بیروڕا
توركیا جارێكى تر هه‌وڵى سفر كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌دا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
پارتى دادو گه‌شه‌ى توركیا ( ئاكه‌په‌) له‌ ساڵى 2002 كه‌ ده‌سته‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست  دروشمى  (زیرۆ پرۆبلم )ى  له‌ گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌رز كرده‌وه‌و تا ڕاده‌یه‌كى باشیش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا ، چ له‌ ڕووى ڕیفۆرمى ئابورى و سیاسى و به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد و پرۆسه‌كانى ئاشتى كه‌ دواتر شكستیان هێنا .
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش و خۆپیشاندانه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى هه‌ر له‌ تونس و لیبیا و میسرو یه‌مه‌ن و سوریا ،  توركیا بووه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌و ململانێكانى ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كه‌ قسه‌و باسى زۆرى له‌ سه‌ركرا له‌ كاتى خۆیدا  كه‌ له‌وه‌یه‌ لێره‌دا بوارى باسكردنى نه‌بێت ، چونكه‌ من ده‌خوازم باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا بكه‌م كه‌ بابه‌تێكى گرنگه‌ بۆ ئاینده‌ى توركیا .
ئه‌گه‌رچى توركیا له‌ 14/4/1987 ه‌وه‌  داخوازى ئه‌ندامێتى پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌  ،توركیا له‌ ساڵى 1961  ئه‌ندامى ڕێكخراوى هاریكارى ئابورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌وروپایه‌(oecd  ) له‌ ساڵى 1973 ئه‌ندامى  ڕێكخراوى ئاسایش و هاوكارى ئه‌وروپایه‌ ( osce  ) هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتننامه‌ى یه‌كێتى گومرگى له‌ گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا واژۆ كردووه‌ له‌ ساڵى 1995 , جگه‌ له‌ وه‌ى ئه‌ندامى زۆر ڕێكخراوى تره‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا  ، له‌ 12 / دیسه‌مبه‌رى 1999 پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ هلسنكى .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى قورسه‌ بۆ توركیا ئه‌و مه‌رج و فلته‌رانه‌یه‌ كه‌یه‌كێتى ئه‌وروپا دایناوه‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتیه‌كه‌یاندا هه‌ر له‌ مافه‌كانى مرۆڤ و مافى كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یى ئتنیكه‌ جیاوازه‌كان كه‌ توركیا كه‌نه‌یتونیوه‌ تا ئێستا جێبه‌جێیان بكات به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ كوردو نه‌ته‌وه‌كانى ترى ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت مه‌سعود یه‌ڵمازى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى توركیا وتى ڕێگاى ئه‌وروپا له‌ ئاماده‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌گه‌رچى له‌ نێوه‌ ( ئه‌كه‌په‌ ) شدا  دیدو بۆچوونى جیاواز هه‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌ندامبوونى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ بیرمه‌ندو سه‌ركرده‌كانى و سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى توركیا دكتۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ( كه‌ ئێستا له‌و حزبه‌دا نه‌ماوه‌) له‌ كتێبى ( قووڵایى ستراتیجیدا ) به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت قوڵایى ستراتیجى ئێمه‌ ولاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامیه‌ نه‌وه‌ك ئه‌وروپا كه‌ په‌نجا ساڵه‌ له‌ ده‌رگاكانیان ده‌ده‌ین لێمان ناكه‌نه‌وه‌.
ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان  بڕیارى یه‌كجارى كشانه‌وه‌ى دۆسێیه‌ى ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا بكێشێته‌وه‌  ، به‌ هۆى ئه‌و پێشمه‌رجانه‌ى كه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى بروكسل بۆ توركیایان دانابوو له‌ ساڵى 2004 ، به‌ڵام دواتر به‌ هۆى هه‌وڵه‌كانى تۆنى بلێرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وساى به‌ریتانیاوه‌  په‌شیمان بووه‌وه‌ .
ئێستا دواى 17 ساڵ  توركیاى ژێر سه‌ركردایه‌تى ئه‌ردۆگان  له‌ هه‌موو كات زیاتر دوورتره‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا فه‌رمانیانداوه‌ كه‌وا لیستێكى سزا به‌سه‌ر توركیادا ئاماده‌بكرێت به‌هۆى ناكۆكى و ململانێكان له‌ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و گه‌ڕان و پشكنین و كنه‌ به‌ دواى غازو نه‌وتدا ، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو كات زیاتر ئاڵۆزو شپرزه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ پلان و چاره‌یه‌ك دانرابێت بۆ هێور كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ .
له‌وانه‌ش زیاتر هه‌ڵكشانى ململانێكانى   نێوان  هه‌ردوولا له‌ بواره‌كانى  وابه‌سته‌ به‌ مافه‌كانى مرۆڤ و ناكۆكى ده‌ریایى ، مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگ و له‌ نه‌مانى متمانه‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌رپرسانى برۆكسل  به‌ دراوسێكه‌ى باشوریان توركیا ، له‌لایه‌كى تریشه‌و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و زۆر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى تر له‌ بواره‌كانى  كۆچ و به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر  هه‌ردوولایانى والێ كردووه‌ كه‌وا به‌ ئاسانى و خێرایى له‌ یه‌ك جیانه‌بنه‌وه‌ .
دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵانێكى زۆر له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ى نێوان توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا وابڕیاره‌  سه‌رانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ مانگى ئازارى داهاتووداگفتوگۆى تازه‌ ئه‌نجام بده‌ن و  ستراتیجیه‌تى نوێ ى بۆ دابنێن  له‌وانه‌ سه‌پاندنى سزاى نوێ ، له‌ كاتێكدا ئه‌م كێشه‌یه‌ پێویستى به‌ ئه‌بده‌یته‌ به‌ڵام لایه‌نه‌كانى پلان و ئه‌ڵته‌رنه‌تیفیان نیه‌ .
ئه‌وه‌ى ڕۆژى 12/1/2021  ڕابردوودا گوێبیستى بووین سه‌رۆكى توركیا ئه‌ردۆگان له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ باڵوێزه‌كانى وڵاتانى  یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ توركیا له‌ كاتێكدا دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى شپرزه‌یه‌ و به‌ ( سه‌ركه‌وتنى جۆبایدن بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كه‌وتنى تره‌مپى دۆستى ئه‌ردۆگان لیره‌ى توركى 2% به‌هاكه‌ى له‌ ده‌ستدا )، ئه‌وه‌بوو ئه‌ردۆگان به‌ زمانێكى  نه‌رم و ئاشتیخوازییه‌وه‌ خوازیارى ڕاكێشان و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ى بیانى یه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌وروپى بوو بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى  بارى لارى وڵاته‌كه‌ى ، هه‌روه‌ها باسى پلانى ده‌ستپێكردنى وتوێژى له‌ گه‌ڵ یونان بۆكردن و وتى ئه‌جنداى باشمان داناوه‌ بۆ باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ گه‌ڵ بروكسل ، به‌ڵام  هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدان كه‌ ساڵانێكى درێژه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزن بۆیه‌ دیبلۆماتكاره‌كانى ئه‌وروپا له‌وباوه‌ڕدا نین هیچ گۆڕانارییه‌ى ئه‌رێنى  ڕوبدات له‌ ئاینده‌ى نزیكدا له‌ نێوانیاندا ،به‌ڵكو پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ پێش مانگى ئازار دا سه‌رۆك ئه‌ردۆگان به‌ ته‌رزێكى زۆر دوژمنكارانه‌تره‌وه‌ په‌لامارى ئه‌وروپیه‌كان بداته‌وه‌ كه‌ پێشتر وتى ئه‌وروپیه‌كان درۆزنن ، به‌ هۆى ئه‌و سزا داراییانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ نیازن به‌ سه‌ر توركیایدا بسه‌ پێنن كه‌ زۆر توندن ، كه‌ پێشتر یه‌كێتى ئه‌وروپا  خۆى لا ده‌دا له‌ سه‌پاندنى به‌هۆى بارودۆخى قه‌یراناوى توركیاوه‌ ، پێشتریش ئه‌ردۆگانیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌و ڕه‌فتارانه‌ى ئه‌وا ئاكامه‌كه‌ى زۆر كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆیان .
گرنگى یه‌كێتى ئه‌وروپا و  توركیا بۆ یه‌كدى 
بنه‌ماو فاكته‌رى ئابورى و بازرگانى هاوبه‌ش زۆرن له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا كه‌ خۆى له‌ یه‌كێتى گومرگى دا
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ