بیروڕا
وازلەدەستور بێنن ، فریای خوێندن و پەروەردە بکەون
ئارەزوو محمود

ئەوەی ئەو میللەتەی گیرۆدەکردوە نەبوونی دەستور نیە ، ھێندەی نەبوونی سیستەمێکە بۆ پەروەردەو فێرکردن 
ئەرێ وەزیری پەروەردە ئاگاداری رەوشی وەزارەتەکەتی ؟ ئەرێ دەزانی مامۆستایان و خوێندکاران لە چ دۆخ و بارێکدان ؟ ئەرێ حکومەتی ھەرێم ئاگاداری نەوەیەکی نەخوێندەوار ئێستا بە پێی سیستەمەکەت شەھادەی پۆلی یانزەی ھەیە ؟ ئەرێ ئاگادارن کە سەرەرای بێ مووچەیی رۆژانە مامۆستاکانت لەناو پۆل گیان لەدەست دەدەن لە گەرمان و لەبەر نەبوونی ژینگەیەکی تەندروست لە خوێندنگەکان ؟ 

ئەرێ دەزانن ئێستا بەرێوەبەری خوێندنگاکان ئیشەکەیان گۆراوە بۆ سواڵکردن بۆ پرکردنەوەی پێداویستی خوێندنگاکانیان ھەر لە دروستکردنی توالێت و تانکی ئاوی سەربان و کورسی و مێزو پانکەو موبەریدەو سپلیت و ئامێری چاپ و کۆپی کردن و کامێرای چاودێری و حیبری چاپ کردن و تەنانەت وەرەقەو قەڵەمی بەردەستی مامۆستاکان و تاقیکردنەوەکانیش ؟  
ئایا دەستور لە ھەرێمێکی بێ سیستەم و بێ پەروەردەوخوێندن چ سودێکی ھەیە ؟؟؟
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ