بیروڕا
یه‌كه‌م گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى كازمى
بورهان شێخ ڕه‌ئوف



مسته‌فا كازمى له‌ یه‌كه‌م گه‌شتى سیاسى  بۆده‌ره‌وه‌ى  وڵات له‌دواى ده‌ست به‌كاربوونى  وه‌كوسه‌رۆك وه‌زیرانى  عێراق  كه‌ وڵاتانى  ئێران وعه‌ره‌بستانى سعودیه‌ وئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌ زۆر دۆسیه‌ى قه‌به‌و قورس له‌ خۆده‌گرێت .
هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو گه‌شته‌كه‌ى له‌عه‌ره‌بستانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات  به‌ڵام تێكچوونى بارى ته‌ندروستى شا سه‌لمانى پادشاى سعودیه‌وه‌ له‌ناكاودا ڕێڕه‌وى سه‌ردانه‌كه‌ى  گۆڕى بۆتاران , له‌كاتێكدا سعودیه‌وئێران ئومێدىزۆریان له‌سه‌رئه‌وسه‌ردانه‌ى كازمى هه‌ڵچنیووه‌ وه‌كو دووجه‌مسه‌رى ئیقلیمى ڕكابه‌رى شیعى وسونى كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌خوازن عێراق له‌وململانێ سه‌خته‌ى نێوانیاندا به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن .
تا كارگه‌یشته‌ئه‌وه‌ى وه‌زیرى  ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ڵبژاردنى سعودیه‌ وه‌كو یه‌كه‌م وڵات كه‌ سه‌ردانى بكات سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستێكى  به‌رزو شه‌رفه‌مه‌ندایه‌ ودواخستنیشى بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌خاوه‌نشكۆ پێشوازى لێ بكات گرنگیه‌كى زیاترپێ بدرێت  .
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كه‌19\7\ 2020 سه‌ردانى به‌غداى كرد ,ڕایگه‌یاند كه‌ڕابه‌رى  كۆمارى ئیسلامى  عه‌لى خامنه‌ئى خۆى پێشوازى له‌كازمى ده‌كات وئه‌مه‌ش دووه‌م به‌رپرسه‌ كه‌خامنه‌ئى ده‌یبینێت له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ,هه‌ربۆیه‌دوو ڕۆژ دواى ئه‌و به‌رواره‌ له‌21\7 كازمى به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ تاران .
هه‌گبه‌ى دۆسیه‌كانى كازمى 
یه‌كه‌م دۆسیه‌ كه‌پێده‌چێت  كازمى بیكاته‌وه‌و گرنگ بێت بۆ دۆخى هه‌نووكه‌یى عێراق  كه‌مكردنه‌وه‌و خاوكردنه‌وه‌ى گرژى و هه‌ڵكشانى ناكۆكى وململانێكانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران وسعودیه‌وئێرانه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕێگاى گه‌یاندنى مه‌سج وناوبژى سیاسى ده‌بێت له‌لایه‌ن كازمیه‌وه‌ هه‌رچه‌ند پێشتریش عادیل عه‌بدولمهدى هه‌وڵى بۆدا به‌ڵام ئاكامى نه‌بوو .
لێره‌دا ئێرانیه‌كان مه‌به‌ستیانه‌نیازپاكى خۆیان بۆكازمى ده‌رببڕن  له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌ى مه‌سجێك بنێرن بۆسعودیه‌وئه‌مریكا , به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان كه‌ئامانجیان بڕینى ده‌ستى ئێرانه‌ له‌عێراق وسنووردانان بۆده‌ستوه‌ردانه‌كانى  له‌م هه‌نگاوه‌ى ئێران له‌ ڕێگه‌ى كازمیه‌وه‌ خۆشحاڵ نین .
هاوكات  له‌ گه‌ڵ ئه‌م باسو خواستانه‌دا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ى دانوستان ووتوێژه‌له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌و وڵاتانى ترى  ناوچه‌كه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنى هه‌مووكێشه‌وململانێكان  وپێداگیرى كردله‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ دایالۆگ ته‌نیا ڕێگایه‌ بۆچاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان .
یه‌كێكى ترله‌ودۆسیه‌هه‌ستیارو گرنگانه‌ى كه‌كازمى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئێرانداباسى كردووه‌بێگومان  دۆسیه‌ى میلیشا چه‌كداره‌كانه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌نزیكن له‌كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌, به‌تایبه‌تى كه‌كازمى له‌به‌رنامه‌ى كابینه‌كه‌یدا هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ پێداگیرى له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كات كه‌ده‌بێت چه‌ك به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه‌بێت وجگه‌له‌وه‌ له‌هیچ لایه‌ن  و كه‌سێكى ترى قبوڵ ناكات وپێده‌چێت ئه‌م داخوازییه‌ى له‌ ئێرانیه‌كان كردبێت به‌تایبه‌تى زۆرێك له‌وتاقم گروپانه‌ وه‌لائیان بۆئێران هه‌یه‌,
هه‌رتایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌موومان شاهیدى پێكادان وبه‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانى ماوه‌ى ڕابردووى میلیشاكان وهێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقبووین ودوا كرده‌وه‌یان تیرۆركردنى نوسه‌رو شاره‌زاى بوارى ئاسایش هیشام هاشمى بوو.
هه‌ربۆیه‌شه‌ كازمى له‌گه‌شته‌كه‌یدا سه‌رنجى ئێرانیه‌كانى بۆسێ خاڵ وسێ پێوه‌رى گرنگ ڕاكێشاوه‌ ئه‌وانیش :-
1.پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق  .
2. به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى عێراق .
3. به‌رژه‌وندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ سه‌ردانى ده‌كات .

له‌م هه‌نگاوه‌شدا ئه‌مریكیه‌كان پشتیوانى كابینه‌كه‌ى كازمى ده‌كه‌ن هه‌ره‌وه‌كو له‌زارى مایك بۆمبیۆ ى وزیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ ڕایانگه‌یاند .
دۆسیه‌ى وزه‌
یه‌كێكى دى له‌ودۆسیانه‌ى كه‌كازمى باسى ده‌كات  و خه‌مى گه‌وره‌یه‌تى دۆسیه‌ى وزه‌یه‌به‌تایبه‌تى كاره‌با كه‌له‌هه‌ڤده‌ ساڵى ڕابردوودا كابینه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق ده‌سته‌وه‌ستان بوون له‌ ئاستیدا سه‌ره‌ڕاىئه‌وه‌ى زیاتر له‌62 ملیاردۆلاریان بۆ  خه‌رجكردووه‌!!
هه‌رچه‌نده‌ سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆسعودیه‌دواخرا به‌هۆى تێكچوونى ته‌ندروستى پادشاى وڵاته‌وه‌ ,به‌ڵام پێشتروه‌زیرى دارایى عێراق وجێگرى سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند لێك تێگه‌یشتن  وڕێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ واژۆكردبوون  له‌ بواره‌كانى وزه‌ وفێركردن وه‌به‌رهێنان و وه‌رزش و سكته‌رى تریش.
هه‌رتایبه‌ت به‌سعودیه‌ له‌16\ 7\2020 له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه‌عێراق وئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى ڕێككه‌وتن كه‌تۆڕى كاره‌باى عێراق ببستنه‌وه‌ به‌وڵاتانى كه‌نداوه‌وه‌ .
كه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى ئێرانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌وبه‌تایبه‌تى تائێستا عێراق 1200 مێگاوات كاره‌با له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ده‌كات جگه‌ له‌غازى شل بۆكارپێكردنى وێستگه‌كانى كاره‌با .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ