بیروڕا
ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ نێوان جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئێستا ئیتر ڤایرۆسى (كۆڤید 19 ) كۆرۆنا له‌ قۆناغى پشكنین و وردبینى و باسكردن و توێژینه‌وه‌ , پێ ى نایه‌ قۆناغێكى تره‌وه‌ ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌موو جیهاندا ,ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ وته‌ى میدیایاكان و بانگه‌شه‌و لێدوانى ئه‌ملاو ئه‌ولا ,  به‌ڵكو  ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌ فه‌رمى ڕایگه‌یاند كه‌ ڤایرۆسى  كۆرۆنا په‌تاو ده‌ردێكى جیهانیه‌و هیچ سنورێكى دیاریكراوى نیه‌ .
له‌ هه‌مانكاتدا كه‌ ده‌بێژین  ڤایرۆسى كۆرۆنا جیهانیه‌ مه‌به‌ست سامناكى  و تواناى كوشنده‌یى ڤایرۆسه‌كه‌ نیه‌ , به‌ قه‌د ئه‌وه‌ى كه‌ سنورێكى جوگرافیاى دیاریكراوى نیه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كدا گه‌مارۆنادرێت , هه‌روه‌كو چۆن سه‌ره‌تا له‌ شارى ئۆهانى چین سه‌رى هه‌ڵدا كه‌ پێشبینى ده‌كرا هه‌ر له‌وێنده‌ر گه‌مارۆ بدرێت و كۆتایى پێ بێت, به‌ڵام دواتر خێرا سنووره‌كانى بڕى و به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه‌ن تاوه‌كو ئێستا 110 ده‌وڵه‌تى گرتۆته‌وه‌و 125 هه‌زار كه‌س تووش بووه‌و  4585  كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ , هه‌رئه‌مه‌ش ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ناچاركرد به‌ په‌تایه‌كى جیهانى بیناسێت  .
هه‌رچه‌نده‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕوداوه‌كانى تایبه‌ت به‌و  ده‌رده‌ نه‌گریسه‌ به‌ خێرایى به‌ هه‌موو جیهاندا په‌ل ده‌كوتێت , به‌ڵام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین به‌ شێوازێكى ئاڵۆزتر و شێواو تره‌ , به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌یه‌  تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار , داهاتى تاكو كۆى داهاتى گشتى و ژێرخانى سیستمى ته‌ندروستى جیاوازه‌ , ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگیرو پڕ كێشه‌و ململانێ ى چه‌كدارییه‌ كه‌ ژێرخانى ته‌ندروستى زۆر لاواز كردووه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ .
جگه‌ له‌وانه‌ش شاڵاوى كۆچبه‌رى و په‌نابه‌ران له‌ نێوان وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌و بارى ته‌ندروستى و سیستمى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌ى  شپرزه‌ كردووه‌,  له‌ هه‌مانكاتیشدا په‌یوه‌ندى جیۆسیاسى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ چین و ئێران كه‌ كانگاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى ناوبراون .
كاردانه‌وه‌و ڕێكاره‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر كۆرۆنادا
تا ئێستا ڕاگه‌یاندنى حاڵه‌تى تووشبوون و مردن و چاره‌سه‌رى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكى تر ى ناوچه‌كه‌ جیاوازه‌ , ئیتر به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ بێت كه‌ تواناى ئه‌وه‌یان نیه‌  پشكنینى وردو تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ن به‌ هۆى نه‌بوون و كه‌مایه‌سى له‌ سیستمى ته‌ندروستى یان هه‌رهۆكارێكى تر .
سوریا : تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى تۆمار نه‌كردووه‌ سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندى توندوتۆڵى له‌ گه‌ڵ ئێران , له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆى سیستمى ته‌ندروستى ماندوو شه‌كه‌تى سوریا  بێت كه‌ ناتوانێت ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌ربخات .
یه‌مه‌ن : هه‌مان دۆخى سوریاى به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌بێت .
عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ : هه‌موو سه‌ردان و مه‌راسیمه‌ ئاینیه‌كانى حه‌ج و عه‌مره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و سه‌ردانى شارى مه‌كه‌ ته‌نها بۆ دانیشتوانى شاره‌كه‌یه‌ تا كاتێكى نادیار .
هه‌ندى َ له‌ وڵاتانى كه‌نداو بۆ پێدانى فیزه‌ بۆ سه‌ردانیكه‌رانى وڵاته‌كه‌یان  داواى به‌ڵگه‌ و ئه‌ستۆپاكى ده‌كه‌ن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا .
ئێران : هه‌رچه‌نده‌ ئێرانیه‌كان به‌ هۆى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى مانگى شوباته‌وه‌ دواكه‌وتن له‌ ڕاگه‌یاندنى حاڵه‌ته‌ تووشبوه‌كان  كه‌ ئه‌مه‌ زیانێكى گه‌وره‌ى پێگه‌یاندن و تووشبووان و مردنه‌كانیشیان دواى وڵاتى  چین دێت  هه‌ندێكجار .
 عێراق و هه‌رێمى كوردستان : له‌ عێراق و هه‌رێم تا ئێستا 90 كه‌س تووشبووه‌و 9كه‌سیش مردووه‌ , حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێكارى وردو زانستى گونجاوى گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى كۆرۆنا .
له‌ كۆتاییدا هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌گژاچوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تا له‌ئێران و به‌ شێوازى زۆر كۆن و كه‌ كاریگه‌رییه‌ ئیدیۆلۆجی و مه‌زهه‌بیه‌كان كارى خۆیان كردوو سه‌ردانى مه‌زارو شوێنه‌ ئاینیه‌كان هۆكار بوون بۆ خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌  سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنه‌ زۆروزه‌وه‌نده‌كان له‌ بوارى ته‌ندروستیدا كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ئه‌مان ده‌ینێن هى سه‌رده‌مى پێش شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌مه‌ .
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ