بیروڕا
ئیسرائیل بێ ده‌نگه‌ له‌ ململانێ ى ئه‌مریكاو ئێران
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
وه‌كو تێبینى ده‌كرێت ململانێ و ناكۆكى یه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا هه‌ڵكشان و كارو كاردانه‌وه‌ى گه‌رم و گوڕیان به‌ خۆیانه‌وه‌ دی و كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا جووڵه‌ به‌ هێزه‌كانى بكات به‌ره‌و ناوچه‌ى كه‌نداو كه‌شتی گه‌لى جه‌نگى زه‌به‌لاح و پڕچه‌ك به‌ تازه‌ترین و وێرانه‌كه‌رترین جۆره‌كانى چه‌كى هێرشبه‌رو ته‌كنولۆجیاى پێشكه‌وتووكه‌ به‌ وزه‌ى ئه‌تۆم كارده‌كه‌ن , هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدا ڕوو ده‌ده‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل كه‌ فاكته‌رو ئامانجێكى گرنگ و دوورمه‌وداى ململانێ ى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ى كه‌ هێزى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه‌ پاراستنى ئاسایش و به‌رژه‌وندییه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله‌ , كه‌چى ئیسرائیل بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه‌ .
ده‌كرێت بپرسین بۆ بێده‌نگه‌ ئیسرائیل ؟؟
هه‌روه‌كو چۆن له‌ شه‌ڕى كه‌نداوى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌كاتى  ئازاداكردنى كوه‌یت و دواتر پرۆسه‌ى ئازادى عێراق سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕژێمى سه‌دام حسین سى و نۆ  ڕۆكێتى زه‌مین به‌ زه‌مینى هاویشت بۆ ئیسرائیل به‌ڵام ئیسرائیل هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى پیشان نه‌دا له‌ به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌كه‌ كه‌ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانى به‌شێكى زۆرى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى بوو له‌و جه‌نگانه‌دا ئیستاش كه‌  كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات و به‌ ئاشكرا باسى ده‌یان هه‌زار مووشه‌ك ده‌كه‌ن كه‌له‌ لاى حزبوڵاى لوبنانن له‌ لوبنان به‌ره‌و ئیسرائیل دامه‌زراون كه‌چى حكومه‌تى ته‌لئه‌بیب بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه‌و جگه‌ له‌ لێدوانێكى وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیل ( یوفال شتاینتز ) كه‌ هۆشدارى دا له‌ هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان له‌ لایه‌ن ئێران و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى یه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ندڕۆژى ڕابردوودا دۆخه‌كه‌ى زیاتر شه‌ڵه‌قاند لێدوانه‌كانى دكتۆر  ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق بوو بۆ گۆڤارى فۆریگن پۆلیسى ئه‌مریكى كه‌ باسى له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌واڵگرى ئیسرایلیه‌كان هه‌واڵى جمووجووڵى ڕۆكێت ومووشه‌كه‌بالیستیه‌كانى  ئێرانیان له‌ عێراق داوه‌ به‌ ئه‌مریكیه‌كان كه‌ وێنه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌ زه‌ویشدا گیراون نه‌ك له‌ مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئیسرائیل له‌ نزیكه‌وه‌و به‌ وردى چاودێرى بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى و ئێران به‌ تایبه‌تى ده‌كات ,
هه‌ر ئه‌م زانیاریانه‌ش بوون هۆكارى سه‌ردانه‌ له‌ ناكاو كتوپڕه‌كه‌ى مایك بۆمبیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو بۆ عێراق كه‌ فه‌رمانى دا هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و دیبلۆماتانه‌ى كه‌ كارى پێویست و گرنگیان له‌ ئه‌ستۆ نى یه‌ به‌ خێرایى عێراق جێ بهێڵن و حكومه‌تى عێراقیشى له‌ مه‌ترسى ئه‌و جموجووڵانه‌ ئاگاداركرده‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن له‌ كاتێكدا هه‌واڵه‌كان و میدیاكان باسى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ربازگه‌ى سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌ دوور له‌ چاوى حكومه‌تى عێراق به‌ تایبه‌تى له‌ سه‌ربازگه‌ى ئه‌شره‌ف له‌ پارێزگاى دیاله‌و سه‌ربازگه‌ى سپایكه‌ر له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و سه‌ربازگه‌ى ره‌زازه‌ له‌ له‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لاوسه‌ربازگه‌ى  جرف سه‌خه‌ر له‌ پارێزگاى  به‌غداو سه‌ربازگه‌ى سوێره‌ له‌ پارێزگاى واسیت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ خۆیان خاوه‌نى ڕێگاوبانى تایبه‌تى خۆیانن و پێویستیان به‌ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقیش نى یه‌ و بێگومان ئه‌و ڕۆكێت و مووشه‌كان دوورنى یه‌ له‌ داهاتووى ململانێكانى ئێران و ئه‌مریكادا ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بكه‌نه‌ ئامانج .
هه‌ر له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا مایك بۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى عێراقى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان ناخوازن شه‌ڕو ململانێ ى له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕوو بدات و خوازیارن به‌ ئاشتى و دایه‌لۆگ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌ڵام ئیسرائیل جۆرێك له‌ بێده‌نگى په‌یڕه‌و ده‌كات ئیتر له‌ به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌كه‌ بێت كه‌ پێشتر ئاماژه‌م پێدا یان هۆكارى تر كه‌ دواتر باسى ده‌كه‌م .
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل تا كۆتایى هه‌ر بینه‌ر بن  سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانى یه‌كانیان له‌و بارودۆخه‌ى كه‌ له‌ عێراقدا ده‌گوزه‌رێت له‌ به‌رئه‌وه‌ وه‌كو ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرى و میدیاییه‌كان باسى ده‌كه‌ن ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ى پێشتر ئه‌زموونیان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕى لوبنان هیچ ناكه‌ن و كاردانه‌وه‌یان نابێت تاوه‌كو شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێت و دۆخه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ دوایى كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت , یان وه‌كو ئه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌ى كه‌ن پێش  ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك یان خۆ ئاماده‌كردن بۆ لێدانى ئیسرائیل پێشتر په‌لامارى بنكه‌و باره‌گاو و ناوه‌نده‌كانى هێزه‌ ئێرانیه‌كان و حزبوڵا ده‌ده‌ن .
به‌ڵام بۆ بارودۆخى عێراق ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌مریكاوحكومه‌تى عێراق خۆیان كۆنترۆڵى دۆخه‌كه‌ بكه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ى ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ى هه‌بێت و ململانێكه‌ گه‌وره‌تر بكاته‌وه‌ له‌ كاتێكدا هه‌ر په‌لامارێك كه‌ ئیسرائیل بیه‌وێت بیكاته‌ سه‌ر بنكه‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌وه‌یه‌ هێنده‌ى سوریا ئاسان نه‌بێت چونكه‌ سوریاو ئیسرائیل دراوسێن و مه‌وداكه‌ى زۆر نزیكه‌ به‌ڵام هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر خاكى عێراق كۆسپ و مه‌ترسى گه‌وره‌ى له‌ به‌رده‌مدایه‌ چونكه‌ ده‌بێت سنوورى وڵاتانى سوریا و ئوردن و عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ش ببڕێت كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت سه‌د كیلۆ مه‌تر زیاتره‌ و خۆى بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ سیستمى به‌رگرى یه‌  ئاسمانى یه‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌دا ئاماده‌ بكات .
ئیسرائیل چۆن ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى ئه‌و ڕۆكێته‌ بالیستیانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ؟
هه‌رچه‌نده‌ ئیسرائیل خاوه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌هێزه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكاو ڕووسیاو وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كانیش ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه‌ فشار بكات له‌ حكومه‌تى عێراق كه‌ بوارنه‌دات به‌ جمووجووڵى ئه‌و تاقم گروپانه‌  كه‌ ئاسایشى ئیسرائیل بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ كاتێكدا  ئیسرائیل خۆیشى ڕێگه‌ چاره‌ى سه‌ربازى به‌ دوور نازانێت و هه‌موو كارێكى پێویست وگونجاو ى سه‌ربازى له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى په‌لامارو مه‌ترسییه‌كان و له‌ هه‌مان كاتیشدا باسى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ر په‌لامارێكى ئیسرائیل بده‌ن ئه‌وه‌ى كه‌ ئیسرائیل پێ یان ده‌ڵێت بریكاره‌كانى ئێران ئه‌وه‌ ئه‌وان ئیسرائیل كار له‌ گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ واته‌ ئێران ده‌كه‌ن واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ وڵات و شوێنى تریشه‌وه‌ په‌لامارى ئیسرائیل بدرێت ئه‌وه‌ خاك و سه‌ربازانى ئێرانى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێ تۆڵه‌ ده‌رناچن .
له‌ كۆتاییدا هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ ڕووبدات عێراق و عێراقییه‌كان باجى گه‌وره‌ى ده‌ده‌ن هه‌روه‌كو مایك بۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ دوا په‌یامیدا به‌ عێراقى داوه‌ ئه‌وه‌یه‌  پێیانى وتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵمان نابن له‌ لاوه‌ بووه‌ستن .
‌‌ زیاتر ...
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ