بیروڕا
كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
 ((خوولى 74))
ئه‌مساڵ خوولى حه‌فتاو چواره‌مى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1946 ه‌وه‌ به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌به‌سترێت ,  سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جیهان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ باسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و  كێشه‌و قه‌یرانانه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووى  گۆى زه‌وى ده‌بنه‌وه‌.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دواى كۆتایى هاتنى شه‌ڕى گێتى دووه‌مه‌وه‌ دامه‌زرا سه‌ره‌تا ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى 51 وڵات بوو به‌ڵام ئێستا له‌ ساڵى 2019 ه‌دا بووه‌ته‌ 193 وڵات , جگه‌ له‌ دوو وڵات كه‌ سیفه‌تى چاودێر یان هه‌یه‌ ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى نین ئه‌وانیش فاتیكان و فه‌له‌ستینه‌ .
گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ ساڵانه‌  باس كراون له‌ UN  تا ئێستا
گرنگترین ئه‌و بابه‌ت و كێشانه‌ى له‌ ساڵانى ڕابردووى ته‌مه‌نى 74 ساڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ یكگرتووه‌كان باس و خواستیان له‌ سه‌ر كراوه‌  خۆى له‌ شه‌ش ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
1. ململانێ ى عه‌ره‌ب ه‌ ئیسرائیل : كێشه‌ى عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له‌ حه‌فتا ساڵى ڕابردوو دا له‌ دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له‌ ساڵى 1948 به‌ تایبه‌تى فراوانترین ڕووبه‌رى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م دامه‌زراوه‌ گرنگه‌ داگیر كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ى په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ ستینیه‌كان و بنیاتنانى ئۆردوگا یه‌هودیه‌كان له‌ سه‌ر خاكى عه‌ره‌به‌كان و ئابڵوقه‌ى غه‌زه‌و زۆر بابه‌تى تر ى په‌یوه‌ست به‌و ململانێ ئاڵۆزو خوێناوییه‌ , تا ئێستاش ئه‌م ڕێكخراوه‌ نه‌یتوانیووه‌ ئه‌م كێشه‌چاره‌سه‌ر بكات .
2. چه‌كى ئه‌تۆمى : نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چونكه‌ له‌ دواى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م دامه‌زرا یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئاشتى و برایه‌تى گه‌لان بپارێزێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌بوو  شه‌ڕ مرۆڤایه‌تى بسڕێته‌وه‌ كۆتایى پێ بێنێت , له‌ به‌رئه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م بڕیاریاندا باسى چه‌كى ئه‌تۆمیان كردووه‌و بڕیارى ئه‌وه‌یان دا كه‌ لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌ك دابنێن بۆ ئه‌وه‌ ى لێكۆڵینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كان سنوردار بكه‌ن و بڵاونه‌بێته‌وه‌و له‌ كۆتاییدا داماڵینى  هه‌موو چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانى لێ بكه‌وێته‌وه‌ . شایانى وتنه‌ ئه‌مه‌شیان بۆ جێ به‌ جێ نه‌كرا و بگره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر به‌ر بڵاو بڵاو بوویه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئێستا زۆر وڵاتى جیهان خاوه‌نى چه‌كى ناوكین . 
3. داماڵینى چه‌ك .
4. مافى مرۆڤ : له‌ ساڵى 1948 كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوى جیهانى مافى مرۆڤى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى بڕیارى A127  كه‌ دواتر ئه‌م دۆكۆمینته‌ گرنگه‌ كاریگه‌رى زۆر ى هه‌بوو له‌ سه‌ر  یاسا ناوخۆییه‌كانى زۆربه‌ى وڵاتان كه‌بووه‌ هۆى چه‌سپاندنى سه‌روه‌ر یاسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا .
5. ئیمپریالیزم و داگیركارى : میساقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆتایى به‌ ئیمپریالیزم و داگیركارى  وڵاتان هێنا ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌واویش نه‌بێت .
6. گه‌شه‌ى ئابوورى .
دۆسیه‌كانى به‌رده‌م ئه‌م خووله‌ ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى UN 
كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م خووله‌ جیا له‌ خووله‌كانى پێشوو له‌ بارودۆخێكدا گرێده‌درێت كه‌ زۆر كێشه‌و ململانێ ى ئاڵۆز سه‌خت له‌ سه‌ر ئاستى جیهان له‌ ئارادان له‌وانه‌ كێشه‌و ململانێكانى ناوچه‌ى كه‌نداو, ئه‌مریكاو ئێران له‌لایه‌ك عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ و ئێران له‌لایه‌كى تر . جگه‌ له‌ ناكۆكیه‌كانى هندو پاكستان له‌ سه‌ر هه‌رێمى كشمیر . سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر فه‌نزویلا و كوبا , دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى كۆریتى باكور, بریكست و ده‌رچوونى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا .
هه‌روه‌ها ئه‌م خووله‌ زۆر دۆسیه‌ى هه‌ستیارو پڕ له‌ سه‌رئێشه‌ى ترى له‌به‌رده‌مدایه‌ كه‌ ده‌خوازێت كۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌ ئاستدا بكات و خه‌مى جدییان لێبخوات ئه‌وانیش كێشه‌كانى سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن فه‌له‌ستین و ململانێ ى مێژوویى عه‌ره‌ب ئیسرائیل و كێشه‌كانى بازرگانى جیهانى وژینگه‌و په‌ستانه‌وه‌ى گه‌رمى و  ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دیارده‌ تیرۆر و چۆنیه‌تى بنبڕكردن و به‌گژاچوونه‌وه‌ى .
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ