لەســـەرەتادا کاتێـــك سەرکردایـــەتی سیــاسی کوردستان لە حوزەیرانی ســـاڵی 2009 بـریاری رەوانەکردنی نەوتی دا بۆ دەرەوە یٔــەمە هەنــگاوێکی گرنـگ بوو لەرووی یٔابووریەوە بۆ هەرێمی کوردســتان ، چونکە نەوت بۆ ژێرخانی یٔابووری هەر ولاتێك سێکتەرێکــی داهـــاتی بــەهێزە ، یٔەو ولاتـانەی نەوت تیاندا بە درووستی بەکارهێنراوە هەمیــشە نەوت بۆیان بووە بە مایـــیەی یٔارامـــی و خۆشـــگوزەرانی و بـــەهێز بــوون و پاراســـتنی یٔاســـایشی سیــادەی دەولەت .
یەکێتی نیشتیمانی کوردســـتان ســـەرباری کێــشمە کێشــمی زۆر و یٔاڵنـــگاریـــەکان بـــەردەوام پشتــگیری بـــازاری یٔـــازاد و هەناردەکـــردنی نـــەوت بـــووە ، بەشێـــوەیەکی شـــەفاف و تەندرووست ، چونکە یەکێـتی خۆیی بە خاوەنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لە پێناو دەستەبەرکردنی ژێرخانی یٔابـــوریەکی بەهێـز بۆ هەرێمـــی کوردســــتان .
بەڵام بەداخـــەوە یٔەوەی لە چــەند رۆژی رابـردوو لە راپۆرتی کۆمــپانیایی دیــلۆیــت ـ مــان بــینی ســـەبارەت بە داهات و خەرجیـــەکانی نـــەوت ، مـرۆڤ توشی شۆك دەبـــێت، یٔەگەر بێت و سەیری شــیكارى داهـــات و خـەرجیەکانی دەرهێنانی نەوت و جیـاوازی نێـــوان هـــەناردەکـــردن و بــەبازار کردنی نــەوت لەگـــەڵ عیراق بکەیـــن لەساڵـــی 2019 دەبینـــین
[ كـــرێی بـــۆرى نـــەوتى كـوردستــــان و تـــوركیــا ( 13%)
قـــەرزى تـــوركیاو كۆمپــــانیاكانى كـــریارى نـــەوت( 16%)
قــــەرزى كۆمپانیا ناوخۆییەكان كـــارەبا و پاڵاوگەكان(9% )
حەقدەستى كۆمپانــــیاكانى بەرهەمــهێنانى نـــەوت (30%)
خــــەرجـــى گــــۆریـــنــــەوەی دۆلار بــــۆ دیـــنــــار ( 2%)
پوختەی داهاتى ماوە بۆ مووچە وخەرجى حكومەت(30%)
كـــۆى گـــــشتـــی دەکـــات بــــە (100%) ]
یٔەمـــە تـــەواو بـــە مـــانـایی بە هەدەردانی یٔابووری هەرێمی کوردســـتانە ، بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێز بوونی یٔابوریە ، دەتوانـــین بڵـــێن نـــەوت لە یٔێســتادا بەم شێوەیە نە دەبێتە ماییەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەلکی کوردســـتان و نــە بۆ ژێر خـــانی یٔابــــوریەکـــی بەهـــێز ، بەڵکـو سودی تەنها بۆ چەند کۆمپانیایەك و هەندێــــک وڵاتە ، دەریٔــــەنجام بـۆتە ماییەی سـزادانی خەلکی هەرێمی کوردستان بە هۆیی هەناردەکردنی نەوت وە رێك نەکـــەوتنی حکـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا.
بۆیە پــێویستە لــە یٔێستـــادا یٔەم خاڵانە تیشکی بخرێتە سەر
① ـ هەنـــاردەکــردنی نەوت بەم شێوەیە کۆمەڵێک رهەندی تری ترسنـــاك لەخۆیی دەگرت پێویســتە لە داهاتوودا لە گەڵ بەغـــدا لەســـەری رێکبـکەویــن .
②ـ کـــارکردن لــەســـەر پرۆژە یاسایی نەوت و گاز کە وەک نەخشە رێگایەکە بۆ چارەسەری بنەرەتی کێشەکان و دووبارە نەبوونەوەی کە بەردەوام بۆتە مایـــیەی ترس و دڵەراوکێ .
③ ـ پێـــویستە هەرێمــی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی بێت لە گەڵ بەغدا هەروەکو لە رێکەوەتنی یٔۆکتۆبەری 2020 باسی لێوەکراوە ، یٔەویش بە رادەست کردنی نەوت و نیوەیی داهاتە نا نــەوتیـــەکان ، بـــۆ وەرگرتنــی شایستــە داریەکانی لە مانـــگی 1 یٔەم ســـاڵ بۆ خۆشگوزەرانی هاولاتیان و دابین کـــردنی موچـــەی موچە خۆران .
لە كۆتاییـــدا دەتـــوانم بڵێـــم ، یٔەگەر حكــــومــەتی هەرێمی كوردســـتان ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانە و تەواو زانستیـــیانە و شەفـــاف بگرێتـە بەر و نەوت رادەست بکات بەپێی رێـــکەوتــن و پشـــکی خـــۆیی بکـــات بــە داینەمۆی بــــوژانەوەی هەرێمی كوردستان یٔەوا ساڵێکی پر لە یٔاسودەی و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاولاتیان و موچـــە خۆران فـەراهەم دەکات ، لەهـــەمان کــاتدا حکومەتی فیدراڵ مولزەم دەکرێت بە دابـــین کـــردنی شایســـتە دارایەکـــانی حکومـەتی هەرێم و دانەوەی قەرزی جوتیاران و دابین کردنی موچـــەی مــوچە خـــۆران ، بـــە پـێچەوانەوە یٔەگەر هەروەكو یٔێستا بەردەوام بێت، یٔــەوا بـەدڵنییایەوە یٔەم نەوتە دەبێتە ماییەی زیاتر یٔازار دان و سزادانــنێکی تــر بــۆ گـــەڵەکـــەمان .