ئه‌م سه‌ردانه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌نقه‌ره چواره‌م گهشتێتى له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى یه‌وه بۆده‌ره‌وه‌ى وڵات , دواى سه‌ردانى ئێران و ئهمریكاو چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپا , له دواى ئه‌وه‌ى له 14/ ئۆكتۆبه‌رى 2020 له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى توركیاوه بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئاڕاسته كرا, كه باڵوێزى توركیا له به‌غداد ( فاتیح یه‌ڵدز ) گه‌یاندیه ده‌ستى , تێیدا خواستى ئه‌وه‌ى ده‌ربڕی بوو كه عێراق له پله‌ى یه‌كه‌مى گرنگى پێدانهكانى ئه‌ردۆگانه‌و خوازیاره كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بوارى سیاسى و ئابورى و ئاسایشه‌وه بۆ پێشه‌وه به‌رن.
هه‌رچه‌نده عێراق و توركیا له دواى 2003 ه‌وه‌و به تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوانیاندا به قه‌باره‌یه‌كى زۆر هه‌ڵكشانى به خۆیه‌وه دى , كه له ساڵى 2019 گه‌یشته ( 15,8) ملیار دۆلار , كه ساڵى 2018 (13) ملیار دۆلار بوو , به‌ڵام ئێستا خوازیارن ئه‌و بڕه به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ (20) ملیار دۆلار له ساڵانى داهاتوودا , له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و جموجووڵ و ئاڵوگۆڕانه له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیلى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت .
پێشتریش ساڵى 2008 ئه‌نجومه‌نى باڵاى هاریكارى ستراتیجى له نێوان عێراق و توركیا دامه‌زراو , له ساڵى 2009 یش (48) ڕێككه‌وتننامه‌ى جۆراوجۆر له بواره‌كانى ئاسایش و وزه و ئابورى و دابینكردنى وزه به تایبه‌تى نه‌وت كه عێراق 15% خواستى توركیا له نه‌وت دابین بكات .
ئاو
یه‌كێك له كێشه گه‌ورانه‌ى كه ساڵانێكه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته درواسێ دا هه‌یه كێشه‌و قه‌یرانى ئاوه كه سه‌رچاوه‌ى هه‌ردوو ڕووبارى گه‌وره‌ى عێراق دیجله‌و فورات له توركیاوه هه‌ڵده‌قووڵێن , توركیاش به‌نداو و پڕۆژه‌ى زۆر و زه‌به‌لاحى دروستكردووه كه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو یاسا‌و ڕێسا‌و عورفه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان , به‌شى عێراق وسوریاش ده‌خوات و جارجار ئه‌وه‌ش به گوێ ى عێراق و وڵاتانى تریشدا ده‌دات كه ڕۆژێك دێت ئێمه‌ش ئاوه‌كه‌مان وه‌كو نه‌وت ده‌فرۆشین , به‌ڵام له چه‌ند ساڵى ڕابردوو كه ڕاده‌ى باران بارین زۆربوو نه‌ك نه‌یتوانى ئاوه‌كه له دراوسێكانى ببڕێت به‌ڵكو ئاوه‌كه‌شى به توندى به‌ردایه‌وه ,
كورد
كێشه‌یه‌كى تر‌ى ئاڵۆز و درێژخایه‌نى نێوان عێراق وتوركیا كورده , به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان كه به كوردستانى مه‌ركه‌زى ( ناوه‌ندى ) ناسراوه و گه‌وره‌ترین به‌شى كوردستانه له ڕووى ڕووبه‌رو ژماره‌ى دانیشتووانه‌وه له بنده‌ستى توركیایه‌و نكوڵى له بوون و مافه‌كانیان ده‌كات و له هه‌ر وڵاتێكى تریش به تایبه‌تى عێراق و سوریا مافه‌كانى كورد بچنه پێش كێشه‌و به‌ربه‌ستى بۆ دروست ده‌كات , هه‌رچه‌ند ئێستا له عێراقدا دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و كورد هه‌رێمێكى فیدراڵى ده‌ستوورى هه‌یه .به‌ڵام بوونى گهریلاكانى په‌كه‌كه له سنوره‌كان و چیاى قه‌ندیل په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و توركیاى ئاڵۆزكردووه و زۆر جار توركیا سه‌روه‌رى ئاسمان و خاكى عێراق پیشێل ده‌كات و خه‌ڵكى سڤیل ده‌كاته قوربانى .
ئه‌ردۆگان و كازمى چیان وت ؟
ئه‌ردۆگان وتى من پشتیوانى یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق ده‌كه‌م وڕێز له هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌گرم به كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه , هه‌روه‌ها وتى ئه‌وانه هه‌موو براى ئێمه‌ن به جیاوازى ئایین و نه‌ته‌وه و ئاینزاوه ! كه ئه‌مه‌مان به واقیعى نه‌دیووه له ڕابردوودا هیوادارم بۆ له‌مه‌ودوا وابێت , پشتیوانى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كه‌م بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر و كۆرۆنا .هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له باره‌ى ئاویشه‌وه وتى هێوادارم ئه‌م بابه‌ته له ناكۆكیه‌وه ببێته خاڵى هاوكارى .
كازمیش سه‌ره‌ڕاى خوازیارى په‌یوه‌ندى باشى نێوان هه‌ردوو لا , لابردنى هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى , وتى عێراق دژى سیاسه‌تى جه‌مسه‌ربه‌ندییه و ناچێته هیچ جهمسهرێكهوه دژى جه‌مسه‌رێكى تر‌و خوازیاریششین ده‌ست له كاروبارى یه‌كدى وه‌رنه‌ده‌ین , ده‌رگاى عێراق كراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق , له سه‌ر بابه‌تى ئاسایش سنوره‌كان و په‌كه‌كه كازمى وتى ئێمه هه‌نگاوى پێویست ده‌نێین بۆ پاراستنى سنووره‌كان ئه‌وه‌ش كارێكى ئاسان نابێت بۆ كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى له به‌ر زۆر هۆكار كه لێره‌دا ده‌رفه‌ت نیه باسیان بكه‌م .
له كۆتاییدا هه‌رچه‌نده عێراق و توركیا دوو ڕێكه‌وتننامه‌ى باج و ڕۆشنبیرییان واژۆ كرد , زۆر شتى تر باس كرا له سه‌ر ئاو‌و ئاسایش و تیرۆر كه هه‌ریه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ى جیاوازییان بۆى هه‌یه , پێناچێت له‌وه زیاتر هیچى بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه له كاتێكدا ئه‌مریكا له قۆناغى ڕاگوزه‌ردایه بۆ گۆڕانكارى سه‌رۆك كه دواتر شێواز‌و ڕوخسارى سیاسه‌تى ناوچه‌كه سیمایه‌كى تر وه‌رده‌گرێ .