بیروڕا
ژن وەڪ ژن بەرەو ژور : نوسەر ژیروان دەرگەڵەیی
ژیروان دەرگەڵەیی
ئەگەر سەرنجێڪی واقیع بین چاو لە مێژووی کۆن دا بخشێنینەوە ڪە ژنی تیادا  پۆڵێن ڪراوە وەڪو ئافرێنەر و پیرۆز بینراوە بونیادی ئەفسانەی چاخی نوێی بەردین ڪە  وێنەی ژنی  تیایدا وەڪ بەرهەمهێنەرو ئافرێنەر وێناڪراوە، ڪە  لە  هیچ ڕەهەندێڪی ئایدیۆلۆژی   نییە کە ژن وێنای سەرسامیەت نەڪرابێت. ڪەواتە ئاوردانەوە لە  چاخی بەردین، ڪە  ژن کە تیایدا ڕۆڵەکانی وەڪ بەڕێوەبەر و رێڪخەر و بەرهەمهێنەر و دابەشڪەر ڕێڪخستن ڪردوە. ئامانجیەتی  ڪە سەر لەنوێ ئەو تایبەتمەندییانەی ڪارەکتەری ژن زیندوو بڪاتەوە و بیداتەوە بە خودی ژن ، ڪە پیاو دواتر لە گەشەی قۆناغی ڕاو و بوونیدا بە ڕاوچی و نێچیرڤان و چەلەنگ و دلێر، لێی دزیوە و بێبەریڪردوون لێی.    ‌                                        بەخشینەوەی تایبەتمەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی خۆیەتی کە پیاو لە چنگی دەر‌‌هێناون و ئامادە نیە پێی بداتەوە ، وە دان نان بە ژندا وەک بوونەوەرێکی هاوماف و هاوتوانا بنێت ڪە پیاو بە 
تەقەبوڵی  نازانێت.                                            

لەیەڪەمین قۆناخی  سۆمەرییەکان دا ناوی خواوەندی دایڪ لەژن نراوە ، تەواوی ئەو پەیڪەرانەی  کە لە مێژووی ئەم چاخە دا  ماونەتەوە لە شێوەی ژن دروستکراون، مورڪی خوداوەندی دایڪیان پێوەیە،
واتە ژن لە سەردەمی چاخی سۆمەرەوە بە خوداوەندی ئافرێنەر وێناڪراوە،  چاخی بەردیی نوێ ھێندە مۆرڪی ژنی پێوەیە و ژن تێیدا بە ڪاریگەرە سوناسی  پیاوی تیادا سرکراوە ، ژن ئەو  ھێزەیە ڪە  لە پێگەیاندنی دانەوێڵە، ماڵیکردنی ئاژەڵ، ئاواکردنی شوێنی حەوانەوە، لە چنین و ھاڕین و منداڵ بوون و بەخێوکردنیدا ڕۆڵی بینیوە زۆربەی زۆری سەرچاوەڪانی ژیان پەیوەست بونە بە ژن.                                 

یەڪەمین   مێژووی ڪۆیلایەتی ژن بۆ سەردەمی ئەفسانەکان  ململانێی نێوان خوداوەندە ژنی٫ ئوروڪ ئینانا؛  رەگی خۆی لە دایڪە  خوداوەند ستار  عەشتاری مێ خوداوەندە پیاوی ئەنڪیدۆ ،یەکەم خوداوەندی پیاوی شار ئینانا ھەوڵدەدات بسەلمێنێت چۆن و لەبەرچی تەواوی مافە ئیلاھییەڪان ھی دایڪە  خوداوەندە   
ئیتر ئەمە سەرەتایەڪە بۆ داڕمان و لەناوچوونی ڪۆمەڵگەی دایڪسالاری و چەسپاندنی کۆمەڵگەی باوڪسالاری. لێرە بە دواوە ژن ووردە ووردە هەموو خاسیەت و تایبەتمەندە ئەفسانەیی و یەزدانیەکانی لێ وەردەگیرێتەوە و دەبێتە کۆیلەی پیاو. 
یەڪەمین ڪۆیلایەتی مۆدێرن لەو چاخە ناسڪەش دا وێنای ژن بە هەموو جەستەیەوە وەڪو ڪاڵایەڪی بازرگانی لە ڪەناڵ و ڕاگەیاندنەڪانی هەرێم دا بە فاشیلۆن ستار و نارانم چی وێنای ڪۆیلایەتی بە میڪانیزمی ڕاگەیاندنەوە ڪۆیلەی پیاو ڪراوە.بە مێکیاژێڪی مۆدێل ئاسا پێشڪەشی پیاو ڪراوە، هەرچی ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤ بوونی ژن هەیە هاوتەریب لەگەڵ ڪەسایەتی ژن بە ڪۆیلایەتیەڪی مۆدێڵ بە مۆڵڪی پیاو ڪراوە،
ئەوەی ئەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم لەم نوسینەدا کۆیلایەتی ڪردنی جەستەی ژن لە لایەنی دەزگا ڕاگەیاندنەڪانی سەر بە بازرگانان  بە ناوی ئازادیەوە نمایشی سەدان ڪچ ئەڪرێت ،بەداخەوە بۆ ئەم زهنیەتە گەمژەیە، ڪە ڪەسایەتی ژن خۆی ڪردۆتە ڪاڵایەڪی سێڪسی و بازرگانی بە جەستەی خۆیەوە ئەڪات، ئازادی ژن بەم جۆرە بەدێ ناهێنرێت، ڪە لە گەڵ دەستورو مێژووی ڪۆمەڵگەڪەمان یەڪانگیر نەبێت.

لێرەدا بەپێی هەڵوومەرجی واقیعی ڪۆمەڵایەتی دەبێت ژنان خۆیان بە ووشیاریەڪی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم نەهامەتیەی ڪە بە سەریان دا هێناون بڪەن نەبنە پاشڪۆیەڪی جنسی و ڪاڵاێەڪی بازرگانی سێکس والیتەی سەرمایەداران، چونڪە زادەی ژن لەوە گەورەترە ڪە وای لێ دەڪرێت. هەرچی ڕێڪخراوو دام و دەزگای توندو تیژی دژی ژنیش هەیە دەبێت بە شێوەڪی سیستەم ئاسا هەڵوێست وەربگرن لەبەرامبەری ئەو نەگبەتیە دەرخستە جنسیەی ڪە بەرامبەری زادەی ژن ئەڪرێت بە ناو ئازادیەوە ، دەبێت ئیرادەو باوەربەخۆبوون لە ڪەسایەتی ژن دا سەرلەنوێ بەشێوازێڪی دەوڵەمەند زیندوو بڪرێتەوە یەڪسانی و داد پەروەری ئیلاهی و دینی ڪە نەوەزەیەڪی هاوبەش خوازە لە نێوان ژن وپیاو دا بەگەر بخرێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دوای دا بە دادپەروەریەڪی ماقوڵ ژن و پیاو لە بەرامبەری یەڪتری دا هاوبەش و هاو ماف بن ڪە خودای گەورە خوڵقاندویەتی.

  ئازادی ژن بابەتێڪە كە دەبێ  پێش ئازادی ڪۆمەڵگا بكەوێ  لە بنیاتنانەوەی كۆمەڵگا هەر لە زمان‌و ڪلتوورو ژیانی رۆژانە‌و  ئاستی پەروەردەی منداڵاندا، ئەوندەی ژن رۆڵی بەرچاوی هەیە، پیاو وانیە،
بێگومان شوێن پەنجەی ژن دەبێ دیاربێت. ڪەوابوو ئەو ژنەی كە ئەو رۆڵە دەگێڕێ دەبێ چۆن ئیرادەیەكی هەبێت وەك سۆنبولێڪ و رەمزی سۆسیال‌وڪۆمەڵگەی بێت، یان بە حەقیقەت ڪاراكتەرێكی ڪارایە  بە ئەستۆگرتنی ئەرڪی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا بگرێتە ئەستۆ.
ئازادی بۆ ژنان بە گشتی‌و بۆ ژنی كورد بە تایبەتی بگەڕێنێتەوە. هەست‌و ئیحساس‌و خۆشەویستی، جوانترین ناسكترین لایەنەڪانی ژیانن، ڪە دەبێت خودی ژن خاوەنی لێ دەرڪەوێت.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ