بیروڕا
گێڕانه‌وه‌ى ئه‌رشیفه‌كانى به‌عس له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ عێراق
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
له‌ 31 ئابى 2020 حكومه‌تى عێراق  ( 48 ) تۆن دۆكۆمینت  و ئه‌رشیفى  حزبی به‌عس و حكومه‌تى عێراق وه‌رگرته‌وه‌ له‌  حكومه‌تى ئه‌مریكا كه‌ به‌ گوێره‌ى ڕێككه‌وتنێكى پێشووتر له‌ نێوانیان  واشنتۆن و به‌غدادا واژۆ كرابوو .
ئه‌وه‌ى ڕوونه‌ له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق یان داگیركردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌  ساڵى 2003 ,  هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا ده‌ستیانگرت به‌ سه‌ر زیاتر له‌ پێنج ملیۆن لاپه‌ڕه‌  له‌ دۆكۆمینت و  نامه‌ى نێردارو و وه‌ڵام له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى عێراقى حزبى به‌عس  فه‌رمانڕه‌وا ( 1968-2003 ) و داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عێراق , كه‌ په‌یوه‌ندى یان به‌ كاروبارى كارگێڕى و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌كانى حزبی به‌عس له‌ سه‌ر هاوڵاتیان و دراوسێ و خزم و كه‌سوكارى خۆیان نووسیویانه‌ , كه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ سه‌دام حسێنى سه‌رۆكى ڕژێمى پێشوو گرتووه‌ ,  یان له‌سه‌ر  سه‌ربازه‌كانى سوپاى عێراق كه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌ خیانه‌ت كاتێك كه‌ به‌ دیل گیراون له‌ جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێراندا و زۆر بابه‌تى تریش .
هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى عێراق دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دۆكۆمینتانه‌ كه‌ ئه‌رشیفى سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عسه‌ , یه‌كسه‌ر له‌ شوێنێكى نهێنى هه‌ڵى گرتن , نیازیشیان نیه‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و دۆكۆمینتانه‌ بۆ خه‌ڵكى عێراق ئاشكرا بكه‌ن له‌ ئێستادا یان بیانخانه‌ ڕوو  تاوه‌كو خاوه‌ن په‌یوه‌ندى و توێژه‌ران و ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى مێژوویى كه‌ڵكى لێ وه‌ربگرن , ئیتر له‌ به‌رئه‌وه‌ى بێت ڕووداوه‌كان كاتێكى زۆریان به‌سه‌ردا تێ نه‌په‌ڕیووه‌ هێشتا ,  به‌شێكى زۆر ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ له‌وه‌یه‌ تا ئێستا له‌ ژیاندا مابن و ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .
گرنگى ئه‌و ئه‌رشیفه‌
له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  بۆ ئه‌مریكا دواى ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌ لێ ى كرا , به‌ شى سێ یه‌مى ئه‌رشیفى عێراقى ڕاده‌ستكرا كه‌ پێشتر ئاماژه‌م پێ دا , به‌شه‌كانى تر پێشتر وه‌رگیرابووه‌ وه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ به‌شى یه‌كه‌م دۆسیه‌ى حكومه‌ت و هه‌واڵگرى بوو , به‌شى دووه‌م دۆسیه‌ى كورد بوو, دۆسیه‌ى سێیه‌م و كۆتاییش ئه‌م دۆسێه‌ بوو كه‌ كازمى وه‌رى گرته‌وه‌ گرنگترینى دۆسیه‌ و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كان بوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌واوى كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌ ناوخۆییه‌ تایبه‌ته‌كانى سه‌ركردایه‌تى (قوترى ) هه‌رێمایه‌تى  حزبى به‌عسى له‌ خۆگرتووه‌ , جگه‌ له‌ ناوه‌ى سه‌ركرده‌كانى حزب  و ئه‌و نووسراو موراسه‌لاتانه‌ى كه‌ له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عس و داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانى ئاسایش و هه‌واڵگرى له‌وكاته‌دا كراوه‌ , جگه‌ له‌و پرۆسه‌ى چاودێرى و سانسۆره‌ى كه‌ حزبى ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌ ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كانى عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ئه‌نجامى داوه‌ , كه‌ به‌شێگى زۆر ى ئه‌وانه‌ فه‌رمانڕه‌واى عێراقن ئه‌مێستا , هه‌روه‌ها ناوى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شى تێدایه‌ كه‌ داموده‌زگاكانى به‌عس به‌كارى هێناون بۆ سیخوڕى و سانسۆرى گه‌لى عێراق .
هه‌ربۆیه‌ ئێستا به‌شێكى زۆرى عێراقیه‌كان خوازیارن ئه‌و دۆسیانه‌ ببینن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى كه‌سوكاره‌ بێ سه‌رو شوێنه‌كانیان بزانن جگه‌ له‌ چاره‌نووسى كوه‌یتیه‌كان كه‌ له‌ كاتى داگیركردنى كوه‌یتدا  شوێن بزر كران ساڵى 1990 .
كازمى و ئه‌رشیفه‌كه‌
به‌ و پێیه‌ى  مسته‌فا كازمى له‌ دامه‌زراوه‌ى زاكیره‌ى عێراقى  كه‌ له‌ ساڵى 2003  له‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌ بۆ دۆكۆمینت كردنى سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌واى به‌عس  پێشتر كارى كردووه‌ , زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ئه‌و دۆسیانه‌ى بینیووه‌ و سوودى لێ وه‌رگرتووه‌ به‌ تایبه‌تى له‌وكاته‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو پێش ئه‌وه‌ى ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ,هه‌رچه‌نده‌ واڕگه‌یه‌نرا كه‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆكۆمینتانه‌ له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن په‌یوه‌ندى به‌ هۆكارى ته‌كنیكیه‌وه‌ هه‌بووه‌ نه‌ك سیاسى ورد , له‌به‌رئه‌وه‌ى لایه‌نى ئه‌مریكى لێكتێگه‌یشتنى پێشترى له‌ گه‌ڵ لایه‌نى عێراقى هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌م دۆسیانه‌ .
به‌ڵام له‌ عێراق  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ى لێدوانه‌كانى ئه‌مریكا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ نیاز پاكى نیه‌و , كازمى هه‌وڵده‌دات كه‌ خۆى ناوه‌ڕۆك و ورده‌كارى دۆسیه‌كان ده‌زانێت  دژى هه‌ندێك كه‌سایه‌تى و لایه‌ن  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ى عێراقدا به‌كارى بهێنێت و به‌ تایبه‌تى زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تى و پیاوى ئاینى و مه‌زهه‌بی و سه‌رۆك خێڵ و ته‌نانه‌ت میدیاكاریش   هه‌ن كه‌ كاریان بۆ داموده‌زگا جاسوسى و داپڵۆسێنه‌ره‌كانى ڕژێمى به‌عس كردووه‌ و ئێستا له‌سه‌ر شانۆى سیاسه‌تى عێراق ژماره‌ى دیارن و له‌ پێشه‌وه‌ن خۆیان وا نمایش ده‌كه‌ن كه‌ دژى ڕژێمى پێشوو و سیستمى دكتاتۆرى بوون .
له‌ كۆتاییدا ماڵپه‌ڕو ناوه‌نده‌كانى نزیك له‌  به‌عس له‌ گرنگى ئه‌م دۆكۆمینتانه‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بێژن ئێمه‌ حزبى فه‌رمانڕه‌وا بووین و به‌ ئاشكرا كارمان كردووه‌ , نه‌ك كارى نهێنى ئه‌و ئه‌رشیفى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌ .
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ