بەپێی بنەماکانی یاسای هەڵبژادنەکان ، تابتوانێت ژماره‌یه‌كى  باش له‌كاندیده‌كانیان سەربخەن بۆ نوێنەرایەتی  له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و تاله‌وێ وە ببنە داكۆكیكارێكى سه‌رسه‌ختى مافه‌ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان هەروەها بۆ بەدەستهێنانی تەواوی  ئه‌ومافانه‌ى هه‌تا ئێستا نه‌هاتۆته‌دى . تادواجارپێکەوە باشترین خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بكه‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان کات لەدەست نەدەین و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى وهەستکردن به‌رپرساریه‌تیەوە كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنى ئەم   هاوپەیانیەتیە   یەکەم وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتیمانى و نه‌ته‌وایه‌تى دووه‌میش وه‌ك ئه‌ركێكى ئۆرگانى كه‌ له‌سه‌ر شانی هەموومانە  به‌گرنگیه‌وه‌ له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ى نێوان (یه‌كێتى نیشتمانی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان) بڕوانین و بیكه‌ینه‌ دەستکەوتێک  بۆ هه‌ڵبژاردنەکانی  داهاتووى كوردستان و تادواجار پێكه‌وه‌ خزمه‌تێكى باش و شایسته‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ به‌جۆش و خرۆشێكى هه‌ڤاڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئەندام ودۆست ولایەنگرانی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ببینە هاندەربۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وتەواوی ناوچە دابڕێنراوەکان . وەک تیمێک پێکەوە لەدەرگای تاک بەتاکی ماڵەکانیان بدەین  وداوای پشتیوانیان لێ بکەین کەلیستی (هاوپەیمانی کوردستان) لیستی هەمووخەڵکی کوردستانە وسەرۆکی قەوارەکەش  هەڤاڵ  (قوباد تاڵەبانیە) کوڕی سەرۆک مام جەلال و هێرۆخانی هەمووانە  وەک  ئامانەتێکی   (سەرۆک مام جەلال  ) ە بۆهەمووان باپشتیوانی للەم قەوارە سیاسیە بکەین چونکە ئەم هاوپەیمانێتیە هەوێنی ڕێککەوتنامەی دەباشانە کە لەسەردەستی  سەرۆک مام جەلال وکاک نەوشیروانە  بۆیە لە لەڕۆژی دەنگداندا بەوپەڕی ئەرکی نەتەوایەتیەوە بچینەسەرسندوقەکانی دەنگدان وهەمووپێکەوە ودەنگەکانمان  بدەین بە کاندیدەکانی (هاوپەیمانی کوردستان ).چونکە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی یەکلاکەرەوەدەبێت بۆکورد تاکو کوردبونی کەرکوک وناوچەدابڕێنراوەکان بەدەنگەکانمان بەیەکجاری  بگێڕینەوە سەرهەرێمی کوردستان  تا خه‌ڵك به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ چارەنووس سازە  بكه‌ن و هەموومان پێکەوه‌نگه‌كانمان  بده‌ین به‌  لیستى (هاوپه‌یمانى كوردستان)چونکە بەیەکەوە بەهێزترین

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ