بیروڕا
به‌ئامانج گرتنى دامه‌زراوه‌كانى ئارامكۆ ناوچه‌كه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌ جه‌نگ ؟
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت له‌ گێتى دا  له‌ هه‌مانكاتیشدا یه‌كێگه‌ له‌ زه‌به‌لاحترین فرۆشیارانى نه‌وت له‌ جیهان , ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه‌ سه‌رپه‌رشتى ئه‌م پرۆسه‌ گه‌وره‌ و گرنگه‌ ده‌كات كۆمپانیاى ئارامكۆی سعودیه‌یه‌ , ئێستا ئه‌م كۆمپانیا مه‌زنه‌  له‌ ژێر سێره‌ى چه‌كه‌ جۆراوجۆره‌كانى ئێران هاوپه‌یمانه‌كانیدایه‌ له‌ یه‌مه‌ن و عێراق و خودى ئێرانیش , دواى ئه‌و په‌لاماره‌ى كه‌ له‌ 14/9/2019 كه‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامی دا له‌ ناوچه‌ى به‌قیق ى ڕۆژهه‌ڵاتى سعودیه‌ نیوه‌ى به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى وه‌ستاند كه‌ ده‌كات 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ كۆى 12 ملیۆن .
كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م په‌لاماره‌
په‌لاماردانى بیره‌ نه‌وته‌ كان و پاڵاوگه‌ كانى  عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ كۆمپانیاى ئارامكۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات كه‌ ناسراوه‌ به‌ كۆمپانیاى ڕۆنى عه‌ره‌بى ئه‌مریكى ,  به‌رهه‌مهێنانى تا ئاستى نیوه‌ دابه‌زى , كه‌ دواتر حووسیه‌كانى یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتى خۆیان ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌نجامدانى له‌ كاتێكدا ئێستا هه‌واڵى تر هه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ كرابێت له‌ لایه‌ن تاقمه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ عادیل عه‌بدولمهدى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌ى به‌ توندى ڕه‌تكرده‌وه‌. له‌ لایه‌كى تره‌وه‌  سعودیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئێران و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌ ئاسمانى ده‌وڵه‌تى كوه‌یتدا ڕۆیشتبن . ته‌نانه‌ت هه‌واڵى ئه‌و بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانى كوه‌یت خرابنه‌ حاڵه‌تى ئینزارو ئاماده‌باشى  هۆشدارى تا پله‌ى (ج) هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌تى كوه‌یت دواتر ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕه‌ت كرده‌وه‌.
له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر ئارامكۆ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى كرده‌ سه‌ر نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان و تا ئاستێ 20%  به‌رز بووه‌وه‌, جگه‌ له‌وه‌ى زیانى ئه‌م كرده‌وه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌  زۆر بوو به‌ڵكو بۆ هه‌موو بازاڕه‌كان و  ئابورى جیهان كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌بوو .
گرنگى كۆمپانیاى ئارامكۆ
كۆمپانیاى ئارامكۆ نه‌وت و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانى ترى له‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت هه‌رله‌ بیابانه‌ لماوییه‌كانى ڕه‌بع ئه‌لخالیه‌وه‌ تاوه‌كو ئاوه‌كانى كه‌نداو , هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌ى به‌قیق كه‌ كه‌وته‌ به‌ر ئه‌م په‌لاماره‌ ئه‌ركى پاڵاوتنى نه‌وتى خاو و پاككردنه‌وه‌ى له‌ هه‌موو خه‌ڵته‌و پیسیه‌كانى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ ئاماده‌ى ده‌كات بۆ فرۆشتن به‌ به‌رمیل .
شایانى وتنه‌ كۆمپانیاى  ئارامكۆ تواناى ڕۆژانه‌ى به‌رهه‌مهێنانى 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ , بۆیه‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ توناى یه‌ده‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌ هه‌ركوێ یه‌ك له‌ جیهاندا كێشه‌ بۆ فرۆشتنى نه‌وت دروست ببێت و به‌رهه‌م كه‌م ببێته‌وه‌ ئه‌مان خێرا بۆشاییه‌كه‌ى پڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یران نه‌خوڵقێت , به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ عه‌ره‌بستان خۆى كێشه‌ى بۆدروست بووه‌ ئارامكۆ به‌ ئامانج گیراوه‌ ئه‌مریكا خۆى ناچار بووه‌ په‌نا بۆ یه‌ده‌گى ئیستراتیجى خۆى ببات .
به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ به‌یاننامه‌یه‌كى زۆر توندى ده‌ركرد وێڕاى سه‌ركۆنه‌و نیگه‌رانى زۆ ر له‌م كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ى توندى زانى بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى جیهان , هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌شه‌ بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ له‌ جیهاندا, هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ خوازیارى ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى شاره‌زاى نێو ده‌وڵه‌تى  بنێرن بۆ سعودیه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌و شوێن و چۆنیتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌كه‌ , تاوه‌كو دواجار له‌ به‌ر ڕۆشنایى ئاكامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا بڕیارى پێویست و شیاو بده‌ن , له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند كه‌ تواناى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌و به‌ره‌ڤانى ته‌واویان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى وڵات .
هه‌ر تایبه‌ت به‌م هه‌وڵه‌ دواتر سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش بڕیارى ئه‌وه‌ى دا كه‌ تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى ڕه‌وانه‌ى عه‌ربستانى سعودیه‌ بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ .
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئێستا ئیتر هیچ بوارێك بۆ مانۆڕو خۆلادان له‌ جه‌نگ نه‌ماوه‌ وله‌وه‌ناچێت ئێران به‌ هێزى نه‌رم بچێته‌ ژێربارى داخوازییه‌كانى ئه‌مریكا , ئاكامى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌تایبه‌تى تر ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن تیمى نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بكرێت وه‌كو بڕیاردراوه‌ پێده‌چێت وه‌ڵامێكى توندو كه‌مه‌رشكێن بێت , به‌ تایبه‌تى كه‌ ئه‌وروپیه‌كانیش زۆر نیگه‌رانن له‌م په‌لاماردانه‌ى ئارامكۆ.
‌‌ زیاتر ...
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ