ئه‌وه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌مه له به‌غداى پایته‌خت ڕویدا گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین هێرشى تیرۆریستى بووله سێ ساڵى ڕابردوودا به تایبه‌تى دواى ساڵى 2017 ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ( داعش ) دا .
31 قوربانى و 117 بریندار به كرده‌وه‌یه‌كى خۆكوژى كه‌له‌لایه‌ن دوو خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدرا سه‌ره‌تا یه‌كێكیان خۆى ته‌قانده‌وه و دواتر ئه‌وه ى تریشیان دواى هاواركردن كه نه‌خۆشه وئازارى هه‌یه و خه‌ڵك لێ ى كۆبوونه‌وه ئه‌ویش خۆى ته‌قانده‌وه له بازاڕێكى میللى دا , ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه تیرۆریستان گورزى وا له خه‌ڵكى هه‌ژارو كاسبكارانى عێراق و به‌غداد ده‌ده‌ن ، به كرده‌وه‌ى دووسه‌ره ، له ڕاستیدا كاره‌ساتێكى جه‌رگبڕه بۆ گه‌لى عێراق له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ‌دا ،
بۆ له‌م كاته‌دا ؟
له كاتێكدا یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێ ى ئه‌مریكایه، عێراقیش له مێژه بووه‌ته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى زۆرێك له كێشه‌و ململانێكانى ناوچه‌كه ، ئه‌مه ده‌بێت مه‌سجى كام جه‌مسه‌رى ململانێكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه بێت ؟ كه به خوێنى خه‌ڵكى عێراق سووره و ده‌خوازێت به ئیداره‌ى نوێ بایدنى بگه‌یه‌نێت .
سه‌ركۆنه‌ى ناوخۆیى نێوده‌وڵه‌تى
هه‌رچه‌نده كارى تیرۆریستى و په‌لاماردانى خه‌ڵكى سڤیل و زه‌حمه‌تكێش كارێكى قێزه‌ون و ترسنۆكانه‌یه و دژ به هه‌موو یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه ، هه‌رله یه‌كه‌م ساته‌كانى ڕوودانى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستانه ئیدانه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى به دواى خۆیدا هێنا له سه‌ر ئاستى یۆنامى و ئه‌مریكا و كه‌نه‌داو ئێران و هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى دژى داعش وڵاتانى عه‌ره‌بى و حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا ههرسهركۆنهوه ئیدانه‌و ده‌ركردنى به‌یاننامه به‌س نین بۆ ده‌ربازكردنى گه‌لى عێراق له‌م مه‌ینه‌ته به‌ڵكو پشتیوانى و هاریكارى یانه بۆ وه‌ستانه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵى و وابه‌سته‌یى .
ئه‌م كرده‌وه چی به عێراقیه‌كان ده‌ڵێت ؟
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه خوێناویه جارێكى تر ئه‌وه به عێراقیه‌كان ده‌بێژێت كه تیرۆر هێشتا زیندووه‌و كۆتایی نه‌هاتووه ، هه‌ر ئان‌و ساتێك بخوازن قه‌سابخانه‌ى وا ده‌خوڵقێنن ، ئامانج لێ ى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى وڵاته و زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆ ئاژاوه‌و گێره‌شێوێنى و دوور خستنه‌وه‌ى زیاترى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و درێژه‌دان به حوكمى میلیشیات و گه‌نده‌ڵى و تاڵانانكردنى زیاترى ماڵى گشتى .
چاره‌سه‌ر چیه ؟
ئه‌وه‌ى كه مایه‌ى نیگه‌رانى و مه‌ینه‌ته بۆ گه‌لى عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه پابه‌ند نه‌بوونه به ده‌ستوورى 2005 كه زیاتر له 80 % خه‌ڵكى عێراق به به‌ڵى ده‌نگى له‌سه‌ر دا له دۆخێكى ناله‌بارى ئه‌منى ئه‌و كاته‌ى عێراقدا ، به‌ڵكو هه‌وڵدانى پێكهاته‌یه‌كه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى تاكڕه‌وى به سه‌ر پێكهاته‌كانى تر‌ى عێراقدا ، كه ئه‌مش له حه‌ڤده ساڵى ڕابردوودا هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندین ته‌وژم و ڕه‌وتى توندئاژۆو بوو له ناوچه سوونه نشینه‌كانى عێراقدا له شێوه‌ى ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده‌و و دواتر داعش كه زیانى گه‌وره‌یان به عێراق گه‌یاند له هه‌موو بواره‌كانى ئابورى و سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى كه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان وا ئاسان نیه .
پابه‌ند بوون به ده‌ستوورو سه‌روه‌ر بوونى یاسا و پێكهێنانى سوپا‌و هێزى ئاسایشى نیشتمانى و هه‌ڵبژاردنى پاك و بێگه‌رد به سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تى و به‌شداریكردنى هه‌موو پێكهاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و جۆرێك له لامهركزیهتى كارگێڕى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه پێویست و سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خه‌ڵكى عێراق گرنتى مانه‌وه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و بنه‌بڕكردنى تیرۆر و كوشتوبڕن نه‌ك میلیشیاتى به‌كرێگیراوى وڵاتان .
له كۆتاییدا خۆپیشاندانه‌كانى دووساڵى ڕابردووى خه‌ڵكى باشوور‌و ناوه‌ڕاستى عێراق ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه ئه‌م حوكمڕانى و دهستهڵاتهى ئێستاى وڵات شكستى هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا خوازیارى گۆڕانكارى ڕیشه‌یی سیاسین له هه‌موو جومگه‌كانى حوكمڕانى عێراقدا ، ته‌قینه‌وه‌ى پشتێنى بۆمبڕێژكراو و شه‌ڕى تائیفى ناتوانێت جارێكى خه‌ڵكى ته‌فره بده‌ن به‌ناوى شه‌ڕى تائیفى و ئتنیكیهوه بیانبه‌نه‌وه بۆ سه‌ر سنددوقهكانى هه‌ڵبژاردن و به داعش و تیرۆر بیانترسێنن .