بیروڕا
به‌هارى عه‌ره‌بى دووه‌م
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
به‌هارى عه‌ره‌بى یه‌كه‌م زۆر كۆن نه‌بووه‌ و له‌ بیره‌وه‌رى زۆربه‌ماندا تا ئێستا زیندووه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى مه‌یل و ئاره‌زووى چاودێرى ڕووداوه‌ سیاسیه‌كانى ئه‌م ناوچه‌ ئاڵۆزو هه‌ستیارو پڕله‌ كێشه‌و ململانێمان هه‌یه‌.
موحه‌مه‌د بوعه‌زیزى ئه‌و گه‌نجه‌ توونسیه‌ى ى كه‌ده‌رچووى زانكۆ بوو  به‌ عه‌ره‌بانه‌یه‌ك و ده‌ستگێڕى ده‌كردو  خۆى ده‌ژیاند كاتێك بوارى كاركردنیان نه‌دا  خۆى سووتان و دواتر گیانى له‌ ده‌ستداو بووه‌ پزیسكى شۆڕشێكى گه‌وره‌ نه‌ك هه‌ر ڕژێمى دكتاتۆرى زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لى سه‌رۆكى تونسى  ڕاماڵى به‌ڵكو بوو به‌ شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى كه‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانى میسرو لیبیاو یه‌مه‌ن و سوریاى گرته‌وه‌ كه‌ له‌ میسر حوسنى موباره‌ك ناچار به‌ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ كراو شۆڕش سه‌ركه‌وت و دواتر ئیخوان موسلمین ده‌سته‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست و شۆڕش له‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانى داماڵراو شه‌ڕوململانێ ى گه‌وره‌ى به‌ دواى خۆیدا هێنا .
له‌ لیبیا عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زافى دواى چه‌ندین مانگ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵك كوژراو له‌وساوه‌ تائێستا شه‌ڕو ململانێ ى خوێناوى یه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كه‌ به‌شێكى زۆر ى وێرانو كاول بووه‌ و تا ئێستاش له‌ ئاسۆه‌وه‌ ئومێدێك نى یه‌ بۆ ده‌ربازبوون  له‌و قه‌یرانه‌ ئاڵۆزه‌.
سوریاش له‌دواى هه‌شت ساڵ شه‌ڕوململانێ ى خوێناوى له‌ نێوان تاقم گروهه‌ تیرۆریسته‌كان و ڕژێمى ئه‌سه‌د له‌ ده‌ستدانى به‌شى زۆرى خاكى سوریاله‌لایه‌ن ڕژێمى ئه‌سه‌دو كۆنترۆڵكردنى له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئۆپۆزه‌سیۆنه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هێزى توندڕه‌و وتیرۆریستن دواتر ڕژێمى ئه‌سه‌د به‌ره‌نگارییان بووه‌و توانى هه‌موو خاكى ئه‌و وڵاته‌یان لێ بسێنێته‌وه‌و له‌  گۆشه‌یه‌كى ته‌سك له‌ پارێزگاى ئه‌دلب كۆیان بكاته‌وه‌ جگه‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان كه‌تا ئێستا هه‌سه‌ده‌ به‌ پشتیوانى ئه‌مریكا پارێزگارى لێده‌كات.
له‌ یه‌مه‌نیش بارودۆخ له‌ سوریا باشتر نى یه‌و سه‌رئه‌نجام شۆڕشه‌كه‌ بووه‌ به‌ شه‌ڕێكى ناوخۆیى به‌ وه‌كاله‌ت له‌ نێوان حووسیه‌كان  به‌ پشتیوانى ئێران و حكومه‌تى شه‌رعى به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسور هادى كه‌ هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌ سه‌ركردایه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ پشتیوانیان ده‌كات .
به‌هارى عه‌ره‌بى یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ئازادى و یه‌كسانى و نان و كۆتایى هێنان به‌ ڕژێمه‌ تاك حزبى و دكتاتۆره‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ پشتاوپشته‌كان بووبێت ئه‌وا به‌هه‌وڵى حزب و تاقمه‌ ئایینیه‌كان و ڕژێمه‌ دكتاتۆره‌كانى عه‌ره‌ب و ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ڕۆژئاوایى و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش كه‌ هیچیان له‌گه‌ڵ سیستمه‌ دیموكراسى و كرانه‌وه‌ نه‌بوون له‌ به‌رئه‌وه‌ كه‌وتنه‌ پیلانگێڕان بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و شۆڕشانه‌و ئامانجه‌كانیشیان به‌دى هات .
به‌ڵێ زۆر ڕاسته‌ توندوتیژى توندوتیژى به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌و سه‌نگه‌ر به‌ندییه‌ى كه‌ له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌ سیاسیه‌كانى میسرو لیبیاو تونس و یه‌مه‌ن و سوریاله‌ لایه‌ك و ڕژێمه‌ عه‌ره‌بیه‌ كانى ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنا كه‌ بینیمان بووه‌ مایه‌ى وێران بوونى به‌شى زۆر ى ژێرخانى ئه‌و وڵاتانه‌و كوشتن و برینداربوونى سه‌دان هه‌زار كه‌س و هیچ گۆڕانكارییه‌كى جدى نه‌هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ بارودۆخى مافى مرۆڤ وخزمه‌تگوزارى باشتر بكات ئه‌و گره‌وه‌ى كه‌ گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه‌ كردیان بۆ ئازادى و ژیانێكى باشتر دۆڕاو هێزه‌ كۆنه‌پارێزه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ بێئومێدكردنى خه‌ڵك به‌ گشتى .
به‌هارى عه‌ره‌بى دووه‌م
ئه‌وه‌ى له‌م دواییه‌دا له‌ هه‌ندێك وڵاتى عه‌ره‌بى تر سه‌رى هه‌ڵداوه‌ وه‌كه‌ له‌ جه‌زائیرو سودان له‌ میدیاى عه‌ره‌بیدا به‌ به‌هارى عه‌ره‌بى دووه‌م ناسراوه‌ , ڕاسته‌ ئه‌وه‌ى له‌ جه‌زائیر ده‌گوزه‌رێت جیاوازه‌ له‌ تونس و میسرو سوریاو یه‌مه‌ن تائێستا خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌یه‌و كه‌س زیانى پێنه‌گه‌یشتووه‌ و جه‌زائیر ژانى دیموكراسى و ئازادى گرتووه‌ و هاوار ده‌كه‌ن به‌ ئاشتى به‌ئاشتى و سوپا تائێستا بێ لایه‌نه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌كاتى سه‌ربه‌خۆبوونیه‌وه‌ پشتیوانى حكومه‌ت بووه‌ به‌ڵام ئێستا له‌ به‌رده‌م ئه‌زموونێكى سه‌ختدایه‌ ئایا سیسیه‌كى وه‌كو میسر به‌رهه‌م ناهێنێت سوپاى جه‌زائیر؟
ماوه‌ته‌وه‌ سودان ئه‌گه‌رچى سودان پێش كوده‌تاكانى جه‌عفه‌ر نمیرى و عومه‌ربه‌شیر خاوه‌نى حزب و تاقمى ئیدیۆلۆجى و فره‌ چه‌شن و ڕه‌نگ بوون به‌ڵام له‌ لایه‌ن ئه‌م سه‌ربازه‌ ئیسلامیه‌ سیاسیانه‌وه‌ هه‌موو شتێك قۆرخكراو ئێستاش ئه‌م بزوتنه‌وه‌ نوێ یه‌ دژبه‌ توندوتیژییه‌ و به‌ حه‌رامى ده‌زانێت و سووپاش  زاتى ئه‌وه‌ناكات ده‌ست بۆ توندوتیژى ببات هه‌رچه‌نده‌ قوربانیش بووه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستبردن بۆ چه‌ك و كاردانه‌وه‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى ئاكامه‌كه‌ى ڕوونه‌ وه‌كو سوریاو یه‌مه‌ن و لیبیایه‌ .
دووا وته‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر توندوتیژى به‌هارى عه‌ره‌بى یه‌كه‌مى نابووت كردوو كردى به‌پاییزو خه‌زان ئه‌وا به‌هارى عه‌ره‌بى دووه‌م ده‌بێت ده‌ست بۆ چه‌ك و توندوتیژى نه‌بات  ئه‌وا گۆڕانكارى ڕووده‌دات و ه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ .
‌‌ زیاتر ...
د.ئه‌رسه‌لان بایز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
د.به‌ختیارشاوه‌یس
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هیوا محه‌مه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ