بیروڕا
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ..
شوان كه‌ریم
یه‌كێك له‌ گرنگترین وهه‌ستیارترین كه‌رتى خزمه‌تگوزارى كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌ژیانى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌گشتى وفاكته‌رى پاراستنى ته‌ندروستى كۆمه‌ڵگایه‌ ، كه‌رتى ته‌ندروستى یه‌ ، ئه‌م كه‌رته‌ له‌عێراق وهه‌رێمى كوردستاندا له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردودا به‌هۆى چه‌ندین پێشهاتى ناجێگیرى سیاسى وڕووداوى نه‌خوازراوه‌وه‌ پشكى شێرى له‌زیانه‌كان به‌ركه‌وتووه‌ ، دیارترینیان سه‌پاندنى  ئه‌مرى واقیعى سه‌ربازى وڕه‌خساندن وزیادكردنى هه‌ژموونى ده‌وڵه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ و فراوانكردنى گۆڕه‌پانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جه‌نگى زلهێزه‌كان و وململانێى هه‌رێمى وناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕووى لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان و پاشان سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى گه‌وره‌و نیمچه‌ جیهانى تیرۆرستانى (داعش) كه‌ گه‌وره‌ترین پشكى به‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌وت وزیانه‌كانى تائاستی نه‌هامه‌تى وبێده‌ره‌تانى وئاواره‌یى په‌لى هاویشت و جه‌نگه‌كه‌ گه‌رچى تائێستا مه‌ترسى یه‌كانى نه‌گه‌یشتۆته‌ خاڵى كۆتایى ، قوربانى زۆرى له‌ڕیزى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان لێكه‌وته‌وه‌و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه‌مان وگه‌لى عێراقى به‌گشتى ڕووه‌و دۆخێكى ناله‌بارى ده‌روونى وداته‌پینى ئابورى برد وخه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تى ڕووه‌و گیرفان به‌تاڵى ڕاپێچكرد ، هێشتا برینه‌كانى ئه‌و جه‌نگه‌ ساڕێژ نه‌ببوو به‌دوایدا بڵاو بوونه‌وه‌ وته‌شه‌نكردنى په‌تاى ڤایرۆسى كرۆنا ، قۆناغێكى دیكه‌ى هه‌ستیاربوو هه‌رێمى كوردستانى نزیك به‌ داڕمان برد , داموده‌زگاكانى حكومه‌ت وكه‌رتى تایبه‌ت وئه‌هلى كه‌سه‌به‌ى دوچارى ئیفلیچ بوون كردو ته‌واوى دنیاى له‌ ژووره‌وه‌ خزاند ، ئابورى جیهانى به‌ته‌واوى داته‌پاندو خه‌ڵكى به‌گشتى وهه‌رێمى كوردستانى به‌تایبه‌تى به‌هۆى چه‌قبه‌ستویى دۆخى ئابورى وبێ پلانى ونه‌بونى هه‌ماهه‌نگى وبێ به‌رنامه‌یى حكومه‌ت وله‌ئه‌نجامى ڕه‌وتى حوكمڕانى یه‌كى پڕله‌قه‌یراندا ، خه‌ڵكى به‌گشتى تووشى ژیانى كوله‌مه‌رگى كردو كه‌رتى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى دوچارى مه‌ترسى بووه‌وه‌ .
ئا له‌و قۆناغه‌دا گه‌ر هاوكارى وكۆمه‌كى خێرخوازان وكۆمه‌ك به‌خشانى دڵسۆزى گه‌له‌كه‌مان نه‌بوایه‌ , كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌گشتى تائاستى خراپترین ومه‌ترسیدارترین دۆخى ناته‌ندروست شۆڕده‌بۆوه‌ , له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ك به‌خشانه‌دا وله‌سۆنگه‌ى باوه‌ڕبوونى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه‌ك حزبێكى سۆشیالیست – دیموكراتى گه‌لى كوردستان بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خۆشگوزه‌ران وته‌ندروست , به‌پشت به‌ستن به‌ پرۆگرام وپه‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندكراو له‌كۆنگره‌ى چواره‌مى دا , به‌شی دوانزه‌یه‌م تایبه‌ت به‌ته‌ندروستى  ، كه‌ یانزه‌ خاڵ له‌خۆده‌گرێت و سه‌رجه‌میان تایبه‌تن به‌ ڕێكخستنه‌وه‌و چاودێركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى وگرنگیدان وبه‌هێزكردنى ده‌زگاى كوالیتى كۆنترۆڵ له‌سه‌ر ده‌رمان ، هاندان بۆ كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان وبه‌هێزكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى تواناكانى كادیرانى ته‌ندروستى وپه‌ره‌پێدانى نه‌خۆشخانه‌كان به‌گشتى ، پاراستن وداكۆكیكردنى مافى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى .. پزیشك ، په‌رستار ، ده‌رمانساز ، تاقیگه‌كاران ، كارمه‌ندانى كارگێڕى .
به‌پشت به‌ستن و پابه‌ندبوون به‌ ئامۆژگارى وڕێنوێنى یه‌كان وڕاگوزه‌ر به‌سه‌ر ڕێچكه‌ى له‌یادنه‌چووى هه‌ڤاڵى كۆچكردوو ڕه‌وانشاد (مام جه‌لال) كاتێك كادرانى حزبى ومه‌ئمورانى ده‌وڵه‌تى ڕاده‌سپارد و بۆى دووپات ده‌كرنه‌وه‌ كه‌ (به‌رده‌وام له‌ئاست داخوازییه‌ ڕه‌واكانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندا بن و هانى ده‌دان هه‌میشه‌ خۆیان به‌خزمه‌تكارى خه‌ڵك بزانن و له‌پێناو ده‌سته‌به‌رى گوزران وژیانێكى ئاسوده‌ كه‌شایسته‌یان بێت تێبكۆشن ) له‌لایه‌ك وبه‌لاكه‌ى تردا وه‌ك خودى كه‌سێتى كۆمه‌ڵایه‌تى وخه‌مخۆرى هه‌ردوو هاوسه‌رۆكان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونى گه‌رمیانی یه‌كان به‌گشتى وكه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان  ، به‌تایبه‌ت پاش بڵاوبونه‌وه‌ى خێراى جۆره‌ نوێ یه‌كانى ڤایرۆسى (كرۆنا) وزیادبونى ژماره‌ى توشبوان به‌و په‌تایه‌ ، ڕێگرتن له‌په‌كخستنى به‌جێهێنانى كاره‌ مرۆییه‌كانیان ولابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م به‌ره‌وپیشچونیان وڕه‌وینه‌وه‌ى مه‌ترسى یه‌كانى داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، بۆ جارى دووه‌م و له‌پاڵ به‌خشینه‌ به‌رده‌وامه‌كانى ده‌زگاى مرۆیی مام ، هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، وه‌ك پاڵپشتى یه‌ك بۆ زیاتر درێژكردنى ده‌ستى ئاوه‌دانى به‌خه‌ڵكى قاره‌مانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ، له‌ خزمه‌تێكى دیكه‌ى خه‌رمان به‌ره‌كه‌تدا بڕى ته‌واوى مووچه‌ى شه‌ش مانگى داهاتووى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى (قه‌ڵا)یان دابینكرد.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ