بیروڕا
بێڕێزی بەخۆتان مەکەن!
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

ئەگەرچی پەلاماری کەس نەدراوەو ڤیدیۆکانی پەرلەمان شاهیدن، بەڵام بەهەموو عەقڵ و بیرکردنەوەم لەگەڵ ئەوەدام، هەرکەسێک، ژن بێت یان پیاو، حیزبی بێت یان ناحیزبی، سوور بێت یان زەردو نیلی، خاوەن شەهیدبێت یان نا، دینداربێت یان بێ دین، پەلاماری شکۆی نەتەوەیی گەلی کورد (سەرۆک مام جەلال) بدات، بێسڵەمینەوەو ئەملاو ئەولا پەلاماری بدرێت و لێی قبوڵ نەکرێت.

ناکرێت بەناوی ئازادی ڕادەربڕین، یان حاڵەتێکی شەخسی و دەروونییەوە دژی یەکێتی!، هەموو وشەیەکی ناشیرین بە سەرۆکێکی وەک سەرۆک تاڵەبانی بگوترێت.

هەڵەو خراپ ناوهێنانی پێشەوا و ڕابەرێکی وەک سەرۆک مام جەلال بێڕێزییە بەخۆتان و میللەتەکەتان. چونکە سەرۆک مام جەلال تەنها موڵکی یەکێتییەکان نەبووە، بەڵکو ئەو موڵکی هەموو گەلی کورد بوو.

کاری پەرلەمانتاری ئەوەنییە بۆ مانەوەت لەچوار ساڵی داهاتوودا، پەلاماری هەموو ڕەمزە نەتەوەیی و پیرۆزەکانی ئەم گەلە بدەیت.

شیعە و سوننە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام کۆک نین، بەڵام لەسەر کەسایەتی سەرۆک مام جەلال کۆک و هاوڕان. بۆیە تاڵەبانی هەرچی بێت مێژووی عێراقی تێپەڕاندووە کە زۆر کەس و پەرلەمانتاریش! نازانێت تێپەڕاندنی مێژووی عێراق یەعنی چی؟

بەتەواوی بیرکردنەوەم و لەسێبەری ناوەکەیشمەوە، بڕوام بەئازاد و ئازادی ڕادەربڕین هەیە و لە(نیچەو کانت و ڤۆڵتێرو بۆسوێ و ....) زۆریتری فەیلەسوفەکانەوە ئەوە دەزانم ڕەخنە و بەها پیرۆزەکان چۆن هەمیشە لەپێکداداندا بوون، بەڵام واقیعی کوردستان شتێکەو فەرەنسا و هۆڵەنداو ئەڵمانیا و بریتانیای ساڵی 1685 شتێکی دیکەیە.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ