بیروڕا
سه‌وداى سه‌ده‌ یان گاڵته‌جاڕى سه‌ده‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
دواجار دواى سێ ساڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تى  تره‌مپ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى درێژخایه‌ن و ئاڵۆزى عه‌ره‌ب – ئیسرائیل ڕۆژى سێ شه‌مه‌ى ڕابردوو واته‌ 28/1/2020 ئاشكراى كرد كه‌ خۆى و كۆشنه‌رى زاواى ئه‌ندازیارى ڕاسته‌وخۆى بوون .
پلانى پرۆژه‌كه‌ 
پلانى كورت و پوختى پرۆژه‌ى سه‌وداى سه‌ده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى فه‌له‌ستینیه‌ به‌مه‌رجگه‌لێكى زۆر قورس و قه‌تیسكه‌ر و لكاندنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ نێشته‌جێ بوونه‌ جووله‌كه‌نیشینه‌كانى  دۆڵى ئوردن و كه‌رتى  خۆرئاوایه‌ به‌ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله‌وه‌ , له‌ گۆڕنانى  ئومێد و مافى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌ فه‌له‌ستینیه‌كانه‌ بۆ سه‌ر خاكى خۆیان .
مه‌رجه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین 
ده‌بێت فه‌له‌ستینیه‌كان  به‌ فه‌رمى دان به‌ بوونى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلدا بنێن كه‌ ده‌وڵه‌تێكى یه‌هوودیه‌ .
ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڕاشكاوانه‌ى تیرۆر به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان قایل بوون به‌ دانو ستان له‌ گه‌ڵ ئیسرائیلدا به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى  كه‌ بنیامین ناته‌نیاهۆ له‌ ڕووى پرنسیپه‌وه‌ ڕازى بووه‌ پێ ى ئه‌وا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێت بێ چه‌ك بێت واته‌ داماڵراو بێت له‌ چه‌ك .
ئیسرائیل به‌رپرسیاره‌ له‌ پاراستنى  بارى ئاسایش و چاودێرى ئاسمانى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ خۆرئاواى  دۆڵى ئوردون , هه‌روه‌ها  كه‌رتى غه‌زه‌ش كه‌له‌ بنده‌سه‌ڵاتى حه‌ماسدایه‌ ده‌بێت له‌ چه‌ك داماڵراو بێت .
ئاینده‌ى كۆمه‌ڵگه‌ جووله‌كه‌نیشینه‌كان 
ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌ فه‌رمى ئه‌وه‌بناسێت كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێ بوونانه‌ى كه‌ خاكى عه‌ره‌به‌و ئیسرائیل به‌ زۆر داگیرى كردووه‌ و ببنه‌ به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌تى عبرى كه‌ 30% خاكى كه‌رتى خۆرئاوا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ ئیسرائیل .
له‌ هه‌مانكاتدا واشنتۆن ئاماده‌یه‌ به‌ فه‌رمى ده‌سته‌ڵاتى ئیسرائیل به‌ سه‌ر دۆڵى ئوردونیشدا بناسێت كه‌ ناوچه‌یه‌كى ئیستراتیجى گرنگه‌له‌سه‌ر سنوورى شانشینى هاشمى ئوردون .
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا فه‌له‌ستینیه‌كان خوازیاران ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنن كه‌ هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ ساڵى 1967 داگیركراون به‌ قودسیشه‌وه‌ .
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌و نه‌خشه‌و پڕۆژه‌ پێشنیاركراوه‌ى ئێمه‌ بۆ دامه‌زراندنى دووده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیلى , خاكى ده‌وڵه‌ته‌ فه‌له‌ستینیه‌كه‌ دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات له‌ پرۆسیسێكدا كه‌ گۆڕانه‌وه‌ى خاكه‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌تى عیبرى و فه‌له‌ستینیه‌كاندا.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا جارێكى تر ئیسرائیل به‌ڵێن ده‌دات كه‌ بۆ ماوه‌ى چوارساڵ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون سڕ ده‌كات و ئه‌ویش ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌توانن چاو بخشێننه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌ى كه‌ ئه‌م پلانه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه‌.
قودس 
ئه‌گه‌رچى له‌ سه‌رده‌مى ئیداره‌ى تره‌مپ قودس به‌ فه‌رمى به‌ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ناسرا و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ قودس , كه‌ پێشتر هیچ سه‌رۆكێكى ئه‌مریكا قایل نه‌بوون ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌ستیاره‌ بنێن له‌ به‌ر ئاڵۆزى و سه‌ختى ئه‌و بابه‌ته‌ به‌لاى عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینیه‌كانیشه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى , به‌ڵام تره‌مپ به‌ پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێن و هه‌نگاوه‌كه‌ى پێشتریه‌وه‌ له‌م پلانه‌دا باسى ئه‌وه‌ ده‌كات  كه‌ قودسى ڕۆژهه‌ڵات پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینیه‌كان بێت و به‌شه‌ خۆرئاواییه‌كه‌ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بێت , ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ تره‌مپ ده‌خوازێت بارودۆخى ئێستاى قودس وه‌كو خۆى بمێنێته‌وه‌ واته‌حه‌ره‌مى قودسى و جه‌به‌ل یه‌هود له‌بنده‌ستى جووله‌كه‌كان بێت و مزگه‌وتى ئه‌قساش له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیارى ئوردندا بێت .
ده‌وڵه‌تیێكى له‌یه‌ك دابڕاو و پچڕ پچڕ له‌سه‌ر خاك
هه‌روه‌كو ده‌زانین كێشه‌ى گه‌وره‌ ى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ناوچه‌كانى به‌ش به‌ش كراوه‌و به‌ ده‌م یه‌كه‌وه‌ نین و كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێبوونه‌ جووله‌كه‌نیشینه‌كان له‌ نێوان ناوچه‌ عه‌ره‌ب نیشینه‌كاندا , پلانه‌كه‌ى تره‌مپ وسه‌وداى  سه‌ده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ى تونێل و شه‌مه‌نده‌فه‌رى زۆر خێراو تۆڕى گه‌یاندن و پێكه‌وه‌به‌ستن به‌ ته‌كنۆلۆجیاى نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى شتوومه‌ك و هاوڵاتیان له‌ نێوان كه‌رتى غه‌زه‌و كه‌نارى خۆرئاوا به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌.
كێشه‌و ئاینده‌ى په‌نابه‌رانى فه‌له‌ستینى 
وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌م پێدا مافى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ گۆڕنراوه‌ و نابێت فه‌له‌ستینیه‌كان ڕۆژێك له‌ ڕۆژان به‌ته‌ماى ئه‌وه‌بن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاك و ماڵى خۆیان و به‌تایبه‌تى ئاواره‌كانى ساڵى 1967, چاره‌سه‌رى سه‌وداى سه‌ده‌ بۆ ئاواره‌كان ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانن  بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ فه‌له‌ستیننیه‌ى كه‌ داده‌مه‌زرێت یان له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ ئێستا ده‌ژین بمێننه‌وه‌و ببنه‌ به‌ هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌ .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا تره‌مپ هه‌موو یارمه‌تى و كۆمه‌كه‌ داراییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئۆنروا وه‌ستاند ئه‌و ئاژانسه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاوه‌ره‌كانى فه‌له‌ستین  , به‌ڵكو به‌ڵێنى داوه‌ كه‌ هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌ فه‌له‌ ستینیه‌كان نیشته‌جێ بكه‌ن له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ ئێستا تێ یدا ده‌ژین .
وڵاتانى عه‌ره‌بى و سه‌وزداى سه‌ده‌
هه‌رچه‌نده‌ باڵوێزى هه‌ندێك له‌ وڵاتانى كه‌نداو وه‌كو سوڵتان نشینى عومان و ئیمارات وبه‌حرین ئاماده‌ پرێس كۆنفرانسى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌كه‌ى تره‌مپ بوون كه‌ زۆر به‌ گه‌رمى سوپاسى هه‌وڵ و كۆششه‌كانى كردن و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئوردن به‌ وریاییه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ى ڕوانى ته‌حه‌فوزى له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى هه‌بوو , میسریش خوازیارى ئه‌وه‌بوو كه‌ خوێندنه‌وه‌ى وردى بۆ بكرێت و عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ش وتى هه‌نگاوه‌نى سه‌رۆك تره‌مپ به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل هان ده‌ده‌ین بۆ دانوستانى ڕاسته‌خۆ له‌ ژێر چاودێرى ئه‌مریكادا هه‌روه‌ها  ئه‌مریكا له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌خوازێت كه‌ فشار له‌ فه‌له‌ستینیه‌كان بكه‌ن كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن و سوو دله‌و بڕ پاره‌ زۆره‌ى كه‌ بڕیاره‌ 50 ملیار دۆلار خه‌رج بكرێت له‌ماوه‌ى ده‌ساڵدا بۆ فه‌له‌ستین وه‌به‌ربهێنرێت .
له‌ كۆتاییدا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا فه‌له‌ستینیه‌كان بێ پشت و په‌نا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ جیهانى عه‌ره‌بیدا ئێستا عه‌ره‌به‌كان ئێران به‌ دوژمنى ژماره‌یه‌كى خۆیان ده‌زانن نه‌ك ئیسرا
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ