ئێستا وا تره‌مپ دان به شكستى خۆێدا ده‌نێت و جڵه‌وى شلكرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات بۆ بایدن ده‌ست پێبكات .
جۆ بایدن سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێراو ى ئه‌مریكا زۆر دۆسێیه‌ى قورس و ئاڵۆزى له به‌رده‌مدایه چ له سه‌ر ئاستى ناوخۆیى ئهمریكاو چ له سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ش كه ده‌خوازێت هه‌نگاوى خێرا‌و به په‌له‌ى بۆ بهاوێژێت .
بۆ ناوخۆى ئه‌مریكا :
گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ناوخۆى ئه‌مریكا چۆنیه‌تى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ( كۆڤید 19 ) و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى برایه‌تى بۆ ناو كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى , دواى ئه‌وه‌ى به هۆى جه‌مسه‌ر به‌ندى سیاسیه‌وه جۆرێك لێكترازان و دابڕان خواستى پۆپۆلیستى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى ئتنیكى هاتبووه ئاراوه , هه‌روه‌ها بابه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك به‌زۆرى له ناوخهڵكدا جگه له بارى قورسى ئابورى ژیانى چینێكى به‌رینى خه‌ڵكى ئه‌مریكا .
له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا:
لێره‌دا بابه‌تێك كه‌زۆر قسه‌ى له سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه بایدن درێژكراوه‌ى سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا باراك ئۆبامایه كه خودى بایدن بۆ دوو خول جێگرى بوو , به‌ڵام هه‌رزوو بایدن وه‌ڵامى ئه‌و نیگهرانیانهى دایه‌وه كه ئه‌و خاوه‌نى سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى خۆیه‌تى و جیهان و سیاسه‌ت و ڕوداوهكانیش گۆڕانكارى جه‌وهه‌رییان به‌سه‌ردا هاتووه , ده‌بێت ئه‌میش له ئاست ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌دا بێت .
له‌لایه‌كى تره‌وه له سه‌رده‌مى تره‌مپیشدا سیاسه‌تى ئه‌مریكا ى له سه‌ر بنه‌ماى ( ئه‌مریكا پێش هه‌موو شتێكه و یه‌كه‌مه ) به‌رێوه‌ده‌برا كه ئه‌وه‌ش زیانى گه‌وره‌ى گه‌یاند به پێگه‌ى ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزى گه‌وره‌ى جیهان , بۆیه ئێستا بایدن كارى له پێشینه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دابڕانه گه‌وره‌ى سیاسه‌تى تره‌مپ به‌سه‌ر ئه‌مریكایدا هێنا , بایدن چۆن ئاساییى بكاته‌وه؟
گرنگترینیان په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ وڵاتى چین , ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ ئه‌وروپا , كاراكردن و ئهكتیفكردنهوهى ڕۆڵى ئه‌مریكا له ڕێكخراو په‌یماننامه‌و ڕێككه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان , وه‌كو ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى , ڕێكخراوى یونسكۆ , ئاژانسى ئۆنروا , ڕێككه‌وتننامه‌ى كه‌شوهه‌واى پاریس , ئاراسته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ ڕوسیادا , بارودۆخى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا‌و نیمچه دوڕگه‌ى هندستان و ئه‌مریكاى لاتینى .
له‌وانه‌ش هه‌مووى گرنگتر‌و هه‌ستیارتر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌و قه‌یرانى درێژخایه‌ن و ئاڵۆزى تێدایه كه هه‌موو ئیداره یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ئه‌مریكا له مێژه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌یان توانیوه یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌و چاره‌ى پێویستى و یه‌كجارى بۆ بدۆزنه‌وه ,
هه‌ر له كێشه‌ى عه‌ره‌ب _ ئیسرائیله‌وه كه تره‌مپ پلانى سه‌وداى سه‌ده‌ى بۆ داڕشت به‌ڵام ئاكامى واى نه‌بوو جگه له ڕێككه‌وتننامه‌ى ئاشتى له نێوان ئیسرائیل و هه‌ندێك وڵاتى عه‌ره‌بى وه‌كو ئیمارات و به‌حرێن و باسى سودان و سعودیه‌ش ده‌كرا , به‌ڵام شكستى تره‌مپ پێناچێت ئیتر وا به خێرایى ئه‌و پرۆسه یه به‌رده‌وام بێت به خۆڕایى و بێ به‌رامبه‌ر ,له كاتێكدا تره‌مپ به فه‌رمى قودسى به پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ناساند و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى له ته‌لئه‌بیبه‌وه گواسته‌وه بۆ قودس كه ئیداره‌كانى پێشووتر ئه‌وه‌یان نه‌كرد , جگه له داننان به‌وه‌ى كه به‌رزاییه‌كانى جۆلانى سوریا كه له ساڵى 1967 ه‌وه ئیسرائیل داگیرى كردووه ببێته خاكى ئیسرائیل .
هه‌روه‌ها دوا پێشهاته‌كانى كێشه‌كانى لیبیا‌و یه‌مه‌ن و میسر‌و لوبنان تونس و جه‌زائیر هه‌مووى پێویستى به چاودێرى ودهستوهردانى ئیداره‌ى بایدنه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وندى ئه‌مریكا .
بابه‌تێكى تر‌ى زۆر ههستیارو گرنگ كه هه‌ر له سه‌رده‌مى ئیداره‌ى ئۆباماوه خوێنى لێ ده‌چۆڕێت سوریایه كه زیاتر له ده‌ساڵه گۆڕه‌پانى شه‌ڕێكى ماڵوێرانكهرى بێ ئاكامهو زۆرێك له وڵاتانى گه‌وره‌ى جیهان هه‌ر له ڕوسیا و ئهمریكاو توركیا‌و ئێران وئیسرائیل وڵاتانى عه‌ره‌بى تێوه‌ى گلاون و هیچ ئومێدێكیش له ئاسۆه‌وه به‌دى ناكرێت بۆ كۆتایی هاتنى .
له كۆتاییدا ده‌پرسین ئا یا بایدنیش هه‌ر درێژه پێده‌رى سیاسه‌ته‌كانى تره‌مپ ده‌بێت و چاوپۆشى له ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ڕوسیا و توركیا ده‌كات له سوریا بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان و زیاتر گرنگى به عێراق ده‌دات وه‌كو پێشتر ده‌یانووت به‌شیان كردووه عێراق بۆ ئهمریكاو سوریا بۆڕوسیا , ئه‌ى چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ ئێران و ڕێككه‌وتنامه‌ى ( 5+1) ده‌كات , سه‌ركێشیه‌كانى توركیا له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست دۆسییهگهلێكن ئیداره‌ى بایدن ده‌بێت وه‌ڵامى جدى بۆیان هه‌بێت .