بیروڕا
سووتاندنى دانه‌وێڵه‌ى جوتیاران له‌ عێراق و سوریا
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ و له‌ وه‌رزى دروێنه‌ى ده‌غڵ و دان  له‌ عێراق و سوریا ڕویدا  به‌م فراوانییه‌ى ئێستاى باوه‌ڕناكه‌م له‌ مێژووى كۆن و نوێ ى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ڕوویدا بێت ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌مانى پێشوو و كۆنى فیوداڵى و ده‌ره‌به‌گایه‌تى له‌ كێشه‌ى نێوان ئاغاو جوتیارو یان كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و خێڵه‌كى له‌ نێوان خێڵه‌كاندا وه‌كو تۆڵه‌ سه‌ندنه‌ه‌وه‌ له‌ دژى یه‌كترى په‌نایان بۆ سووتاندنى پووش و پاوه‌ن و دانه‌وێڵه‌ى یه‌كتر بردبێت ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن خه‌ڵكى ترسنۆك  بێ باره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ناو خێڵه‌كانیشدا ئه‌و كاره‌ به‌ كارى كه‌سانى ترسنۆك وبێ توانا قێزه‌ون  ناوبراوه‌ .
ڕاستییه‌كه‌ى سه‌ره‌تا ویستم ئه‌م وتاره‌ ته‌نها به‌ شاڵاو په‌لامار بۆ سه‌ر جوتیارانى كورد له‌ عه‌فرینه‌وه‌ تا خانه‌قین  ناوبنێم به‌ڵام كاتێك سێرچم كرد و به‌دواى هه‌واڵه‌كاندا گه‌ڕان بۆم ده‌ركه‌وت نه‌ك جوتیارى كورد به‌ڵكو شته‌كه‌ فراوانتر ه‌و سنوورى  كوردستانى بڕیووه‌و تا ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقیش .
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌ به‌ پیلانى عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى سه‌رده‌مى پێشووى عێراقمان زانیبێت ئه‌م تاوانه‌گه‌وره‌ كه‌ سووتانى به‌رهه‌مى ساڵێكى جوتیارانه‌ و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ىداهات و پارووى ده‌مى مناڵه‌كانیان بێت  جگه‌ له‌ پیسكردنى ژینگه‌ و سووتاندنى به‌ كۆمه‌ڵى هه‌زاران جۆر زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵى كێوى كه‌ تاوانێكه‌ كه‌س ناتوانێت پاكانه‌یه‌نان بۆبكات به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان و یاسا وڕێسا و ئاینه‌كانیش ئه‌وا ئێستا گوومان بۆ زۆر فاكتى تر ده‌چێت و پێویستى به‌ خوێندنه‌وه‌ى وردو گشتگیر هه‌یه‌ بۆ هه‌موو پاڵنه‌رو كاره‌كته‌ره‌كانى له‌ ئاستى بڵندا له‌ عێراق به‌ تایبه‌تى كه‌ حكومه‌تى هه‌ڵبژێراو هه‌یه‌  و دامو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ تاوه‌كو سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ سه‌دان ڕاوێژكارو به‌ حكومه‌ت و سوپاو داموده‌زگاى هه‌وڵگرییه‌وه‌ كه‌ بوودجه‌ى زه‌به‌لاحیان بۆ ته‌رخانكراوه‌ .
ئه‌گه‌ر له‌ سوریا كاوله‌ى دواى شه‌ڕو ماڵوێرانى بێت هه‌ربه‌شه‌ى به‌ده‌ست وڵاتێك و میلیشیاییه‌كه‌وه‌ بێت ئه‌وا عێراق ئێستا له‌ دۆخێكى تردایه‌ و سه‌رمه‌ستى دواى سه‌ركه‌وتنه‌كانن  له‌ شه‌ڕى داعش و كۆنترۆڵى ته‌واوى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانى ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عێراقیشیان كردووه‌و ئه‌ركى پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیان له‌ ئه‌ستۆى  هێزه‌كانى سوپاى عێراق و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حه‌شدى شه‌عبی دایه‌ .
ئه‌وه‌ى ڕویدا سووتانى هه‌زاران  دۆنم زه‌وى چێنراوى جوتیاران له‌م دوو وڵاته‌ عێراق و سوریا به‌ تایبه‌تى تریش ناوچه‌ كوردنیشینه‌كانى , كاره‌ساتى سروشتى نه‌بووه‌ تاوه‌كو به‌ بێده‌نگى به‌ڕێ بكرێت ته‌نها داخ و په‌ژاره‌ى بۆ بخورێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ڕوویداوه‌ به‌ به‌رنامه‌وبه‌ ڕێكخراوى به‌ مه‌به‌ست ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ بكرێت :
1. ئه‌وه‌ى سووتاندنى به‌رهه‌مى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڕۆن كه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانن كه‌ پێش پرۆسه‌ى ئازادى عێراق به‌ بڕیارى مجلس قیاده‌ سه‌وره‌ى به‌عس زه‌وی جوتیاره‌ كورده‌كانیان پێ درابوو كه‌ دواى پرۆسه‌ى ڕووخانى سه‌دام ڕایانكردوو زه‌وییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كانى خۆیان به‌ڵام ئێستا له‌ دواى ڕووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌ پشتیوانى پارێزگارى داسه‌پاوى كه‌ركوك ده‌خوازن زه‌وییه‌كان داگیر بكه‌نه‌وه‌ جارێكى تر .
2. ئه‌م كرده‌وانه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ى كارى تێكده‌رانه‌و و تیرۆریستى یه‌وه‌  چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئاسایشى خۆراكى ئه‌م دوو وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مساڵ ساڵێكى پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت و باراناوى بوو كه‌ ساڵانێكى درێژبوو باران به‌م شێوه‌ نه‌باری بووه‌ و به‌شێكى زۆرى كشتوكاڵیش  له‌م وڵاتانه‌دا پشت به‌ بارانى سروشتى ده‌به‌ستێت بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌شى پێویستى خۆراكى ناوخۆیى هاوڵاتیان به‌رهه‌م بێت و پێویست به‌ هاورده‌كردنى گه‌نم و له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ وڵاتانى تر ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چاویان له‌ بازه‌ڕه‌كانى عێراقه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى خۆیان .
3. ئه‌م تاوان و كاره‌ساتانه‌ ناكرێت چاویان له‌ ئاستادا دابخرێت و به‌ كرده‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامده‌رى نه‌ناسراو له‌لایه‌ن حكومه‌ت و داموده‌زگانییه‌وه‌ دابپۆشرێت چونكه‌ ده‌توانرێت و ده‌كرێت بكه‌ره‌كه‌ى دیارى بكرێت چونكه‌ دیاره‌ كێ زیانمه‌نده‌و و كێ سوودمه‌نده‌  و ناكرێت به‌ كارى سودفه‌و ڕێككه‌وت ناوزه‌د بكرێت , به‌ تایبه‌تى هه‌واڵه‌كانى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ره‌سه‌و پێداویستى ته‌كنۆلۆجى پێویست ده‌ستى به‌ سه‌رداگیراوه‌ كه‌ به‌كارییان هێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌ مه‌زنه‌ 
4. هه‌موو ئه‌وانه‌و ڕۆڵى میلیشیا و ناكۆكى تائیفى و ئتنیكیش له‌و هۆكارانه‌ كه‌ ده‌كرێت كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ .
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ