بیروڕا
لە بارەی سوێندخواردنەکەی بارزانی، یەکێتی چی بکات ؟
فەهمی بورهان
فەهمی بورهان
زۆرجار دۆخ و قۆناغی دژوار لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دروست بووە، بەڵام قەد بە ئەندازەی ئێستا یەکێتی نیگەران نەبوە لەو دۆستەی کە لە ئەزموونەکانی رابردوویدا، سەرباری فشارەکانی سەری ئامادەنەبووە دەستبەرداری مەسئولیەتی مێژوویی سەرشانی بێت بەتایبەت ئەو کاتانەی حکومەتی هەرێم بەگشتی و پارتی لە ژێر فشاری ئۆپۆزسێۆن دابوو، یەکێتی پارسەنگی پاراستنی حکومەتەکەی لەگەڵ پارتیدا خستە ئەستۆ و پارتی لە جەنگی ڕوخانی حکومەتی هەرێم  تەنها نەکرد، پرسی پارێزگای کەرکوک و یاری کردن بەکات لەلایەک و بەتەنها جێهێشتنی یەکێتی لەم پڕۆسەیەدا، روبەری نیگەرانییەکانی لای یەکێتی زیاتر کرد، ئەم ئینفرادکردنەی پارتی سەرئەنجام بڕیاری دەنگنەدانی بەسەرۆکی هەرێمی وەک پەرچەکردارێکی بابەتی بەدواداهات، سەرەنجام زەرەرمەندی یەکەم لەم ململانێیەدا بەڕێز کاک نێچیرڤان بوو، ئەوەندەی زانیاریشمان هەبێت کاک نێچیر لە رابردوودا کاراکتەرێکی ئیجابی بوە لە پێناو بیناکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لە نێوان یەکێتی و پارتیدا و یەکێتیش لە کۆی قۆناغەکانی فەرمانڕەوایی بارزانی برازادا، هۆکاری سەرخستنی بوون بەسەر ئاستەنگەکاندا، ئێستا لەسەروبەندی سوێندخواردنی بارزانیداین، ئەم پرۆسەیە لەبەردەم دوو ئەگەردایە، یان دەبێت بەشدار نەبین و برینەکان قوڵتربێت و  روبەری جیاوازی و بێ متمانەی نێوان هەردوو لا، لە هەلومەرجێکی دژواری ناوچەیی و ناوخۆیی زیاتر بکەین، یان بەشداری بکەین و وەک رابردووی هەوڵەکانی (مام )متمانەی زیاتر بینابکەینەوە، پارتیش لە بەرامبەر پرسی کەرکوکدا بخەینە ژێر پرسیاری جدی و بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە، بێگومان هۆکاری بەشداریمان زیاترە لە بەشداری نەکردن، بە بەشداریمان ژینگەی تەندروستتر بۆ دانوستان  ئەڕەخسێنێ و لە سەر ئاستی شەقامیش چانسی یەکێتی بۆ ئاشتەوایی زیاتر ئەکات، راستە خواستێکی زۆر لە سەرئاستی شەقام و کادر لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا هەیە، دەرهەق بەم هەوڵە تاکتیکیانەی پارتی، بەوەی یەکێتی نەچێتە ژێر باری پێکهێنانی حکومەت و لە رۆژی سوێندخواردنی بارزانی برازاشدا بەشدار نەبێت، تا ڕێکكەوتنی کۆنکرێتی لە نێوان هەردوولادا گرێ ئەدرێت، بەڵام لە گەڵ بوونی ئەو بۆچوونەشدا، پێم وایە ئەرکی مێژوویی یەکێتیە هەنگاو بەرەو خەباتی هاوبەش زیاتر بنێت لە گەڵ برایانی پارتیدا، چونکە بە ئەزموون دەرکەوتوە کۆی دەسکەوتەکان زادەی خەباتی هاوبەشی یەکێتی و پارتیە، لە کوێ ئەم خەباتە هاوبەشەش هەبووبێت، گەلەکەمان لە کەناری ئارامی نزیکتر و بە پێچەوانەشەوە بارگژییەکان فاکتەری لە دەستدانی دەسکەوتەکان بوون، ئەمە جگە لەوەی بەم هەنگاوە، پارتی ئەکەوێتە بەردەم ئیلتیزاماتی ئەخلاقی بە ئاراستەی پشتیوانیكردن لە یەکێتی بۆ دانانی پارێزگارێکی یەکێتی لە کەرکووک، ئەمە سەرباری ئەوەی، ئەوە باشتر بوو بەفاکت، سەرباری بوونی هەندێک کێشە لە ناو یەکێتیدا، بەڵام ئەم هێزە ئەوەندە پارویەکی ئاسان نیە پارتی وەک کۆی هێزەکانی تر مامەڵەی لەگەلدا بکات، هەروەک چۆن قورسە یەکێتی بێ پارتی پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلاکابتەوە، بەئەندازەی ئەوەش بۆ پارتی ئاستەمە بێ یەکێتی بتوانێت پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان سەربخات.
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ