بیروڕا
بایدن هه‌ڵه‌كانى پێشووى ئه‌مریكا ڕاست ده‌كاته‌وه‌ له‌ سوریا ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
قه‌یرانى سوریا یه‌كێكى تر له‌و قه‌یرانه‌ درێژو ئاڵۆزانه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ ساڵى ڕابردوودا له‌ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا درێژه‌ى هه‌یه‌و خوێنى لێده‌چۆڕیت , هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ بووه‌ جێگه‌ى بایه‌خى زۆرێك له‌ وڵاتانى ئیقلیمى و زلهێزه‌كانى جیهانیش به‌ ڕوسیا و ئه‌مریكاشه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ى له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستمه‌ باسى بكه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ مه‌ڕ سوریا هه‌ر له‌ ئیداره‌ى سه‌رۆكى پێشوتر ئۆبامه‌وه‌ تاوه‌كو تره‌مپ و سه‌رۆكى ئاینده‌ بایدن .
ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌كرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ تیمه‌كه‌ى جۆ بایدن  له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئاسایشى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌ گرنگى پێویستى پێ بده‌ن , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ بایدن و پاڵێوراوه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ( ئه‌نتۆنى بلنكن )  به‌نیازن هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانى ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه‌ هه‌نگاوى خێرا بنێن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئیداره‌ى پێشووترى ئۆباما له‌ كێشه‌ى سوریادا كردى ,
هه‌ر تایبه‌ت به‌ سوریا جۆ بایدن سه‌رۆكى تازه‌ هه‌ڵبژێراوى ئه‌مریكا له‌ كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌ ولایه‌تى (ئایوا ) له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ڕابردوودا  وتى : بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا له‌ لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ شكستێكى ته‌واو بوو , بڕیاره‌ى پاشه‌كشه‌كه‌ سوریه‌كانى كرده‌ ئامانجى هێرشه‌كانى تیرۆریستان , هه‌روه‌ها  پێداگیرى له‌ سه‌ر پشتیوانى كورده‌كانى سوریا كرد .
هه‌ر تایبه‌ت به‌ سوریا ( بلنكن )  پاڵێوراو بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌  ئیچستادا و جێگرى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا له‌ ئیداره‌ى ئۆبامادا كاتێكى پێشتر له‌ مساڵدا  وتبووى : سیاسه‌ته‌كانى   ئیداره‌ى ئۆباما شكستى هێنا له‌ سوریا زیاتر لۆمه‌ى ئه‌مه‌ى خسته‌ سه‌ر ئیداره‌ى تره‌مپ كه‌ فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكاى له‌ سوریا دا هه‌رچه‌ند پاشتر پاشگه‌زیش  بووه‌وه‌ , بلنكن هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا وتى ئۆباما شكستى هێنا له‌ پاراستنى گیانى سوریه‌كان شكستى هێنا له‌ به‌رگرتن له‌ كۆچ و ئاواره‌بوونى خه‌ڵكى سوریا .
بۆ شكستى هێنا ئۆباما؟
هه‌رچه‌نده‌ ئۆباما هێڵى سورى بۆ ڕژێمى ئه‌سه‌د دانابوو ئه‌گه‌ر چه‌كى قه‌ده‌غه‌ كراوى كیمیاوى به‌كاربهێنێت به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ى , به‌ڵام بینیمان كاتێك ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌د گازى سارینى كیمیاوى یاساغى  به‌كار هێنا ئۆباما بێده‌نگى هه‌ڵبژارد , دۆخى سوریا ئاڵۆزتر بوو , له‌ سه‌رده‌مى تره‌مپیشدا كه‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى دا له‌ سوریا هه‌ژموونى ئه‌مریكا به‌ته‌واوى لاوازو بێ كاریگه‌رى مایه‌وه‌ له‌ سوریا , به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ له‌ بلنكنیان پرسى ئایا ئاماده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌ گه‌ڵ ڕژێمى سوریا ئاسایى بكه‌نه‌وه‌؟ وتى كارێكى نه‌شیاوه‌ ئه‌مه‌له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ , ئه‌مه‌ پێمان ده‌ڵێت كه‌ له‌  چوار ساڵى داهاتوودا سیناریۆى له‌و بابه‌ته‌ نابێت .
هه‌ر له‌ به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و لێدوانه‌و زۆرێكى تر له‌ لێداوانى سیناتۆره‌ نزیكه‌كانى بایدن و میدیاكان و ڕاپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان  بگه‌ینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌ ئیداره‌ى نوێ ى ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تى بایدن هه‌رچه‌نده‌ به‌ڵێنى كۆتاییهێنانى شه‌ڕه‌ نه‌بڕاوه‌كانى ناوچه‌كه‌ى دابوو , به‌ڵام له‌ ئێستادا  به‌ هۆى مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ڕه‌وته‌ توندئاژۆكانى وه‌كو ئه‌لقاعیده‌و داعش له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا و ئه‌فغانستان بمێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و هێزه‌ تیرۆریستانه‌ خاك و خه‌ڵك  و سامانى سروشتى وه‌كو نه‌وت و غاز نه‌كه‌وێته‌ بنده‌ستیان تاوه‌كو ئارامى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌و جیهانیش بشێوێنن .
له‌ كۆتاییدا گرنگه‌ بۆ سه‌رۆكى نوێ ى ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگى له‌ گه‌ڵ ڕوسیا و وڵاتانى ترى ناوچه‌كه‌ وه‌كو توركیا و عێراق و ئێرانیش بكات  بۆ ئاینده‌ى سوریا ئایا گه‌مارۆ و سزاكانى  لاده‌بات به‌رامبه‌ر ریفۆرم و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ؟ ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان بڕیارى 1254  زۆر شتى تریش .



‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ