لە حوکمڕانی جیهاندا چەندین جۆری حوکمرانی هەن کەوڵاتان پیادەی دەسەڵاتەکانیان دەکەن بۆ رێکخستنی کاروباری کارگێڕی وڵات بەپێ یٔەو واقعەی کەهەیانە ، بەر بڵاوترین سیستەمی حوکمرانی سیستەمی (ناوەندی ) یان سیستەمی (نا ناوەندێتی ) یە ، لەیٔێستادا باوترین و گونجاوترین سیستەمی سەردەم لەجیهاندا سیستەمی نا ناوەندێتی (لامەرکەزی) یە ، کە بەهۆیەوە هاوڵاتی لەهەر کۆمەڵگەیەکی لۆکاڵیدا دەتوانێت بەشدارییەکی کاراو ڕاستەقینە بکات لە یٔیدارەدانی کاروباری گشتی ناوچەکەی خۆیدا
لەهەرێمی کوردستانیش پرسی نا ناوەندێتی ( لامەرکەزی ) ماوەیەکە زۆرترین جەدەلی هەڵگرتوە بەجۆرێک زۆربەی هێزە سیاسیەکان بەشێک لە کارنامەی لیستەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان لامەرکەزیەت بوە و بەڵێنی جێ بەجێ کردنی سیستەمی لامەرکەزیان داوە ، لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش بەرونی باس لە و سیستەمە کراوە بەلام تا یٔێستا لە یٔەمری واقیعدا یٔەو جۆرە سیستەمە بونی نیە .
لە یٔێستاشدا یهكێتی پێداگیرى دهكات كه دهبێت به كردهوه ناناوەندێتی جێبهجێ بكرێت،چونکە له خزمهتى هاوڵاتیان و پرسى حكومڕانییدایه ، پێداگیرى یهكێتیش بۆ جێبهجێكردنى سیستەمى لامهركهزى یٔیدارى و دارایى له چوارچێوهى قهوارهى ههرێمى كوردستاندایه و یٔامانج لێى دابهشكردن و دوو یٔیدارهیى نیه، له رێككهوتنى یهكێتی و پارتییش بۆ پێكهێنانى كابینهى نۆیهمى حكومهتى ههرێم جێى كراوهتهوه
یٔەگەر باسێک لە سیستەمی ( لامەرکەزی ) بکەین
یٔەم چەمکە بەو شێوازە یٔیدارییە دەوترێت کە تێدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵات، لەدەستی تاکە کەسێک یان گروپێکی دەسەڵاتداری تایبەتدا کۆنەبووەتەوە. واتە دەسەڵاتی کارگێڕی لە نێوان چەندین تاک و چەندین دەزگای کارگێڕیدا بڵاوبووەتەوەو هەریەکەیان، بەپێی پلەو پێگەی لە دەزگاکەدا، توانای بڕیاردان و ڕەسمکردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بەشەکەی خۆی هەیە
لامەرکەزیەتیش چەند جۆرێکە ( لا مەرکەزیەتی جوگرافی ، لا مەرکەزیەتی وەزیفی ، لا مەرکەزیەتی سیاسی ، لا مەرکەزی یٔیداری )
لە سیستەمی ( لامەرکەزی یٔیداری )دا دەسەلاتە کارگێری و داراییەکان دابەشدەکرێت بەپێی پێگەو بەرپرسیارێتی ، لەگرنگترین تایبەتمەندیەکانی
رێگریکردنە لە قۆرغکردنی دەسەڵات لەلایەن تاکێک یان چەند تاکێک یاخود دەستەیەکی دیاریکراوەوە ، بەخشینی متمانە یە بە یەکە یٔیدارییەکان ، لەلایەکی ترەوە یٔاستی هۆشیاری لای تاک و میللەت بەرزتر دەکاتەوە ، هەروەها کەمکردنەوەی قەبارەی بەرپرسیارەتی سەر شانی ناوەند و بەخێرایی بڕیاردان و دوورکەوتنەوە لە ڕۆتینی زۆری وەرگرتنی بڕیارو بەخێرایی جێبەجێکردنی پلانەکان وگەیشتن بە یٔامانجەکان ، دواتر دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ یٔەو کێشە و قەیرانانەی لە ناوچەیەکی کارگێڕی دیاریکراودا روودەدات، لەگەل یٔەمانەشدا هاوسەنگی و بەرپرسیارەتی لە نێوان دەسەڵاتەکان بەدیدەهێنێت ، رۆحی مەعنەوی بەرزکاتەوە لای یەکە کارگێڕییە نزمەکان، وە مەترسییەکانی بڕیاردانی خراپ لە سنورێکی تەسکدا دەمێنێتەوەو تەنها کاریگەری لەسەر یٔەو یەکە کارگێڕییە هەیە کە بڕیارەکەی لێوەدەرچووەو سەرجەم یەکە یٔیدارییەکانی دیکە ناگرێتەوە ، لە کۆتایشدا دەبێتە هۆی بەهێزبونی سیستەمی دیموکراسی بەهۆی بونی دەسەڵاتی بریار و رێنمایی ناوچەیی لەلایەن یەکە کارگێرییەکانەوە
لەسیستەمی ناوەندی ( مەرکەزی )شدا هەمیشە گلەیی یٔەوە دەکرێت کە ناعەدالەتی جوگرافی دێتەکایەوە بەتایبەت لە یٔێستادا لەکوردستان رەنگدانەوەی زۆرە، دەبێت یٔەمە راست بکرێتەوە بەهێنانە کایەی سیستەمی لامەرکەزی یٔیداریی و دارایی کە یەکێتی پێداگری دەکات لە جێبەجێکردنی بۆ یٔەوەی پارێزگا و یەکەیٔیداراییەکان دەست کراوە بن لەرووی کارگیریی و دارایی لەیٔیدارەداندا و باشترین خزمەت پێشکەشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن ، هەر بۆیە یەکێتی بە پرۆژە داوای جێبهجێکردنی ناناوەندێتی دەکات و یٔەمڕۆش پرۆژەی ( نا ناوەندێتی ) بڵاوكردەوە کە پڕۆژە کە لە ( 11 ) مادە پێكهاتووە.