بیروڕا
په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و ڕوسیا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیاى عوسمانى و ڕوسیاى قه‌یسه‌ریش بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ ى ئێستا له‌ نێوان كۆمارى دووه‌مى  توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ردۆگان و ڕوسیا نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تى فلادیمیر پوتین هاتۆته‌ ئاراوه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌ به‌ڵكو پێشتریش له‌ وێستگه‌ى مێژوویى دا  ڕووسه‌كان به‌ هاناى توركه‌وه‌ هاتوون و به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان په‌یوه‌ندى و سات و سه‌ودایان هه‌بووه‌ .
پێشتریش ساڵى 1833 زایینى  ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك   له‌ نێوان ڕوسیاى قه‌یسه‌رى و ده‌وڵه‌تى عوسمانیدا مۆر كراوه‌ كاتێك 30 هه‌زار سه‌ربازى هێزى ده‌ریایى  ڕوس له‌ نزیك ته‌نگه‌ى بسفۆر دابه‌زین بۆ به‌ هاناوه‌ هاتنى سوڵتان مه‌حمودى دووه‌مى عوسمانى و پاراستنى له‌ هێرشى هێزه‌كانى محمد على پاشا , دواتر كاتێك پاشه‌كشه‌یان كرد كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ى به‌رگرى هاوبه‌شیان واژۆكرد له‌ گه‌رووى ده‌رده‌نیل  مانه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى ڕوسیا له‌وێنده‌رێ, بۆیه‌ ڕوسه‌كان ئێستاش خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینن په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌و بۆ ئه‌و  ڕۆژگاره‌ له‌ دواى زاڵبوون و باڵا ده‌ست بوونى هه‌ژموونى  ڕۆژئاواییه‌كان له‌ گه‌ڵ توركیادا .
بۆیه‌ پێده‌چێت ئه‌و بۆندى كڕینى سیستمى S400  كه‌ ئێستا له‌ نێوان ڕوسیا و توركیادا واژۆ كراوه‌ درێژكراوه‌و بنه‌ماى ئه‌و ستراتیژه‌ مێژووییه‌ بێت .
ئه‌گه‌رچى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیاو توركیا له‌ نۆڤه‌مبه‌رى  2015 گه‌یشته‌ خراپترین ئاست له‌ دواى خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى ڕوسى له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى بوارى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌ى به‌زاندبوو ,دواتر  سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵات توانیان ئه‌و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنن و و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایى بكه‌نه‌وه‌ , دواتریش ده‌ست بكه‌ن به‌ وتووێژ بۆ گرێبه‌ستى كڕینى سیستمى S400  ڕوسى له‌ سبته‌مبه‌رى 2017 دواتر ڕوسیا تیشكى سه‌وز دابگیرسێنێت بۆ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنى قه‌ڵغانى فورات و دواتر چڵه‌ زه‌یتون له‌ باكورى سوریا .
پۆتین ده‌خوازێت ئه‌مریكا به‌تایبه‌تى وئه‌ندامانى ناتۆ  به‌ گشتى له‌ توركیا دووربخاته‌وه‌و , بۆیه‌ هه‌ر فشارو سزایه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ توركیا زیاتر پاڵ به‌ توركیاوه‌ ده‌نێت كه‌ زیاتر له‌ ڕوسیا نزیك بێته‌وه‌ و به‌تایبه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ په‌لاماردانى ڕۆژهه‌ڵاتى  فورات له‌ سوریا كه‌ له‌ بنده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدایه‌ و هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان پێده‌چێت به‌ره‌یه‌كى ترى شه‌ڕ بكرێته‌وه‌ له‌ نێوان ناتۆو توركیادا .
‌‌ زیاتر ...
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
نەوزادی موهەندیس
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ