له قه‌ته‌رو سۆمالهوهو تاوه‌كو باكورى قوبرس و سوریا و عێراق , دواجاریش ئازربیجان و هه‌رێمى ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ هێزه‌كانى توركیا بڵاوه‌یان پێكراوه له شه‌ش وڵات و سێ قارهى جیهان جگه له هێزه‌كانى تریشى كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى ناتۆ له ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانى تریش .
له ئاوا بار‌و دۆخێك‌دا كه لیره‌ى توركى له داڕمانى نرخهكهیدا بوو له ماوه‌ى ڕابردوودا , هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێكه به هۆى دوورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى توركیا‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى كه زاواى سه‌رۆك كۆمار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بوو نرخه‌كه‌ى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه , پرسیار گه‌لێك خۆى قووت ده‌كاته‌وه ئایا ئابوورى توركیا به‌رگه‌ى ئه‌م باره قورسه ى په‌لهاویشتن و فراوانخوازى به‌م ڕووبه‌ره فراوانه‌ى سێ قارهى ده‌گرێت ؟
له وه‌ڵامى ئه‌م نیگه‌رانى و مه‌ترسیانه‌ى خه‌ڵك و ئۆپۆزه‌سیۆنى توركیا دا ئه‌وه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه توركیا له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه بنكه‌ى سه‌ربازى تێدا بنیاتنناوه ڕێككه‌وتننامه‌ى ئابورى ئیمزا كردووه و سوودو قازانجى زۆرى ده‌ست ده‌كه‌وێت .
بۆیه حه‌زده‌كه‌م لێره‌دا به كورتى ئه‌و شوێنانه بخه‌مه‌ڕوو كه هێزى توركیاى لێیه :
باكورى قوبرس
توركیا له ساڵى 1974 ه‌وه دوڕگه‌ى باكورى قوبرسى داگیركردووه‌و ده‌وڵه‌تێكى دیفاكتۆى تێدا دروستكردووه به ناوى كۆمارى توركى باكورى قوبرس كه تاوه‌كو ئێستا هه‌زاران سه‌ربازى خۆى له‌وێنده‌رێ جێگیر كردووه, له ساڵى 2019 شدا بنكه‌یه‌كى ده‌ریایى دروستكردووه و حكومه‌ته‌كه‌ى باكورى قوبرسیش قایل بووه كه فڕۆكه‌خانه ( جیجیتكاڵ) ببێته بنكه‌ى فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانى توركیا له ده‌ریای سپى ناوه‌ڕاست له سهرداخوازى ئه‌نقه‌ره ,هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدا دێن كه هێزه‌كانى توركیا به چڕى له ده‌ریاى ئیجه‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوین جێگیر بوون بۆ گه‌ڕان به دواى نه‌وت و غاز له ناوچه جێناكۆكه‌كان له گه‌ڵ یونان .
سوریا
سوریا وڵاتێكه تره كه هێزه‌كانى توركیا له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا به چڕى و پڕى جموجوڵى تێدا ده‌كه‌ن هه‌ر له ئیدلبه‌وه تاوه‌كو عه‌فرین و گرێ سپى و شوێنه‌كانى تر‌ى ڕۆژئاواى كوردستان , له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كاتدا ئه‌م ئامادهگیهى هێزه‌كانى توركیا بووه‌ته دیفاكتۆ و به‌شێكه له كێشه‌و ململانێكانى ئه‌و وڵاته‌و ته‌نانه‌ت ڕێككهوتننامهكانى سوتشى و ئه‌ستانه, كه له گه‌ڵ ڕوسیا و ئه‌مریكاشدا ئاڵوگۆڕى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌كات .
لیبیا
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى جه‌نراڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ته‌رابلوسى پایته‌ختى لیبیا به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى و ده‌رهێنانى له ده‌ست حكومه‌تى ویفاق كه سیراج سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و دۆستى توركیایه ,له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ته‌كه‌ى ویفاق داواى له توركیا كرد كه یارمه‌تیان بدات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌فته‌ر كه میسر‌و ئیمارات و ڕوسیا پشتیوانى ده‌كه‌ن , هه‌ر بۆیه ئه‌نقه‌ره خێرا هێزو ڕاوێژكارى سه‌ربازى و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و كه‌شتى جه‌نگى بۆ ناردن كه توانیان هاوكێشه‌كه هه‌ڵگێڕنه‌وه‌و هێزه‌كانى حه‌فته‌ر ناچار به پاشه‌كشه بكه‌نه‌وه بۆ به‌نغازى .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا به‌نیازه دوو بنه‌كه سه‌ربازى ده‌ریایى و ئاسمانى له لیبیا بنیات بنێت , كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرى ئه‌وروپیه‌كان به دواى خۆیدا ده‌هێنێت به تایبه‌تى ئیتالیا و فه‌ره‌نسا .
قه‌ته‌ر
قه‌ته‌ریش یه‌كێكى تره له‌و وڵاتانه‌ى كه ساڵى 2019 توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌وره‌ى تێدا بنیاتنا به‌ناوى بنكه‌ى ( ڕه‌یان ) , كه ئه‌مه‌ش تاكه جێ پێیه‌كى گرنگه بۆ توركیا له ناوچه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى كه به گوێره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك ساڵى 2014 له نێوان قه‌ته‌رو توركیا ئیمزا كراوه كه تێیدا هاتووه كه هه‌ردوو وڵات ده‌توانن هێز بڵاوه پێ بكه‌ن له سه‌رخاكى یه‌كتر .
عێراق
توركیا له عێراقیش به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بنكه‌و باره‌گاى سه‌ربازى هه‌ن كه له هه‌رێمى كوردستان (11) بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌ن به وته‌ی بیناڵى یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى توركیا له ساڵى 2018 به بیانووى پاراستنى ئاسایشى خۆى له دژى گهریلاكانى پارتى كریكارانى كوردستان و له به‌عشیقه‌ش نزیكى موسڵ دژ به داعش هات كه ئێستا شه‌ڕى داعیش ته‌واو بووه هێشتا هه‌ر له‌وێ ماون .
سۆمال
له سۆماڵیش توركیا خاوه‌نى گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازییه كه سێ سه‌ربازگه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه كه (50) ملیۆن دۆلارى تێچووه .
ئازه‌ربیجان
هه‌فته‌ى ڕابردویش ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند كه له گه‌ڵ پۆتینى سه‌رۆكى ڕوسیا ڕێكه‌وتون كه بنكه‌یه‌كى چاودێرى هاوبه‌ش دابمه‌زرێنن بۆ چاودێرى كردنى ئاگربه‌س له هه‌رێمى ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ .
له كۆتاییدا ئامانجى توركیا له‌م له‌شكر كێشیانه بۆ وڵاتانى سوریا و عێراق بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆیه‌تى له پارتى كرێكارانى كوردستان و پاراستنى ئاواره‌كانى شه‌ڕى سوریایه وه‌كو خۆیان ده‌بێژن, بۆ لیبیاش ڕێككه‌وتننامه‌ى دیارى كردنى سنورى ده‌ریای نێوان لیبیا و توركیا ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه چوون ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بپارێزن ,بۆ سۆمالیش مه‌به‌ستیان فراوانكردنى هه‌ژموونى توركیایه له ئه‌فریقیا .