هه‌فته‌ى پێشوو وتارێكم نووسى ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ سفركردنهوهو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خۆى ده‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ، وا ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌م باسى ناكۆكیه‌كانى نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا و گرنگى ڕۆڵ و پێگه‌ى توركیا بۆ ئه‌مریكا بكه‌م .
له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆك جۆزیف بایدن له 20/1/2021 ، بۆیه‌كه‌م جار له 2/2/2021 په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونى له نێوان هه‌ردوو گه‌وره ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و جۆزیف بایدن سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كرا ، به‌مه‌به‌ستى سووككردنى ناكۆكى و ململانێكانى نێوانیان ، وادیاره ئه‌مه هه‌وڵ و هه‌نگاوێكه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان ، ئیدى نازانرێت شانسى سه‌ركه‌وتنى تا چه‌نده؟
وه‌كو باس ده‌كرێت ڕاوێژكار ى باڵاى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردۆگان ( ئیبراهیم كالن ) له گه‌ڵ ڕوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا ( جیك سولیفان ) كێشه‌كانى تایبه‌ت به سوریا‌و لیبیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریای سپى ناوه‌ڕاست و قوبرس و هه‌رێمى ناگۆرنۆ كهرهباخیان تاوتوێ كردووه .
به‌گوێره‌ى ئاژانسى ئهنازۆڵ (كالین ) به به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان خوازیارن هه‌موو تواناكان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌و ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا كه به پله‌ى یه‌كه‌م خۆى له كڕینى سیستمى S400 ڕوسى ده‌بینێته‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه و كێشه‌ى پلهدوویش یارمه‌تى كۆمه‌كیه‌كانى ئه‌مریكایه بۆ هێزه كوردییه‌كانى ( هه‌سه‌ده )له باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا .
له‌لاى خۆیشیانه‌وه كۆشكى سپى له به‌یانێكدا ڕایانگه‌یاند كه (جیك سولیفان ) پێداگیرى كردووه كه ئیداره‌ى بایدن خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دروست و هاوسه‌نگه له گه‌ڵ توركیا‌و له هه‌مانكاتیشدا ئاماژه‌ى به خاڵه ناكۆك و جیاوازییه‌كان كردووه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى پێڕاگه‌یاندوون كه سه‌رۆك بایدن و ئیداره‌كه‌ى خوازیارى پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سین له ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سیه‌وه ، له هامانكاتیشدا نیگه‌رانى خۆیانى پیشانداوه له كڕینى ڕۆكێتى زه‌مین به ئاسمانى ڕوسى له لایه‌ن توركیاوه كه ده‌بێته هۆى لاوازى و دروستبوونى درز له یه‌كگرتوویى هاوپه‌یمانى ناتۆ .
ڕوون و ئاشكرایه ئه‌م په‌یوه‌ندى و سه‌لام و كه‌لامه له كاتێكدا دێت كه نیگه‌رانى و ساردى و سڕییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات‌دا هاتبووه ئاراوه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆك بایدن ، به تایبه‌تى كه‌له ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ندێك ئاماژه‌ى نیگه‌تیف له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكاوه توركیا و ده‌بینرا كه‌له واشنتۆنه‌وه ئاڕاسته ده‌كرا ، ئه‌نقه‌ره‌یان به سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانیه‌كى هاوبه‌ش داده‌نا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا .
بابه‌تى ناكۆكیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئهمریكاو توركیا:
سیستمى به‌رگرى ڕۆكێتى S400 ڕوسى
كڕینى سیستمى ڕۆكێتى به‌رگرى ڕوسى دژ به ڕۆكێتى بالیستى و فڕۆكه دیارترین خاڵى ناكۆكى نێوان دوو وڵاته ، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا توركیا ده‌ربكات له به‌رنامه‌ى دروستكردنى فڕۆكه ( F35 ).
ئه‌مریكا ده‌بێژێت كڕینى ئه‌م سیستمه به‌رگرییه ڕوسیهلهلایهن توركیاوه ، سه‌رپێچى سزاكانى ئه‌مریكایه له‌سه‌ر ڕوسیا ، توركیاش ده‌بێژێت كڕینى ئه‌م سیستمه پێش ده‌ركردنى ئه‌و یاسا‌و سزانه‌ى ئه‌مریكا بووه به‌سه‌ر ڕوسیادا كڕراوه .
له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه كڕینى سیستمى به‌رگرى ڕوسى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سهربهرنامهى فڕۆكه‌ى f35 ئه‌مریكى ، ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى زانیارى سه‌ربازى و ئاسایش و ههستیارو بۆ ڕوسیا .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وته و لێدوانانه‌ى ئه‌مریكادا ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێن ئه‌م سیستمه ڕوسیه جیا ده‌كه‌ینه‌وه و دوورى ده‌خه‌ینه‌وه له سیستمى ناتۆ و فڕۆكه‌ى F35 نایه‌ڵین به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوبدات له نێوانیاندا ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه توركیا ده‌بێژێت یۆنانى دراوسێمان كه ئه‌ویش ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆیه خاوه‌نى سیستمى به‌رگرى S300 ڕوسیه كهنهوهیهكى كۆنترى ئه‌م سیستمه‌ى ڕوسیه كه تازه توركیا كڕیوویهتى كه‌چى ئه‌مریكیه‌كان بۆ ئه‌وان ده‌نگ ناكه‌ن و هیچ نیگهرانیهكیان نیه .
هه‌ربۆیه توركیا پێشنیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى ده‌كات بۆ باسكردنى ئه‌م بابه‌ته ، ئه‌نقه‌ره ده‌بێژێت ناچار بووه ئه‌م سیستمه ڕوسیه بكڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ى وڵاتانى ڕۆژئاوا قایل نه‌بوون سیستمى به‌رگرى پێشكه‌وتوومان پێ بفرۆشن ، هه‌روه‌كو له سه‌رده‌مى ئۆبامادا ڕویدا داخوازی كڕینى سیستمى پاتریۆتى ئه‌مریكى ڕه‌تكرده‌وه كه ئه‌مه سه‌رۆك تره‌مپیش دانى پێدانا .
تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ى وڵاته ڕۆژئاواییه‌كانى سیستمى پاتریۆتهكانیان له توركیا بكشێتتهوه له كاتى ڕودانى كێشه له نێوان ڕوسیا و توركیادا و له كاتى ده‌ستوه‌ردانى توركیا له سوریادا ، تا ئه‌وه‌ى فڕۆكه ڕوسیه‌كان ئاسمانى توركیا ببه‌زێنن ، دواتر فڕۆكهیهكهیهكى ڕوسیا خرایه خواره‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه.
جیاوازى گه‌وره‌ى نێوان توركیا و ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى نزیك بوونه‌وه‌ى توركیایه له ڕوسیا ، له كاتێكدا توركیا هۆكارى نزیك بوونه‌وه‌ى له ڕوسیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نا‌ئومێد بوونى له كۆمه‌ك و هاریكارى ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له سوریا له‌كاتێكدا ده‌ڵێن ئێمه دهستوهردانهكانمان به ئاگادارى و هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ ئه‌وان بووه .
هۆكارێكى تر‌ى نزیك بوونه‌وه‌ى توركیا له ڕوسیا هه‌ڵوێستى لاواز‌و نیگه‌تیفى ئهمریكاو هاوپهیمانهكانیى له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ى ساڵى 2016 بوو له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى ڕوون و دژبه كوده‌تاكه بوو له‌لایه‌ن ڕوسیاوه .
لێره‌دا ده‌بێت باسى ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه نزیك بوونه‌وه‌ى ڕوسیا و توركیا هۆكارى سه‌ره‌كى ڕه‌خنه‌وه نیگه‌رانى ئهمریكاو ئهوروپاییهكانه له سیاسه‌ته‌كانى ئه‌ردۆگان ، به‌ڵام له شوێنه‌كانى تر‌ى وه‌كو لیبیا و سوریا و ده‌ریاى ڕه‌ش و قه‌وقاز و ئۆكرانیا ئه‌نقه‌ره تاكه ڕكابه‌رى ڕوسیایه .
هه‌ڵوێست له‌سه‌ر قه‌یرانى سوریا ناكۆكى له سه‌ر ئه‌دلب و هه‌سه‌ده
خاڵێكى زۆر گه‌وره‌و سه‌ختى ناكۆكى له هه‌ڵوێستدا له نێوان ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى و توركیادا دهستوهرد