بیروڕا
کوا گڵۆبالیزم لە هاتنی ڤایروسەکە؟
هیوامحه‌مه‌د

دوا بەرهەمی هەوڵە جیهانیەکان و کەسانی دیموکراسی و پێشکەوتووخواز و لە پاڵیدا چەسپاندنی بنەماکانی مافی مڕۆڤ بەوە گەیشت کە گڵۆبالیزم لە هەموو شت باشترەو وەرن با سنوورەکان لاببەین و پێکەوە ئەو نانەی هەیە بەشی بکەین بە یەکسانی.
لەپاڵ ئەمەشدا دروستکردنی هاوپەیمانێتیە سەربازیەکان و دابەشکردنی جیهان بەسەر خۆیاندا بەردەوامە بە زەبری گڵۆبالیزم، سنوور لادە تا منیش بێم.
ئیتالیا یەکێک لە گرنگترینەکانی ناتۆ کاتێک ڤایروسەکە تیایدا بڵاو بوەوەو بە زویی تەشەنەی کرد ، یەکێ لە ووڵاتانەی سنوورە ئاسمانیەکان و گەشتەکانی بەڕویدا داخست ئەمریکا بوو ئەوجار دراوسێکانی  لە ناو یەکێتی ئەوروپادا، ئەوان هیچ حسابیان بۆ ڕۆژێکی ئاوا نەکردبوو هەر وایان دەزانی دەتوانن لە ڕێگەی کۆنتڕٶلی دوورەوە مووشەک ببارێنن بەسەر هەر کوێدا بیانەوێت.
گلۆبالیزم ماناکەی ڕوونە من شیکاری بۆ ناکەم، بەڵام ئایا دەکرێت تەنها بۆ گەشت و تێکەڵ بوون و دابەش کردنی دونیا و چاوچنۆکیەکان بێت؟ ئەگەر پێش هاتنی ڤایروسەکە دونیا تیایدا بە توانا جیاجیاکان ناسراو بێت خۆدەبێت لەکاتی تەنگانەشدا ئەم بەرزی و نزمی توانایانە دەربکەوێت، خۆ دەبوا هیچ کام لەو ووڵاتانەی پێیان دەوترێت زلهێز بەتایبەت ئەو پێنجەکەی ناو ئەنجومەنی ئاسایش بەم جۆرە ڤایروسەکە نەیانخزێنێتە کونەوە.
جیاوازی پاریس و سلێمانی لە کوێدا بوو؟ جیاوازی دهۆک و لەندەن چیە؟ هەڵەبجە یان ستۆکهۆلم؟ هەولێر یان ئەمستەردام ؟ ئەمریکا یان ئیراێکی ئابڵووقەدراو؟ چەندین کەسی کورد لە لەندەن و ووڵاتانی دیکە بەم ڤایروسە گیانیان لەدەست دا ئەگەر لە کوردستان بوونایە چارەسەر دەکران.
بۆهەرشتێک کەدەووترا ئەمریکا هات ناوەوە ئیدی دەبوا هیوامان بە یەک لابوونەوەی هەبوایە، فەرەنسا وای ووتوە کەواتە چرای سەوزی پێداوین و پشتگیریمان دەکات، ئیتالیا بانگهیشتی کردوین ئەمەش دانپیادانانە.
میللەتانی دونیای گڵۆبالیزم تەنها بۆ ئەوە خڕ کراونەتەوە تا لێدانی دڵیان وەربگیرێ و بزانن لە کوێدا دەماری لاوازییان دەگرن، ئەوان بەو هیوایە گلۆبالیزمیان شیرین کرد لای هەموان کە دەرگاکان بۆ خۆیان بکەنەوەو کەی بیانەوێت بێنە ناوەوە.
باشی گڵۆبالیزم  لەکوێێ ئەم کارەساتەدایە؟ روسیای نەیاری ناتۆ بە ١٣ فرۆکەی هاوکاری و نزیک ٥٠٠ کەسی شارەزاوە خۆی گەیاندە باکووری ئیتالیا و دەستی بەهاوکاری کرد و توانی لەماوەی سێ هەفتەدا جێگە دەستی هەبێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی، بەڵام فەرەنسای هاو ناتۆی سنوورەکانی بەسەردا داخست.
بەریتانیای تازە دەرچوو لە یەکێتی ئەوروپا لەسەرەتای بەزمی کۆرۆنا پێێ وابوو کارێکی باشی نەکردوە لەم کاتەدەا وازی لە یەکێتیەکە هێناوە بەڵام کاتێک دیتی دەرگاکان داخران ئەوجار ئافەرینی خۆی کرد.
یەکێتی ئەوروپای خاوەن یەک بازاڕ ، یەک پارە ، بەیەکەوە گرێدراو بە هێڵی شەمەندەفەر، تێکەڵ بوونی دەستی کار بە یەکتر، بوونی دەیان یەکەی هاوبەشی ئەمنی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کەچی نەیانتوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایروسەکە یەکگرتوو بن و پێکەوە هاوکاری  بکەن ، هەریەکەیان دەرگای داخست و بە جیا بەشوێن چارەسەردا دەگەڕێت.
ئەڵمانیا زیاتر لە ١٥٠ هەزار تووش بووی هەیە بەڵام ڕێژەی مردوان نەگەیشتوەتە ٥ هەزار، هۆڵەندای درواسێێ ئەو نزیک بە ٣٥  هەزار تووش بوو ٤ هەزار مردووی هەیە، بەلجیکا لە ٤٠ هەزار تووش بوو  ٦ هەزار مردووی هەیە، ئەو سیاسەتەی ئەڵمانیا بەکاری هێناوە بۆچی نەیداوەتە هۆڵەندە؟ ئەی یەکێتی ئەوروپا لە چیدا پێکەوە کار دەکەن؟ ئەگەر دەرمانە یان سیاسەتی خۆپاراستنە بۆ لەناو یەکێتی ئەوروپادا بەیەک ئاراستە پەیڕەوی ناکەن؟
پێدەچێت ئەم یەکێتی ئەوروپایە وەک سەردەمی عوسمانیەکانی لێهاتبێت کە پێیان دەووت پیاوە نەخۆشەکە، ئەوروپا پیاوە نەخۆشە پەرتەوازەکەیە و پێدەچێت دوای کەم بوونەوە یان نەمانی ئەم ڤایروسە دەنگە دژەکانی یەکێتی ئەوروپا بەرز ببنەوە، لەگەڵیشیدا زۆر لە سازمانە جیهانیەکان دەبێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت ، چونکە وەک دەڵێن پاشەڵی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێت نابێت ئەم هەموو سازمانە شکڵیە هەر لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە بێ ئەوەی توانیبێتیان سوودێکیان هەبوو بێت لەم کارەساتەی کە جیهانی تێکەوت.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ