هه‌رچه‌نده كات ئاسایى ده‌ڕوات و هه‌موو ساڵ وه‌رزه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه ،ئه‌وه مرۆڤه ڕۆژمێرى بۆ ساڵ و مانگ و هه‌فته‌و ڕۆژ و سه‌عات و چركه داناوه وه‌كو یه‌كه‌ى پێوانه‌ى كات بۆ ڕاییكردنى كاروباره‌كانى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا به خاس و خراپیه‌وه .
له كاتێكدا ساڵى 2020 مان به‌ڕێكرد به هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیه‌وه ، ساڵێك كه مرۆڤایه‌تى له مێژووى دوور‌و درێژى خۆیدا ڕوبه‌ڕوى پهتایهكى وا نه‌بووه‌ته‌وه كه هه‌موو وڵاتان هاوڵاتیانى خۆیان كرنتین بكه‌ن له ماڵه‌وه و ژیان تووشى جۆرێك له ئیفلیجى بێت و ده‌رهاویشته‌كانى هێنده قورس و فره ڕه‌هه‌ندن له‌وه‌یه بۆم نه‌كرێت له وتارێكى وا كورتدا باسیان بكه‌م .
ساڵى 2020 جیهان سه‌ره‌ڕاى كۆرۆنا ڤهیرۆس و كێشه‌و ململانێكانى ساڵانى پێشووترى وه‌كو شه‌ڕى یه‌مه‌ن و ململانێ ى ئێران و ئه‌مریكا و شه‌ڕى ناوخۆیى سوریا شه‌ڕى توركیا و كورد ..تد ، چه‌ندین شه‌ڕو قه‌یران و ئاڵۆزی تازهشى به خۆیه دى ، له‌وانه شه‌ڕ له لیبیا ، شه‌ڕى ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له سه‌ر هه‌رێمى نه‌گۆرنۆ كه‌ره‌باخ ، ململانێ ى خوێناوىله هه‌رێمى تیگراى ئه‌سیوبیا ، زۆر كێشه‌و گرفتى تر له كون‌و قوژبنى ئه‌م جیهانه جه‌نجاڵه .
هه‌ر له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و كێشه‌و ئاریشه‌و قه‌یرانانه‌یه كه هه‌ندێك كه‌س گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ساڵى 2020 به خراپترین ساڵى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك دابنێن به هۆى كۆرۆناو جه‌نگه‌كانه‌وه ، ڕاسته له سه‌د ساڵى ڕابردوودا مرۆڤایه‌تى زۆر كاره‌سات و ڕوداوى جۆراوجۆرى دیووه هه‌ر له كاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌وه تا ئهوجهنگانهى بنیاده‌م خۆى خووڵقاندوونى ، وه‌لى هیچیان وه‌كو كۆڤید 19 هیان به گێتى نهكردو هیچ ئومێدێكى خێراش له ئاسۆه‌وه دیار نیه وا زوو كۆتایى به نه‌هامه‌تیه‌كان بێنێت .
هه‌رچه‌نده ڤاكسینى كۆرۆنا له هه‌ندێك له وڵاتان به‌رده‌سته‌و تا ڕاده‌یه‌ك دڵخۆشكه‌ره ، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه خۆى ده‌گۆڕێت و جۆرێكى خێراترى سه‌رى هه‌ڵداوه ، به‌ڵام وادیاره كێشه‌و گرفته‌كانى ساڵى 2020 بازده‌دات بۆ 2021 یش به كێشه‌و قه‌یرانه‌كانى ژینگه‌و تهندروستیشهو تاوه‌كو ئێستا چاره‌ى بنه‌ڕه‌تیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كان له سه‌ر ئاستى جیهان , قه‌یرانى دارایى و ئابوریش ته‌نگیان به مرۆڤ هه‌ڵچنیوه‌و كێشه‌ى ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان له كۆرۆنا سامناكتره .
عێراق و هه‌رێمى كوردستان
عێراقیش به هه‌رێمه‌وه بێ به‌ش نه‌بوو له‌و هه‌موو قه‌یران و كێشانه كه به‌رۆكى جیهانى گرتبوو له ساڵى 2020 ، بۆیه دۆخى ئابوورى وڵات له لێوارى داڕماندایه به گوێره‌ى ڕاپۆرته جیهانى و ناوخۆییه‌كانیش ، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى مووچه‌ى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت به قه‌رز دابین بكرێت له چه‌ند مانگى ڕابردوو دا و كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخ و به‌هاى دینارى عێراقى له ده‌ستپێكى ساڵى نوێ‌دا كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى خه‌ڵكى زیاتر قورس كرد ، هه‌موو ئه‌مانه وایانكرد كه وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌و ڕابگه‌یه‌نێت به گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌هاوكارى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوى یونسێف ئه‌نجامیانداوه ( 2.700 )
دووملیۆن و حهوتسهدههزار كه‌س له ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه پێشتر 6 ملیۆن كه‌س هه‌ژاربوون به‌ڵام ئێستا 9.600 نۆ ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌س واته 31% خه‌ڵكى وڵات .
هیواو ئاوات
ئه‌وه‌ى هیواو ئاواتى گه‌لى عێراقه به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه له ساڵى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت و كۆتایى به گه‌نده‌ڵى و حوكمى میلیشیات و ئاژاوه‌و تیرۆر‌و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵات وسنورداركردنى چه‌ك ته‌نها به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه .
دۆخى عێراق ئێستا له دواى ساڵى 2003 ه‌وه هه‌رگیز له‌مه خراپتر‌و ئاڵۆزتر نه‌بووه هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانه هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه تاوه‌كو پرسى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوورو و په‌یوه‌ندى نێوان پێكهاته‌ن و په‌یوه‌ندى ناوخۆیى پێكهاته‌كانیش له بارێكى نه‌سازاو و شپرزه‌دایه .
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتا ئومێد زۆره بزاڤێكى مه‌ده‌نى ئه‌كتیف له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه كه سنوورى ئتنیك و مه‌زهه‌بى تێپهڕاندووهو خوازیارى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌روه‌رى یاسایه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو به‌ربه‌ست و ئالهنگارییهكان .