بیروڕا
نه‌وتى كوردستان له‌ ململانێ ى نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه‌ بۆ ململانێ ى نێوان عێراق و ڕوسیا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
له‌ كاتێكدا كێشه‌و ململانێ ى سه‌خت له‌ نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئارادایه‌ له‌مه‌ڕ پرسى نه‌وت و غاز و سامانى سروشتى و به‌ تایبه‌تى له‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى عێراقدا حكومه‌تى هه‌رێم ناچاركراوه‌ ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ بكات كه‌ سه‌رپه‌رشتى كۆى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق ده‌كات  له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌تى ناوه‌ندى مووچه‌وپێداویستى كارمه‌ندانى هه‌رێم بدات .
له‌ ئاوا بارودۆخێكدا كه‌ ئێستا وا نیوه‌ى ساڵى 2019 ته‌واو بوو هێشتا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كراوه‌له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ و عادیل عه‌بدولمهدى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى ناوه‌ندى فشارێكى زۆرى له‌ سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن فراكسیۆن و لایه‌نه‌جیاوازه‌كانى عێراقه‌وه‌ به‌تایبه‌تى شیعه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌ ڕاده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كه‌ن ئه‌وا ئه‌ویش پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت .
هه‌رچه‌نده‌ عه‌بدولمهدى  دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوى ناردووه‌ بۆ لاى به‌ڕێز مه‌سعود به‌رزانى كه‌ ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكات و له‌وه‌زیاتر عادیل عه‌بدولمهدى نه‌خاته‌ به‌ر نه‌شته‌رى ڕه‌خنه‌و فشارى لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان و به‌ وته‌ى عه‌لاویش به‌رزانى به‌ڵێنى داوه‌ شاندێكى هه‌رێم بنێرێت بۆ به‌غداد له‌م دواى جه‌ژنه‌دا  و كێشه‌كانى تایبه‌ت به‌ نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ربكه‌ن .
سه‌رۆكى كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى نه‌وتى ڕوسى ( روس نه‌وت ) له‌ كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى  هاوبه‌شه‌كانى دا ڕایگه‌یاند  له‌م ساڵدا سۆپرایزێكى بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى ده‌بێت ئه‌ویش ده‌ستكردنه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كى فراوانى گه‌ڕان و پشكنینى جیۆلۆجى بۆ نه‌وت  له‌ هه‌رێمى كوردستانداو له‌ ساڵى داهاتووشدا به‌ نیازن ده‌ست به‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنى بكه‌ن .

سه‌رچاوه‌ كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌  نه‌وتیه‌ نوێ یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى روس نه‌وت كه‌ كۆمپانیاییه‌كى نیمچه‌ حكومیه‌و نزیكه‌ له‌ حكومه‌تى روسیاوه‌ سیاسه‌ته‌كانى گوزارش له‌ سیاسه‌ته‌كانى دارایى  ئابورى و  سیاسى حكومه‌تى ڕوسیا ده‌كات , كه‌ به‌ نیازن له‌ پێنج ناوچه‌ى جیۆلۆجى هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه‌ سه‌ره‌تا توێژینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى و دۆزینه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن  له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا و دواتر ده‌ست به‌ هه‌ڵكه‌ندنى بیرو ده‌رهێنانى ده‌كه‌ن .
به‌ گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ كۆمپانیاى روس نه‌وت هه‌موو تێچووى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كه‌ 400 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت  , كۆمپانیاكه‌ پێشبینى ده‌كات كه‌ 700 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى تێدا به‌رهه‌م بێت و دواتر 80% قازانجه‌كه‌ى بۆ روس نه‌وت بێت .
پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ى چى قازانجێك  بۆ هه‌رێم ده‌بێت 20% ئایا ئه‌مه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م نیه‌ ئایا ئه‌م گرێبه‌سته‌ به‌ فلته‌ره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تدا ده‌ڕوات ؟!
هاوبه‌شى ستراتیجى نێوان ڕوسیا وهه‌رێم 
ڕوسیا هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوچه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى گرنگ ده‌زانێت و له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنان له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وندییه‌كانیان ناخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان له‌ بوارى نه‌وتو غازدا بكه‌ن له‌ به‌رئه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان په‌نا بۆ كۆمپانیا ڕوسیه‌كان ده‌بات .
له‌ هه‌مان كاتدا ڕووسه‌كانیش ئه‌وه‌ باش ده‌زانن كه‌ نه‌وتى كه‌ركوك و  ناوچه‌كانى باشوورى عێراق هه‌ر له‌ دواى ساڵى 2003 ه‌وه‌ به‌ بڕیارێكى سیاسى بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ یه‌كلایى بووه‌ته‌و هه‌ریمى كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ڕوسه‌كان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ناوچه‌یه‌كى هه‌ژموون وجێ پێ یه‌كیان له‌ عێراقدا هه‌بێت له‌ ڕێگه‌ىوه‌به‌رهێنان له‌ بوارى نه‌وتدا و هه‌ر له‌ و پێناوه‌شدا له‌ ساڵى 2017 دا قه‌رزێكى 3.5 ملیاردۆلاریان دابه‌ هه‌رێم و هه‌روه‌ها خاوه‌نى بۆڕى ستراتیجى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتن له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى و له‌ دواى ڕیفراندۆمیش له‌ ژێر قورسترین بارودۆخدا ده‌ستبه‌ردارى هاوبه‌شى هه‌رێم نه‌بوون .
هه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراق 
عێراق كارتى فشارى زۆرى پێ نیه‌ بۆ به‌رگرتن له‌م گرێ به‌ست و سات وسه‌ودایه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق بوار ده‌دات به‌ هه‌رێمه‌كان كه‌ گرێبه‌ست و ده‌رهێنان و گه‌ڕان وپشكنین بۆ نه‌وت بكه‌ن جگه‌ له‌وه‌ش ئێستا هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكا و ئێران  ڕۆڵى كارا ده‌گێڕن له‌ كاروبارى عێراقدا و هه‌روه‌ها حكومه‌تى عێراق له‌ ئێستادا ناخوازێت گرژى و هه‌ڵچوونى زۆر ڕووبدات به‌ هۆى ناكۆكییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ئێرانه‌وه‌ .
له‌ لایه‌كى تریشه‌ و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق له‌ ئێستادا زۆر پێویستى به‌ هه‌رێمى كوردستان و بۆِڕییه‌ نه‌وتى و غازییه‌كانیه‌تى له‌ به‌رئه‌وه‌ى له‌ كاتى ڕوودانى یان هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕو ململانێ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا و به‌ تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ى كه‌نداو و ته‌نگه‌ى هورمز عێراق هیچ ده‌رچه‌یه‌كى خێراو خۆشده‌ستى وه‌كو هه‌رێمى ده‌ستناكه‌وێت بۆ درێژه‌دان به‌ فرۆشتنى نه‌وت له‌ كاتێكدا 90% داهاتى عێراق نه‌وته‌ .

‌‌ زیاتر ...
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د
سەرتیپ جەوهەر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ