له 3 تشرینى دووه‌مى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكایه , ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ك هه‌ر له ئه‌مریكا گه‌رچى ئه‌مساڵ به هۆى ڤایرۆسى كۆڤید 19 ه‌وه جیاوازه له جاران , به‌ڵام له زۆربه‌ى زۆرى وڵاتانى جیهانه‌وه به وردى چاودێرى ده‌كرێت و قسه‌ى له سه‌ر ده‌كرێت .
ڕه‌نگه بپرسن باشه بۆ ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌بێژم له بهرئهوى ئه‌مریكا ڕۆڵى پۆلیسى جیهان ده‌بینێت , سیاسه‌ته‌كانى كاریگه‌رى له سه‌ر ژیان و ئاینده‌ى گه‌لێك له وڵاتان هه‌یه , به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێگه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه له سیاسه‌ت داڕشتنى ئه‌و وڵاته‌دا .
تره‌مپ و بایدن
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵ له نێوان دوو كاندیدى به‌هێزدایه جۆبایدن كه جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئه‌مریكا باراك ئۆبامابوو , جگه له‌وه‌ى په‌نجا ساڵه له ناو كۆڕى سیاسه‌ت و كۆنگریس و سهناتدایه , دۆناڵد تره‌مپیش كاندیدى كۆمارییه‌كانه سه‌رۆكى ئێستایه و پێشتر بازرگانێكى خانوبه‌ره بوو .
جیاوازییه‌كانى ئه‌م دووانه
دواى چوار ساڵ له حوكمڕانى گومڕایى و بێ ده‌ربه‌سى سه‌رۆك تره‌مپ , بایدنى دیموكراتخواز خۆى كاندید ده‌كات و به هیوایه سه‌روه‌رییه‌كانى ئه‌مریكا زیندوو بكاته‌وه له سه‌ر ئاستى نیشتمانى و نێو ده‌وڵه‌تیش به‌هۆى ئه‌و شاره‌زاییه زۆره‌ى كه هه‌یه‌تى , له كاتێكدا هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بایدن ناتوانێت ببێته هۆى هه‌ڵهاتنى ڕۆژێكى نوێ به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌وڵ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانى پێش تره‌مپ , ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه بۆ بابه‌ته ههستیارو گرنگه‌كانى وه‌كو كهشو هه‌واو جیاوازى ئابورى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ركرده دكتاتۆرو سته‌مكاره‌كان هه‌نگاو ده‌نێت , له‌مانه‌ش زیاتر لایه‌نگرانى بایدن ده‌بێژن سه‌ركه‌وتنى بایدن واته مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له سه‌ركردایه‌تى جیهان , به‌ڵام نه‌یاره‌كانى به پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینن وده‌ڵێن بایدن ته‌نها سێبه‌رى ئۆبامایه و سیاسیه‌كى ناوه‌نجى بێ دیدگاى ڕوونه و ده‌مێنێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ى كه كێ ده‌كات به‌وه‌زیرى ده‌ره‌و به‌رگرى و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌وه گرنگه .
بایدن له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌هێز كردنى به‌ره‌ى ناوخۆیی ئه‌مریكا مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تیه بۆ سه‌ركردایه‌تى جیهان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه , له ڕاستیدا ئه‌و بیرۆكه‌ى كه ده‌یگووت كه سه‌ركردایه‌تى جیهان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى ئه‌مریكایه ئه‌و بایدن خاوه‌نێتى به‌ڵام تره‌مپ وازى لێهێنا .
كه‌ش و هه‌واو ته‌ندروستى
تره‌مپ ساڵى پێشوو له په‌یماننامه‌ى كهشو هه‌واى پاریس كشایه‌وه ,به‌ڵام بایدن به‌ڵێنى داوه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو په‌یماننامه‌كه و ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به ڕێككه‌وتننامه ى احتباسى گه‌رماوه . له ڕووى ته‌ندروستیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و پابه‌ند ده‌بێت به دانى هه‌موو شایسته داراییه‌كانى و كۆمه‌ك وهاریكارى ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسین بۆ ڤایرۆسى كۆڤید 19 كۆرۆنا .
دیموكراسى و پرنسیپه جوانه‌كانى
بایدن ده‌ڵێت ئێستا جیهان له جه‌نگێكدایه له نێوان دیموكراسى و دیكتاتۆریه‌تدا , پێویسته ئه‌مریكا پێشڕه‌وى دیموكراسى بێت , هه‌روه‌ها زیاتر له سه‌رى ده‌ڕوات له گۆڤارى ( فۆرین ئه‌فیرز ى ئه‌مریكى ) ئه‌مریكا ئاماده‌یه ئه‌م ڕۆڵه ببینێت نه‌ك له ڕێ ى نمایشكردنى نموونه‌یه‌كى بههێزمانهوه به‌ڵكو له‌ڕێ ى هێزى نموونهكهمانهوه و به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى داوه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لووتكه‌ى جیهانى دیموكراسى ببسهستێت له یه‌كه‌م ساڵى ولایهتهكهیدا .
ده‌رباره‌ى چین
به پێچه‌وانه‌ى تره‌مپه‌وه , بایدن ده‌ڵێت زۆر توند ده‌بم به‌رامبه‌ر به چین به تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى له تایوان و ڕه‌فتاره نایاساییه‌كانى له بوارى بازرگانیدا له دزینى بیرۆكه و ته‌كنۆلۆجیای كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان , هه‌روه‌ها بایدن پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا كه به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو پێك بهێنن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ى چین .
قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى
بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه زیندووكردنه‌وه ى په‌یماننامه‌كانى دانانى سنوور بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له گه‌ڵ ڕوسیا كه له سه‌رده‌مى تره‌مپدا ئاڵۆزبوو , هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى ستارت ى نوێ له گه‌ڵ ڕوسیا كه ئۆباما ساڵى 2010 ئیمزاى كرد بوو , ده‌رباره‌ى ئێرانیش بایدن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت ئه‌وا ڕێككه‌وتنى ( 5+1) ڕیفۆرم ده‌كه‌ینه‌وه كه تره‌مپ پاشه‌كشه‌ى لێ كرد ساڵى 2018 .
كێشه‌و ململانێكانى جیهان
بایدن به نیازه ناتۆ زیندوو به‌هێز بكاته‌وه هاوپهیمانێتیهكانى له ئاسیا په‌ره پێ بدات به‌رامبه‌ر جموجووڵه‌كانى ڕوسیا دژ به ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها هه‌وڵى زیندوو كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى فه‌له‌ستین _ ئیسرائیل كه تره‌مپ تێكى دابوو , هه‌روه‌ها بڕینى كۆمه‌ك و چه‌ك له شه‌ڕى سعودیه‌و یه‌مه‌ن , چاككردنى یاساى كۆچ و هاریكارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و یاساى نێوده‌وڵه‌تى .
دبلۆماسیه‌ت
بایدن ده‌ڵێت ڕاستگۆیى و متمانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ دیبلۆماسیه‌ت ئه‌وه‌ى كه تره‌مپ وێرانى كردبوو .ده‌ڵێت من وه‌كو سه‌رۆك دیبلۆماسیه‌ت ده‌كه‌مه بنه‌ماى سه‌ره‌كى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا .