بیروڕا
ئه‌دلب ململانێكانى سوریاو توركیا یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌ ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى زۆر جێگه‌ى سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانیه‌ بۆ گه‌لى سوریاو ته‌نانه‌ت وڵاتانى ناوچه‌كه‌و چاودێرانى بارودۆخى سوریا ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستى حكومه‌تى توركیایه‌ له‌ مه‌ڕ كێشه‌و كریزه‌كانى سوریا بۆ قه‌ڵس و نیگه‌رانه‌ له‌ وه‌ده‌رنانى تاقم و گروهه‌ تیرۆریستیه‌كانى له‌ شارى ئه‌دلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌ كاتێكدا ئه‌دلب پارێزگایه‌كى سوریه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى ناسنامه‌ى سوریایان هه‌ڵگرتووه‌ .
ئایا توركیا قایل ده‌بێت سوریا یان وڵاتێكى دى ده‌ست وه‌رده‌نه‌ كاروبارى ناوخۆى ؟ ساڵى 1998 هه‌ر به‌ پاساوى بوونى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ سه‌ر خاكى سوریا هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى دیمه‌شقى ده‌كرد, ئێستا خێره‌ خۆى ئاوا به‌ ڕۆژى ڕوناك و ئاشكرا سوپاكه‌ى له‌ خاكى سوریادا بڵاوه‌ پێكردووه‌و ؟ 
پاساوى ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ى توركیا له‌ سوریا
ڕۆژى شه‌مه‌ى ڕابردوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆمارى  توركیا به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى وت ,  زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى سورى له‌ ئه‌دلبه‌وه‌ ملى ڕیگایان گرتۆته‌به‌ر بۆ سنووره‌كانى توركیا ,له‌ كاتێكدا 4 ملیۆن ئاواره‌ى تر ى سورى له‌ توركیان بۆیه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ ناتوانین له‌و ژماره‌ زیاتر په‌نا بده‌ین , جگه‌ له‌مه‌ش نیگه‌رانى توركیا زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگى شوباتى 2020  دا  (13 ) سه‌رباز و  وا له‌ كۆتاییه‌كه‌یشیدا له‌ 27 شوبات جارێكى تر 33  سه‌ربازى  توركى له‌ شه‌ڕه‌كانى ناوچه‌ى ئه‌دلب كوژران كه‌ له‌ خاڵه‌كانى چاودێرى جێگیر كرابوون به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزى به‌ڵام ڕووسه‌كان ده‌بێژن ئێمه‌ نه‌مان زانیووه‌ سه‌ربازى توركیا له‌وێنده‌رن , ئه‌وێ شوێنى تیرۆریسته‌كانه‌ ئه‌مان چ ده‌كه‌ن له‌وێ؟ 
هه‌رچه‌نده‌ توركیا كاردانه‌وه‌ى توندى هه‌بوو به‌رامبه‌ر په‌لاماره‌كانى سوریا به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات له‌ ئێستادا له‌ هه‌ر په‌لامارێكى تر بۆ سه‌ر هێزه‌كانى و ئه‌وا په‌لامارى سوریا ده‌دات له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ , له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌ردۆگان نیگه‌رانى و گله‌یى خۆى نه‌شارده‌وه‌ به‌رامبه‌ر بێده‌نگى ڕوسیا له‌ مه‌ڕ په‌لاماره‌كانى هێزه‌كانى سوریاو وتى ئه‌مه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ڕوسیا نه‌كراوه‌ .
ئه‌وه‌ىگرنگه‌ لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌ سه‌ر بكه‌ین ئه‌و پێشهاته‌ گرنگه‌یه‌ ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ڕوسیه‌كه‌ له‌ ساڵى 2015 له‌ لایه‌ن توركیا وه‌ كه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ جۆرێك له‌ هاوپه‌یمانى دابوون و به‌ تایبه‌تى دواى كڕینى سیستمى به‌رگرى S400  ڕوسى له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى توندى ئه‌مریكا به‌و پێ یه‌ى كه‌ ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتۆیه‌, ئاوا به‌و شێوه‌  توركیا تانه‌و تۆمه‌ت و  ڕه‌خنه‌ى توند له‌ ڕوسیا بگرێت .
شكستى  خوولى سێ یه‌مى دان و ستانه‌كانى مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ر ه‌ :
خوولى سێ یه‌مى ئه‌و دان وستانانه‌ ڕووخاو هه‌ره‌سى هێنا له‌ نێوان شاندى سه‌ربازى و ئه‌منى  هه‌ردوو وڵاتدا به‌هۆى پێداگیرى مۆسكۆ له‌ سه‌ر كۆتایى هێنان به‌ هه‌موو تاقمه‌ چه‌كداره‌ كان كه‌ پۆلین كراون له‌ لیستى تیرۆردا و گێڕانه‌وه‌ى هه‌موو پارێزگاى ئه‌دلب بۆ ژێر سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى سوریا به‌ گوێره‌ى ڕێكه‌وتننامه‌ى سوتشى , هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وداخوازییه‌ى توركیا كه‌ ده‌یه‌وێت هێزه‌كانى سوپاى سوریا بگڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانى پێشوویان .
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڕۆن كه‌ سوپاى سوریا به‌ نیازه‌ هه‌موو گوندو شارۆچكه‌كانى پارێزگاى ئه‌دلب وه‌كو ناوچه‌كانى ترى سوریا له‌ تاقم و گروهه‌ تیرۆریسته‌كان پاك بكاته‌وه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ بێ پشتیوانى هێزى ئاسمانى ڕوسیا ناكرێت , كه‌ ئه‌مه‌ش توركیا ده‌خاته‌ به‌ر دوو بژارده‌ى  سه‌خته‌وه‌ :
قایل بوون به‌و دیفاكتۆیه‌ى كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش بۆ خۆلادان له‌ شه‌ڕو پێكادان له‌ گه‌ڵ سوپاى سوریا و ڕوسیا .
خۆسازدان بۆ شه‌ڕو پێكادان له‌ گه‌ڵ سوریاو ڕوسیا و گرتنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ى كه‌ سوریا له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ئازادى كردووه‌ به‌ ڕێگاى M5 نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كه‌ دیمه‌شق و حه‌له‌ب یه‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌, هه‌ر له‌و چوارچێوه‌شدایه‌ كه‌ ئه‌ردۆگان مۆڵه‌تى تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ى به‌ سوپاى سوریا داوه‌ له‌وناوچانه‌ بكشێته‌وه‌ ئه‌گینا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ هێز ده‌ریان ده‌كات .
له‌ كۆتاییدا پێناچێت ڕوسه‌كان بوار بده‌ن هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سه‌ر خاك ڕووبدات به‌ زیانى ڕژێمى سوریا , ئه‌گه‌ره‌كانى  هه‌ڵچوون و به‌ریككه‌وتن له‌ ئاشتى و ئارامى زیاتره‌ , به‌ تایبه‌تى له‌ كاتێكدا درزى  گه‌وره‌ كه‌وتوته‌ نێوان توركیاو ڕوسیاوه‌ چ به‌وه‌ى ئه‌ردۆگان سه‌ردانى ئۆكرانیاى كردووه‌   پشتیوانى خۆى بۆ یان دووپات كردۆته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ نیمچه‌ دوڕگه‌ى قرم كه‌ ڕوسیا به‌ زۆر لكانوویه‌تى به‌ خۆیه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئۆكرانیا و له‌ لیبیاش دژ به‌ هێزه‌كانى خلیفه‌ حفته‌ر كه‌ هاوپه‌یمانى ڕوسیان  پشتیوانى حكومه‌تى سه‌ڕاج ده‌كات .
ڕۆژانى داهاتوو یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ ڕوداوه‌كانى سوریا و به‌تایبه‌تى ئه‌دلب , هه‌رهه‌نگاوێكى نابه‌رپرسانه‌ بۆى هه‌یه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بته‌قێنێته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ قه‌یرانێكى ئیقلیمى و بگره‌ نێوده‌وڵه‌تیش كه‌ چاه‌ره‌سه‌ركردنى  قورس بێت .
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ