بیروڕا
ماكرۆن له‌ به‌یروت و به‌غداد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
له‌ماوه‌ی‌ مانگێكدا دووجار عمانۆئیل ماكرۆنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا سه‌ردانی‌ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنانی‌ كرد , ئه‌گه‌ر لوبنان یه‌كێك له‌ وڵاته‌ كۆلۆنیالیه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا بێت ئه‌وا سه‌رۆك ماكرۆن هه‌ر به‌هه‌مان  خه‌یاڵی‌ جارانه‌وه‌ خاوه‌نداری‌ له‌ لوبنان و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌كانی‌ ده‌كات و هه‌ر دوای‌ ته‌قینه‌وه‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ به‌یرۆت , ماكرۆن  كه‌لاوه‌و دارو په‌ردو و دوكه‌ڵه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ , له‌ناو ئاپوره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانی‌ لوبنانی‌ كه‌ هاواریان ده‌كرد ڕزگارمان كه‌ن  له‌ ده‌ستی‌ حوكمڕانه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان .
به‌ڵام جاری‌ دووه‌م كه‌ ماكرۆن گه‌ڕایه‌وه‌  بۆ به‌یروت ئه‌و حه‌ماسه‌ت و ئومێده‌ گه‌وره‌ی‌ خه‌ڵكی‌ لوبنان هه‌ڵیان چنی بوو دامرده‌وه‌و هه‌ناسه‌ی‌ ساردیان هه‌ڵكێشا له‌وه‌ی‌ كه‌ ماكرۆنیش ناتوانێت برینه‌كانیان تیمار بكات .
ماكرۆن سه‌ره‌تا وتی‌ پێویسته‌ ژێرخانی‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ لوبنان بگۆڕێت نه‌ك جوانكاری‌ بكرێت , به‌ڵام ئێستا ماكرۆن پشتگیری‌ له‌ كاندیدی‌ نوێ‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت (مسته‌فا ئه‌دیب ) باڵوێزی‌ لوبنان له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن شه‌قامی‌ لوبنانه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ , چونكه‌ ناوبراو پێشتر سه‌رۆكی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ پێشوتری‌ لوبنان نه‌جیب میقاتی‌ بوو , له‌ به‌رئه‌وه‌ هه‌ر به‌ درێژكراوه‌ی‌ هه‌مان سیستمی‌ حوكمڕانی‌ ده‌زانن .
ماكرۆن له‌ به‌غداد
ئه‌گه‌ر ساڵی‌ 2014 له‌ گه‌رمه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا له‌ عێراق فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاتی‌ فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدادو هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی‌ تیرۆری‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ , ڕۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش و تیرۆر گه‌لێك كاریگه‌ر بوو چونكه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌ركیان به‌ مه‌ترسی‌ تیرۆر بۆسه‌رئاشتی‌ ناوچه‌كه‌و جیهانیش كردبوو , له‌وه‌ش زیاتر بوونی‌ 900 چه‌كداری‌ هه‌ڵگری‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ فه‌ره‌نسی‌ له‌ نێو ڕیزه‌كانی‌ داعش له‌ عێراق و سوریا ئه‌ركی‌ فه‌ره‌نسیه‌كانی‌ زیاتر قورس كردبوو .
له‌ ئێستاشدا سه‌رۆك ماكرۆن سه‌ردانی‌  به‌غدای‌ كردو و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ له‌ گه‌ڵ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجامدا به‌ شاندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیشه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوسه‌رۆك لاهور تاڵه‌بانی‌ .
ئه‌وه‌ی‌ له‌ لێدوان و هه‌واڵه‌كان و میدیاكاندا بیستمان ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆك ماكرۆن پێداگری‌ له‌سه‌رده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا عێراق به‌ته‌نیا جێ‌ ناهێڵێت , هێشتا مه‌ترسی‌ تیرۆری‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ داعش ماوه‌و و جگه‌ له‌وه‌ش ده‌ستوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ كاروباری‌ عێراق وپێشێلكردنی‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی‌ , له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شانه‌دا سه‌رۆك ماكرۆن ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ به‌ناوی‌ ( پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراق ) له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی‌ عێراقی‌  به‌گرنگیه‌وه‌ هاوكاری‌ پشتیوانیه‌كانی‌ فه‌ره‌نسایان بۆ عێراق نرخاند .
خاڵێكی‌ گرنگ له‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ فه‌ره‌نسا پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراقه‌ كه‌ ده‌خوازێت سه‌ركرده‌كانی‌ عێراق ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن و دواتر كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پشتیوانی‌ بكات , هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدا ڕوو ده‌ده‌ن كه‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا ڕۆژانه‌ بوردومانی‌ گوندو چیاو ناوچه‌سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاوی‌ عێراقه‌  ,  له‌م كاته‌دا ناكۆكییه‌كانی‌ فه‌ره‌نساو توركیا و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ دۆخێكی‌ زۆر ئاڵۆز و قه‌یراندایه‌ هه‌ر له‌ ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا دوڕگه‌ی‌ قوبرس و ناكۆكی‌ له‌ گه‌ڵ یۆنان و ده‌ستوه‌ردانی‌ توركیا له‌ لیبیا و له‌ سوریا زۆر شوێنی‌ تریش , بۆیه‌ توركیا ده‌خوازێت له‌ عێراق به‌ر به‌و ده‌ستدرێژی‌ و چاوچنۆكییه‌ی‌ توركیا بگرێت .
بابه‌تێكی‌ تری‌ گرنگ كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا باسی‌ لێوه‌كرا وزه‌ی‌ ئه‌تۆمه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌ عێراق له‌ لایه‌ن فه‌ره‌نساوه‌ ئه‌گه‌رچی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ پێشوویش ڕژێمی‌ ئه‌وسای‌ عێراق هه‌نگاوێكی‌ وای‌ نا هه‌ر له‌ گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به‌ڵام ئیسرائیل بۆردومانی‌ كرد .
له‌ كۆتاییدا بۆ عێراق گرنگه‌ هاوپه‌یمانی‌ و هاوكاری‌ فه‌ره‌نسا و هه‌موو وڵاتانی‌ گه‌وره‌و پیشه‌سازی‌ و خاوه‌ن پێگه‌و هێز بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت خۆی‌ بنیات بنێته‌وه‌و به‌ر به‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ وڵاته‌ ئیقلیمیه‌كان بگرێت و خۆی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ جه‌مسه‌ربه‌ندی‌ بپارێزێت .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ