پێش هه‌رشتێك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤن , له عێراقیش به‌گوێره‌ی ده‌ستووره‌كه‌ی ئه‌و مافه‌ی به هاوڵاتیانی خۆی داوه , كه‌س ناتوانێت لێ یان زه‌وت بكات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه .
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان به هه‌ند وه‌ربگیرێت و به دروستی بگاته حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتداران و ئاكامی هه‌بێت , ئه‌وه‌یه رێكخه‌رانی ئه‌و میتینگ و كۆبوونه‌وانه به هێمنی و ئارامی و دوور له توند‌و تیژی و داواكارییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو و پێداگیری له سه‌ربكه‌ن .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه په‌نا بردن بۆ توندوتیژی و په‌لاماردانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه موڵكی گشتی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حسابی هه‌مووانیش دروستكراوه‌و دامه‌زرێنراوه , خۆپیشاندان له ئامانج و ناوه‌ڕۆكه حه‌قانی ڕه‌واكه‌ی لاده‌دات و پاساو ده‌دات به حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئاسایش په‌لاماریان بده‌ن و به‌گژیاندا بچنه‌وه‌و داواكارییه ڕهواكانیشیان وه‌لا بنرێت .
له هه‌رێمی كوردستان كه كێشه‌و قه‌یرانی قووڵمان هه‌یه به هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌دانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت , خه‌ڵكی بێزار‌و نیگه‌رانن تاڕاده‌یه‌كی زۆر , بۆیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكێكی زۆر له سهرشهقامهكانن به شێوه‌ی جۆراوجۆار, به داخه‌وه قوربانی و برینداریش له خه‌ڵك و هێزی پاراستنی ئاسایشییش هه‌یه.
من له كاتێكدا ئه‌و قسانه ده‌كه‌م به حوكمی ئه‌زموونی چاودێری زۆرێك له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی عێراق و وڵاتانی عه‌ربیش هه‌ندێك ڕاستیم بۆ ده‌ركه‌وتووه كه حه‌زده‌كه‌م لێره‌دا به كورتی باسیان بكه‌م:
عێراق له تشرینی یه‌كه‌می 2019 و هو بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن داخوازی ڕه‌وا له به‌غدای پایته‌خت و زۆرێك له پارێزگاكانی باشوور سه‌ری هه‌ڵدا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له توند‌و تیژی و له ئاكامدا توانیان حكومه‌ته‌كه‌ی عادیل عهبدولمهدی ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بكه‌ن و حكومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی كازمی پێكبێت و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خته دیاری بكات , سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میلیشلكان په‌لاماریان ده‌دان و 700 كه‌سیشیان لێ كوشتن , به‌ڵام ئه‌وان هههاواریان ده‌كرد ((سلمیه سلمیه ))
سودانیش به هه‌مان شێوه ساڵی ڕابردوو به خۆپیشاندانی هێمنانه‌و ئارامی حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیریان لابرد به پشتیوانی سوپای وڵاته‌كه‌یان و ئێستا به‌شیر له زیندانه و داگایی ده‌كرێت و حكومه‌تی ڕاگوزه‌ریش حوكمڕانی ده‌كات .
جه‌زائیریش هه‌ربه شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پشوودرێژیهكی زۆر عه‌بدولعه‌زیز بو تهفلیقهیان ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرد و داخوازییه‌كانیان به سه‌ر حوكومهتدا سه‌پاند كه سالاَنێكی درێژبوو ده‌سته‌ڵاتیان قۆرخكردبوو.
سوریا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه شێوازی شۆرشه‌كه گۆڕا بۆ توند‌و تیژی و تاقم و گروپه توند ئاژۆكان سواری شه‌پۆلی ڕق و بێزاری خه‌ڵك بوون , سوریایان وێران‌كرد , ئه‌وه ده‌ساڵه شه‌ڕی ناوخۆییه‌و نیوه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری ولاتان بوون جگه له كوژرانی سه‌دان هه‌زاركه‌س , و ڕژێمی ئه‌سه‌دیش وه‌كو خۆی ماوه له شام تائێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت .
یه‌مه‌نیش به هه‌مان ده‌ردی سوریا چوو توندوتیژی شۆڕشه‌كه‌ی گه‌لی یه‌مه‌نی له باربرد كه له ده‌ست دكتاتۆریه‌تی عه‌لی عهبدوڵاساڵهح وه‌خۆ هاتبوون هه‌رچه‌نده دكتاتۆر كوژرا به‌ڵام یه‌مه‌ن ئێستا گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ناوخۆیی و كوشت‌و بڕێكه كه وێنه‌ی نیه .
لیبیا ش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی یه‌مه‌ن و سوریا توندوتیژی و ئاژاوه سه‌ری شۆرشه‌كه خوارد كه له ده‌ست دكتاتۆریه‌تی قه‌زافی ڕاپه‌ڕی بوون و ئێستا خۆزگه بۆ سه‌رده‌می قه‌زافی ده‌خوازن .
تونس ئه‌و وڵاته‌ی كه یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵدا به هیمنی و دوور له توند‌و تیژی توانی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبێنێت .
ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بیڵێم بارودۆخی شڵه‌قاوی هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌كو دیفاكتۆیه‌ك وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا وه‌كو هه‌رێمێكی فیدرالیش جیگیر بووه , له‌وه‌یه به‌رگه‌ی ململانێ و پێشهاتی له‌و جۆره‌ی وڵاتانی تر نه‌گرێت , بۆیه زۆر پێویسته ده‌سته‌ڵاتداران به هۆشیارییه گوێ بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بگرن وڕیفۆرمی جدی بكه‌ن بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و ناداد په‌روه‌ره‌ی كه‌وه‌ك ڕۆژی ڕووناك به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌یه , خه‌ڵكیش ده‌بێت زیاتر هۆشیاربن بوارنه‌ده‌ن ئاژاوه‌چی و ده‌ستی پیس داخوازییه ڕه‌واكانیان له‌كه‌دار بكه‌ن .