بیروڕا
هه‌وڵه‌كانی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

بورهان شێخ ره‌ئوف
له‌دوای‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ تشرینی‌ 2019 وه‌ له‌ عێراق ڕه‌وتی‌ سه‌در یه‌كێك بوو له‌ هێزانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پشتیوانی‌ داواكاری‌ خۆپیشاندانی‌ ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی‌ دواتر لێ‌ یان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ ، داخوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ عادیل عه‌بدولمهدی‌ و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كازمی‌ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌و له‌ خواسته‌كانی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌درو خودی‌ موقته‌دا سه‌در بوو .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و سه‌رسووڕمان بوو بۆ هه‌مووان بڕیاری‌ سه‌ید موقته‌دا بوو بۆ بایكۆت كردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ دوای‌ ئه‌ویشدا (25) حزب و قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ هه‌مان هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاند به‌ پاساوی‌ كۆمه‌ڵیك بیانوو .
ئێستاش كه‌ له‌واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ 10/10/2021 نزیك ده‌بینه‌وه‌ ، هه‌وڵو كۆششێكی‌ چڕ ده‌ستی‌ پێ كردووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ناو هێزو لایه‌نه‌ شیعیه‌كاندا له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در دیاریكردوون بۆ ئه‌وه‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری‌ بایكۆت كردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان .
مه‌رجه‌كانی‌ سه‌در
دوومه‌رجی‌ داناوه‌  ده‌بێت لایه‌نه‌كانی‌ تر قایل بن پێی ئنجا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ململانێ‌ ی‌ هه‌ڵبژاردن
1. دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بۆ واده‌یه‌كی‌ گونجاو كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ری‌ كۆك بن .
2. سه‌ركۆنه‌كردنی‌ چه‌كی‌ میلیشیاكان ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌ ده‌ستی‌ ده‌وڵه‌ته‌ .
سه‌رچاوه‌ باڵاكانی‌ سیاسه‌ت له‌ به‌غداوه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان لێك تێگه‌یشتن و نه‌رمی‌ زۆر تێدابووه‌ له‌ هه‌مبه‌ر داخوازییه‌كانی‌ سه‌در ، چونكه‌ به‌شدار نه‌بوونیان ناهه‌وسه‌نگی‌ دروست ده‌كات له‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ پێكهاته‌ی‌ شیعه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان تری‌ شیعه‌ هێشتا پابه‌ندن به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 10/10 /2021 ، به‌ڵام ده‌رگای‌ دواخستنیشی‌ كراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو لایه‌نه‌ شیعیه‌كان بسازێن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ .
هه‌رچه‌نده‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ئاماده‌ی‌ به‌شێكی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ بوون و مه‌رجه‌كانی‌ سه‌درییان پێ ڕاگه‌یاندوون  بۆبه‌شداریكردن ،به‌ڵام نوێنه‌رانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاساو عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق پێداگیریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا بكرێت ، ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندوون كه‌ با ڕه‌وتی‌ سه‌در ببن به‌ ئۆپۆزه‌سیۆنی‌ سیاسی‌ و ئازادن له‌و بڕیاره‌دا .
ئه‌مه‌ش مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و ترسه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ڕایگه‌یاندبوو هه‌ر حكومه‌تێك دابمه‌زرێت ئه‌وان ده‌ی‌ ڕوخێنن ،بۆیه‌ لایه‌ن شیعیه‌كان هه‌ست به‌ مه‌ترسی‌ و كاریگه‌ری‌ بایكۆتی‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر كۆی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ ، بۆیه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌ودان هه‌موو فشارو ڕێكاره‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌در له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ .
له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌شدا هه‌ندێكی‌ تر له‌ لایه‌نه‌ شیعیه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ نزیكن ده‌بێژن هێزه‌كانی‌ حه‌شد توانای‌ پاراستنی‌ گیانی‌ پاڵێوراوه‌كان و ده‌نگده‌ران و  ته‌واوی‌ پرۆسه‌ی‌  هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌یه‌ .
سه‌دریه‌كانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ دۆسته‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ قووڵتر  له‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ ده‌خوێننه‌وه‌ ، بۆئه‌وه‌ ی‌ ده‌گێڕنه‌وه‌  كه‌ كه‌له‌ كاتی‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ بایكۆتیان كردووه‌ ، دۆسته‌كانی‌ حه‌شد خۆیان ته‌واو ، كۆنترۆڵی‌ هه‌موو جومگه‌ گرنگه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن .
بۆیه‌ ئێستا ئه‌گه‌ری‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌ر مێزی‌ دانوستانی‌ شیعه‌كانه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار (به‌رهه‌م ساڵه‌ح) به‌ بۆنه‌ی‌ 10 موحه‌ڕمه‌وه‌ ،كه‌تێیدا هۆشداری‌ دابوو له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ئاله‌نگارییانه‌ی‌ هاتۆته‌ پێش پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن نابێت به‌ سووك سه‌یر بكرێت ، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن له‌ ڕێگه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتمانی‌ یه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن ، بۆ دڵنیایی‌ زیاتری‌ عێراقیه‌كان و داخستنی‌ درزو كه‌لێنه‌كان .
ئه‌م وتارو لێدوانانه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێستی‌ به‌ره‌ی‌ بایكۆتی‌ زیاتر به‌هێز كردووه‌و ، وا لێك ده‌درێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 10/10 ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌واڵی‌ تریش هه‌یه‌ له‌ كۆشكی‌ سه‌لامه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆك كۆمار ناچێته‌ناو ململانێ‌ ی‌ حزبه‌كانه‌وه‌ بۆ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵكو مكوڕه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا بكرێت ، به‌ڵام له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ سازگاردا كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌  دڵنیابن   .

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ