بیروڕا
عێراق و ده‌ستوورو كێشه‌كانى دواى 16 ساڵ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى شازده‌ ساڵ له‌ پرۆسه‌یه‌ك هێشتا له‌ سه‌رناوه‌كه‌ى هه‌مووان كۆك نین ئایا ئازادكردنى عێراق بوو یان داگیركردن  هه‌ریه‌كه‌و شرۆڤه‌یه‌كى بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خاوه‌نى بیرۆكه‌ كه‌و داینه‌مۆى  پرۆسه‌كه‌ بوو   به‌ یاسا خۆى به‌ داگیر كه‌ر ى عێراق بناسێت ئه‌بێت پێكهاته‌كانى عێراق چ ناوێكى لێ بنێن ؟
ڕاسته‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ له‌ دواى  ده‌وڵه‌تى عه‌باسیه‌وه‌ خۆیان به‌ ژێرده‌سته‌و زوڵم لێكراوو چه‌وساوه‌و په‌راوێز خراو ده‌زانن له‌جیهانى ئیسلامى و به‌تایبه‌تى له‌ عێراقدا كه‌ له‌وه‌ته‌ى له‌ ساڵى 1921 ه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى عێراق دامه‌زرا  كه‌چى به‌شێك له‌وانیش عێراق به‌ داگیركراو و ئه‌مریكاش به‌ داگیر كه‌ر ده‌ناسن هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌شتاوچوارساڵى حوكمڕانى  عێراقدا به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى دواى پرۆسه‌ى گۆڕانكارى عێراق له‌ 2003 ه‌وه‌ باڵاده‌ست نه‌بوون .
كوردیش هه‌قى خۆیه‌تى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ ئازادى ناوببات چونكه‌ كۆتایى به‌ سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایى تاكحزبى و دكتاتۆرى  هات كه‌ جینۆسایدى كوردى به‌ به‌رنامه‌ جێبه‌جێ  ده‌كرد .
سوونه‌ى عه‌ره‌بیش كه‌ فه‌رمانڕه‌واى پله‌یه‌ك و باڵاده‌ستى عێراق بوون له‌ سه‌روه‌ختى دامه‌زرانییه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى كه‌مى ژماره‌كه‌یان تاوه‌كو 2003 ئه‌م پرۆسه‌ به‌ داگیركردن ناوده‌به‌ن چونكه‌ ئه‌وان زیانمه‌ندى یه‌كه‌م بوون  .
ئه‌وه‌ى ده‌خوازم قسه‌ى له‌ سه‌ربكه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆچى عێراق له‌ دواى شازده‌ ساڵ له‌ نه‌مانى ڕژێمى دكتاتۆرى به‌عس و دكتاتۆره‌كه‌ى سه‌دام حوسین  سه‌ره‌ڕاى نووسینى ده‌ستوور و ڕاپرسى له‌ سه‌رى حكومه‌تى ڕاگوزه‌رو پێنج كابینه‌ى حكومه‌ت و پێنج خوولى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران  هێشتا ئارامى و سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌و و بنه‌ماكان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رپێ ى خۆیان نه‌وه‌ستاون و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤ  بۆ ژیانێكى شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و ئاسایى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایى و پێویسته‌كانى هاوڵاتیان له‌ ئاوو كاره‌باو چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌و ئاسایش له‌ ئاستى پێویستدا نین .
ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه‌  چى بن ؟
پێش ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كان بڵێم حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ بپرسم ئایا گه‌لى عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ئاماده‌و سازه‌ بوو بۆ ئه‌م كرانه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ تا 2003 مۆبایل و سه‌ته‌لایت قه‌ده‌غه‌ و یاساغ بوو تێیدا سیستمى یه‌ك حزبى و یه‌ك ڕۆژنامه‌و و یه‌ك ته‌له‌فزیۆن و ...تد.  ئایا دیموكراسى و په‌روه‌رده‌كردنى خه‌ڵك له‌سه‌رى به‌ زنجیرى تانك و بۆمب و فڕۆكه‌ ده‌سه‌پێنرێت یان  ڕوونتر بڵێین ئایا سیستمى  دیموكراسى وه‌كو سیستمى باتریۆتى ئه‌مریكى یان S400  ڕووسى یه‌ ده‌كرێت به‌ ملیاره‌ها دۆلار بیكڕیت و دایمه‌زرێنیت.

هۆكاره‌كان :
1. هه‌وڵدانى پێكهاته‌ی شیعه‌ بۆ خۆسه‌په‌ناندنى  به‌ سه‌ر پێكهاته‌كانى تردا واته‌ گۆڕینى حوكمڕانى عێراق له‌ دكتاتۆرى سوونه‌وه‌  بۆ دكتاتۆرى شیعه‌  ئه‌مه‌ش له‌ شازده‌ ساڵى ڕابردوودا به‌ ڕوون و ئاشكرا له‌زۆر قۆناغى جیاجیادا بینرا به‌داخه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى په‌ند له‌ حوكمڕانى هه‌شتا ساڵى پێشووى عێراق ببینرێت كه‌ كه‌س تێیدا ئارامى و ئازادى و خۆشگوزه‌رانى نه‌دى جگه‌ له‌ گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ و كۆچكردنى زۆرملى و گۆڕینى ناسنامه‌و كیمیاباران و زۆرشتى تر .
2. نه‌مانى  متمانه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا و به‌تایبه‌تى دواى مه‌رگى  سه‌رۆك كۆمارى پێشووتر مام جه‌لال كه‌ ڕۆڵێكى گرنگ و كاریگه‌رى بینى دواى پرۆسه‌ى ئازاداى له‌ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ناكۆكه‌كان.
3. ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى كه‌ كاریگه‌رى  ڕاسته‌وخۆى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێت به‌ وڵاتیًكى ئارا م و پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونه‌ نه‌گوێزرێته‌وه‌ بۆلاى ئه‌وانیش به‌ تایبه‌تى كه‌ عێراق بوو به‌ خاوه‌نى یه‌كێك له‌ جوانترین ده‌ستووره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ڵام ئه‌وان سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دا پێش به‌ جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوور بگرن و قه‌یران  له‌ دواى قه‌یران بۆ عێراق بخوڵقێنن .
4. جێبه‌جێ نه‌كردنى ده‌ستوور له‌ لایه‌ن هه‌ندێك هێزو لایه‌نه‌وه‌ و دروست كردنى كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌میدا كه‌ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى عێراق وه‌كو وڵاتێكى یه‌كگرتوو سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنێته‌وه‌ سامان وداهاته‌كه‌ى به‌ فیڕۆ بڕوات .
‌‌ زیاتر ...
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د
سەرتیپ جەوهەر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ