بیروڕا
ژن و كۆمەڵگاكەم
چاوەڕوان محمود


{ژن ژیانە،ژن نیوەی كۆمەڵگەیە و دایكی نیوەكەیتر،ژن یەكسانە لەگەڵ پیاو لەرووی یٔەرك و مافەوە،ژن مەكوژە،مافی پێشێل مەكە،ژن..،ژن...،ژن...ژن...........}
هەموو یٔەم درووشمانەی بۆژن كۆدەكرێتەوە و لەرۆژێكی وەك یٔەمرۆدا و لەرۆژی تایبەت بەژنان و كچان پێشكەش و پیرۆزیان دەكرێت.
تۆی نێر؟ ؟؟
یٔەزانی ژنی كۆمەڵگاكەی من پێویستی بەم وشانە نیە كە تۆ بۆ باكگڕاوەندی خۆت و ناساندنی كەسایەتیە قێزەونەكەت وەك پیاوبەكاری دەهێنیت.
ژنی كۆمەڵگاكەی من پێویستی بەهەمان ژیانە كە بەتۆ دراوە، پێویستی بە هەمان ماف و یٔازادیە كە بەتۆ دراوە،یٔەیەوێ وەك تۆۆۆ  یٔازاد بێت كاتێك قسەدەكات، وەك تۆ یٔازادبێت و بێ هیچ سانسۆرێك هەڵسوكەوت بكات،وەك تۆ یٔازاد بێت لەهەڵبژاردن و پۆشینی جلەكانی بەری،وەك تۆۆ یٔازادبێت لەهەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانی،،وەك تۆ یٔازاد بێت لە هەڵبژاردنی كارەكەی،ژن یٔەیەوێ بەیەكسانی بژیت،یٔەیەوێت بروابەبوونی بكەی كاتێك هاوشانی تۆ لەسەرپێیەكانی دەوەستێت،ژنی كۆمەڵگاكەی من یٔەیەوێ شوێنی كارەكەی نەبێتە زیندانێك ونەبێتەكابوسێك بۆ لەكەداركردن و لەناوبردنی شەرەفی،یٔەیەوێت باوەر بكەیت باوەر بكە و باوەرت وابێت كاتێك ژنێك مەردانە و بوێرانە هەموو تواناكانی خۆی دەخاتەگەربۆ هێنانەدی خەون و یٔامانجەكانی هەمان یٔەو پیاوەیە كە بەهەوڵ و كۆششی خۆی سەرمایەدارە،هەمان یٔەو پیاوەیە كە بەبێ هیچ ناو و لەكەیەك بوە بەم كەسایەتیە،هەمان یٔەو یٔینسانەیەكە وەك تۆ بە یٔامانج و پلانی  ڕەنگاو ڕەنگەوە ژیان دەكات و دەیەوێت بژیت.
شەرەف؟
چیتر (شەرەف) مەكەن بەهۆكاری كوشتنی ژنەكان،چیتر(شەرەف)مەكەن بەهۆكاری زیندانیكردنی ژنان،چونكە یٔەو شەرەفەی دەلیلی هەموو زاڵبوونەكانتانەبەسەر ژنان و ژیانی ژنان ،،هەمان یٔەو شەرەفەیە كە وەك گورگێكی برسی پێگەكەت دەكەی بە دەرفەتی استغلالكردنی شەرەفی ژنێك،،هەمان یٔەوشەرەفەیەكە (باوكێك،برایەك،مامێك،خاڵێك...)بێ شەرەفانە هەموو سنوورەكانی شەرەف دەبەزێنن و شەرەفی ژنێكی بەشەرەفی پێ دەشكێنن.
هەڵبەت  واقع وایە{وەك چۆن لەناو نێرینەدا پیاو هەیە،،بەهەمان شێوەلەناو مێینەشدا ژن هەیە.}
٢٥_١١  لەلای من یٔەو ڕۆژەیە كە تیایدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گڵكۆ و ڕۆحی پاكی یٔەو ژنانە دەادانەوێنم كەبەناحەق ودور لەهەموو بەهایٔەخلاقی ویٔینسانیەكان وقێزەونانە یٔەوژیانەی كە خودای گەوورە پێی بەخشین بەدەستی رەشی بێ شەرەفانە لێیان زەوت كراو لێیان سەندرایەوە،دروود هەزاران جار دروود لەرۆحێ پاكتان.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
ژیروان دەرگەڵەیی
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
چاوەڕوان محمود
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ