بیروڕا
خزمه‌تی‌ ئاڵا یان خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

بورهان شێخ ره‌ئوف

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی‌ 2018 ه‌وه‌  له‌ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق  لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگرییه‌كه‌ی‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌ بوون ڕه‌شنووس و پڕۆژه‌یاسا بۆ خزمه‌تی‌ ئاڵا یان خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌  ئاماده‌ بكه‌ن ،به‌ڵام هیچ پێشووه‌چونێكی‌ وا نه‌هاته‌ پێشه‌وه‌ ، تاوه‌كو له‌م ڕۆژانه‌دا حكومه‌تی‌ عێراق خۆی‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ ئاماده‌كردووه‌و بۆ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ ئیجباری‌ و بڕیاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاسای‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌ربكرێت .
له‌ دوای‌ ساڵانێكی‌ زۆر له‌ مشتومڕو له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ناوه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر یاسای‌ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ زۆره‌ملی‌ له‌ عێراقدا كاری‌ پێكراوه‌تا ساڵی‌ 2003 له‌ لایه‌ن حاكمی‌ كارگێڕی‌ و سه‌ربازی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌ عێراق (پۆل بریمه‌ر) ه‌و هه‌ڵوشێنرایه‌وه‌ .
حكومه‌تی‌ عێراق پڕۆژه‌ یاسای‌ خزمه‌تی‌ ئاڵا واته‌ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ زۆره‌ملی‌  په‌سه‌ند كرد دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق وردبینی‌ و پێداچوونه‌وه‌ بۆ كرد ، ئیتر ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆی‌ له‌ سه‌ربكه‌ن و یاسای تایبه‌تی‌ بۆ ده‌ربكه‌ن .
هه‌رچه‌نده‌ گه‌لی‌ عێراق اه‌ ڕابردوودا ئه‌زمونێكی‌ تاڵی‌  بینیووه‌ له‌ گه‌ڵ خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌  زۆره‌ملی‌ له‌ سایه‌ی‌ سیستمی‌ دكتاتۆری‌ تاك حزبی‌ و جه‌نگه‌ نه‌بڕاوه‌كانی‌ ڕژێمی‌ پێشوو ،كه‌ زۆرێك له‌ لاوانی‌ عێراق بۆ ساڵانێكی‌ دوورودرێژ له‌ ریزه‌كانی‌ سوپادا ده‌مانه‌وه‌ ، بۆ نمونه‌ له‌ دایكبووانی‌ ساڵی‌ 1957 زیاتر له‌ ده‌ساڵ له‌ خزمه‌ت سه‌ربزیدا مانه‌وه‌ له‌ وه‌ختی‌  جه‌نگی‌ عێراق و  ئێراندا ، به‌شێكی‌ تر له‌ لاوانی‌ عێراق له‌ چوار ساڵ و پێنج ساڵ زیاتر مانه‌وه‌ له‌ ریزی‌ سوپای‌ عێراقدا.
هه‌رئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ له‌ ئێستاوه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌   ڕوبه‌ڕوی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی‌ زۆر له‌ لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌ وڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ببێته‌وه‌ ، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پاساوی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌ و ده‌ترسن به‌ره‌و به‌ سه‌ربازی‌ كردنی‌ كۆمه‌ڵگای‌ عێراقی‌ بێت .
پڕۆژه‌یاساكه‌
ڕه‌شنووسی‌ پڕۆژه‌ یاسا تازه‌كه‌  خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ زۆره‌ملی‌ ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی‌ نێرینه‌ی‌ عێراقدا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ( 19-35)ساڵدا بێت ، ماوه‌ی‌ خزمه‌ته‌كه‌ش له‌ نێو ڕیزه‌كانی‌ سوپادا له‌ (9-18) مانگدا ده‌بێت به‌ گوێره‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ ، هه‌ر سه‌ربازێكیش مووچه‌یه‌كی‌  دیاریكراوی‌  بۆ ده‌بڕێته‌وه‌ به‌ پێی گه‌رمی‌ و ئاڵۆزی‌ ئه‌وناوچه‌ی‌ خزمه‌تی‌ تێدا ده‌كات .
كاردانه‌وه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌
هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ گورزێكی‌ گه‌وره‌ بێت ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌وان بكرێت ، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ میلیشیلت ه‌ هێزی‌ چه‌كدارییان هه‌یه‌ ،نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ پێشكه‌وتنی‌ چه‌ندایه‌تی‌ و چۆنایه‌تی‌ تواناكانی‌ سوپای‌ نیشتمانی‌ عێراق له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ و هه‌ژموونی‌ ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه‌ .
هه‌رێمی‌ كوردستان و پڕۆژه‌ یاساكه‌
یه‌كێكی‌ تر له‌و كۆسپانه‌ی‌ پێده‌ چێت دێته‌ به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا ، هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ وه‌كو هه‌رێمێكی‌ فیدراڵی‌ كه‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێمی‌ هه‌یه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌ ده‌ستووری‌ عێراقیشدا ناوی‌ هاتووه‌ ، ئایا خه‌ڵكی‌ هه‌رێم  له‌ناوی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن یان له‌ ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراقدا ؟ له‌ پارێزگانی‌ هه‌رێم یان له‌ پارێزگاكانی‌ تری‌ عێراق ؟
لایه‌نه‌ باشه‌كانی‌ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا
1. سوپاو هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ لایه‌نگیری‌ حزبی‌ و تائیفی‌ ه‌ ناوچه‌گه‌ری‌ و خێڵه‌كی‌ و ئتنیكی‌ دوورده‌خاته‌وه‌.
2. سوپا و هێزی‌ چه‌كدار بێلایه‌ن ده‌كات له‌ ململانێ‌ سیاسیه‌كانی‌ وڵات .
3. لاوانی‌ وڵات و ساز و ئاماده‌ ده‌كات بۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ زۆر له‌ ئاله‌نگاری‌ و ڕاهاتن بۆ مه‌شق و به‌رگه‌گرتنی‌ زۆری‌ ماندوێتی‌ وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌موو پێشهاته‌كان .
4. به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ له‌ نێو ڕیزی‌ لاوان .
5. كه‌مكردنه‌وه‌ بێكاری‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ بواری‌ ته‌واوكردنی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ .
له‌ كۆتاییدا هه‌موو یاسایه‌ك لایه‌نی‌ باش و خراپی‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام بۆ بنیاتنانی‌ ده‌وڵه‌وتی‌ یاساو دامه‌زراوه‌ بۆ بێلایه‌ن بوون و سه‌روه‌ر بوونی‌ یاسا، سوپایه‌كی‌ به‌هێزی‌ په‌روه‌رده‌كراو به‌ بیرو پرنسیپی‌ دیموكراسی‌  دوور له‌ مه‌یلی‌ تائیفی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ پێویسته‌ بۆ گه‌لی‌ عێراق .

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مەریوان مەسعود
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ