بیروڕا
كۆچی‌ پزیشكه‌كانی‌ عێراق
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

دیارده‌ی‌ كۆچ و ڕه‌و سالاَنێكی‌ درێژه‌ هه‌یه‌ له‌ زۆر وێستگه‌ی‌ مێژوویی‌ و له‌ زۆر كون و قوژبنی‌ جیاوازی‌ ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ و به‌ مه‌به‌ست و ئامانجی‌ جیاواز، ئیتر كۆچ و ڕاكردن له‌ زۆرو جه‌ورو سته‌م بێت یان كۆچ بۆ دابینكردنی‌ ژیانێكی‌ خۆشتر  یان كۆچ له‌گونده‌وه‌ بۆشار یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی‌ ده‌خوازم ئه‌مجاره‌ قسه‌و باسی‌ له‌سه‌ر بكه‌م كۆچی‌ توانا زانستیه‌كانی‌ عێراقه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ پسپۆری‌ پزیشكی‌ و ئه‌ندازه‌  بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2003 ، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاشكرای‌ كردووه‌ له‌ ساڵی‌ 2019 ،(20) هه‌زار پزیشك كۆچیان كردووه‌و و عێراقیان به‌ جێ هێڵاوه‌ .
بۆ كۆچ ده‌كه‌ن پزیشكه‌كان 
ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ((ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نوشداری‌ عێراقی‌)) ئاشكرای‌ كردووه‌ ،92% پزیشكه‌كان هه‌ست به‌ ئارامی‌ و دڵنیای ناكه‌ن له‌ كاتی‌ كاركردندا .
هه‌ر به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌  هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ عێراقیه‌ 75% پزیشكه‌كانی‌ به‌شدار بووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ توندوتیژی‌ و لێدان و سووكایه‌تی‌ پێكردن و جوێن پێدان و هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌ته‌وه‌ .
سێ‌ یه‌كی‌ پزیشكه‌كان  ڕو به‌ڕوی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌ .
13% ی‌ پزیشكه‌كان به‌ره‌وڕوی‌ دادگاكان كراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ كاره‌كانیانه‌وه‌ .
هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خێڵه‌كی‌ و ڕوداوو تاوانكاری‌ گه‌وره‌ نابه‌رابه‌ری‌ و ڕه‌فتاری‌ نابه‌جێی‌ كارگێڕی‌ به‌رامبه‌ر پزیشكان و ترس له‌ تووش بوون به‌ په‌تاو درم و نه‌خۆشیه‌ پیسه‌كان له‌ دیارترینی‌ ئه‌و هۆكارانه‌ن بۆ كۆچی‌ پزیشكان .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ ڕاپرسی‌ له‌ گه‌ڵ (606) پزیشك كردووه‌ ، له‌ پسپۆڕی‌ جیاجیادا ده‌ركه‌وتووه‌ 73%  پزیشكه‌كان ته‌نها مووچه‌ی‌ حكومه‌ت داهاتی‌ سه‌ره‌كی‌ ژیان و گوزه‌رانیانه‌ ، 84% پزیشكه‌كان كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ پێویستیان نیه‌ بۆ ڕاهێنان و پێشخستنی‌  لێهاتوویان و گه‌شه‌كردنی‌ شاره‌زاییان ، 89% سكاڵایان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌كه‌ ئامێرو كه‌ره‌سه‌ی‌  پزیشكی‌ پێویستیان له‌ به‌رده‌ست نیه‌ ، 92% ده‌ڵێن ژینگه‌ی‌ كاركردنمان گونجاو وئارام و خۆش نیه‌ .
له‌ عێراقدا نائارامی‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕو قه‌یرانه‌كانی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردووه‌و هه‌رله‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قاعیده‌و دواتر داعش و شه‌ڕی‌ تائیفی‌ و بوونی‌ میلیشیاتی‌ جۆراو جۆر دۆخێكی‌ وای‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ ئه‌وه‌ ئاكامه‌كه‌ی‌ بێت  توانا زانستیه‌كانی‌ وڵات هه‌ر له‌ پزیشك و ئه‌ندازیارو مامۆستایانی‌ زانكۆ  وڵات جێبهێڵن ، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ ،هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر بوودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق تێچوویه‌كی‌ ئێجگار زۆره‌ به‌ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ، حكومه‌ته‌كانی‌ عێراق هه‌موو ئه‌و كادرو توانا زانستیه‌ گرنگانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ گه‌ل و وڵات بكه‌ن نه‌ك كۆچ بكه‌ن !
له‌وه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایی‌ بێت ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ له‌ عێراقدا نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ئاسایی نیه‌ كه‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ناو فه‌رمانگه‌كانیاندا ئارامیان بۆ دابین نه‌كرێت ،ئه‌مه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ڕوونی‌ دۆخی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ عێراقه‌ ،كه‌ كادره‌ شاره‌زاو لێهاتووه‌كانی‌ جانتاكانیان هه‌ڵگرن و وڵات به‌ جێبێڵن .
مه‌ترسی‌ له‌م كۆچه‌
ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ گه‌وره‌و سامناكه‌ بۆ عێراق و عێراقیه‌كان ( كۆمیسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤ ) هۆشداری‌ بدات له‌ كۆچكردنی‌ پزیشكه‌كانی‌ عێراق له‌ كاتێكدا وڵات له‌ قه‌یرانێكی‌ ته‌ندروستی‌ قورسدایه‌ به‌هۆی‌  بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا وه‌ .
لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ناوه‌نده‌ نوژدارییه‌كه‌ی‌ عێراق له‌ شوێنێكی‌ تردا ئاماژه‌و به‌وه‌ ده‌دات 85% پزیشكه‌كانی‌ عێراق به‌هه‌ند بیر له‌ كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه‌ ، سێ یه‌كی‌ تری‌ پزیشكه‌كان كار بۆ ڕێكخستنی‌ ڕێكاره‌كانی‌ كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه‌.
بێگومان بارودۆخی‌ دژواری‌ عێراق فشارو كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر پزیشكه‌كان هه‌یه‌ ،ئه‌وان له‌  نێوان به‌رداشی‌ خواستی‌ هاوڵاتیه‌ نه‌خۆشه‌كان و نه‌بوونی‌ پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كاندان .
جگه‌ له‌وانه‌ش بارودۆخی‌ خراپی‌ ئابوری‌ و ئاسایش و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و پیشه‌یی‌ و سایكۆلۆجی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر دۆخی‌ گشتی‌ وڵات هه‌یه‌ وبه‌ تایبه‌تی‌ پزیشكه‌كان ،كه‌ ئه‌مه‌ش فاكته‌ری‌ سه‌ركی‌ كۆچی‌ پزیشكه‌كانه‌ .
بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق هه‌روه‌كو بینه‌رێكی‌ ئه‌م مه‌شهه‌ده‌ نه‌مێنێته‌وه‌ كه‌ توانا زانستی‌ و ئه‌كادیمیه‌كانی‌ وڵات كۆچ ده‌كه‌ن ،به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌نگاوی‌ خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنی‌ ئه‌و كۆچه‌ ئه‌ویش به‌ ئه‌كتیفكردنی‌ یاسای‌ پێویست بۆ پاراستنی‌ پزیشكه‌كان ،باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ كاركردنیان ،ئه‌كتیف كردنی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكان ،یاسای‌ پاراستنی‌ پزیشكان ،هه‌ر ڕێكارێكی‌ پێویست بۆ به‌رگرتن له‌ كۆچی‌ پزیشك و توانا زانستیه‌كانی‌ وڵات .
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ