بیروڕا
یەکێتیی دوایی مام جەلال و کۆنگرەی نوێبونەوە
هاودین محمود


سەرۆک و رابەری گەورەی نەتەوەی کورد هەڤاڵ مام جلال سێ ساڵە بە جەستە لەناوماندا نیە، وەلێ رێباز و سیاسەتە حەکیمەکانی و قیەموو ئاکارەکانی بەگشتی وەک هەورێکی ڕەحمەت بەردەوام بەسەرمانەوە دێت و دەچێت، مام ئەو سەرۆک و سەرکردە و ڕێبەرەی کە هەموو شتێکی جوانی لە خۆیدا کۆکردبویەوە، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە دوور لە بنەماڵە و خانەوادەکەی بە هەوڵ و کۆششەکانی خۆی بووە کەسێکی کاریگەر لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان، مام جلال لە تەمەنی لاوێتیدا تێکەڵ بە ژیانی سیاسی دەبێت و لە بزاوتی ڕزگاری کورددا ڕۆڵی خۆی دەبینێت و هەرزوو بۆ چواردەورەکەی ئاشکرادەبێت کە ئایندەیەکی پڕشنگدار لەگەڵ خۆی بۆ نەتەوە و نیشتمانەکەی بەدی دەهێنێت. 

شكستی به‌ شكست هێنا!!
هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ ڕابه‌رایه‌تی مام جلال شكستی به‌ شكستی شۆڕشی ئه‌یلول هێنا و هه‌ر زوو ئه‌و بۆشاییه‌ی باشتر له‌ ڕابردوو پڕكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شكستی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ له‌ ڕووی (سه‌ربازی. سیاسی) به‌سه‌ر كورددا هات، كاریگه‌ری و ده‌وری باڵای مام جلال وایكرد كه‌ دیكتاكتۆر صدام حسێن جگه‌ له‌ مام جلال لێخۆشبونی بۆ سه‌رجه‌م شۆڕشگێڕان ده‌ركرد، ئاستی تێگه‌یشتن بۆ چواردەورەکەی لای مام جلال هێندە بەرزبوو دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس و گرتن و ده‌رچوونی بڕیاری له‌سێداره‌دانی صدام حسێن، ئه‌وه‌ مام بوو كه‌ پێچەوانەی بەرامبەرەکەی ئاماده‌نه‌بوو سزای له‌سێداره‌دانی واژۆبكات. 

مام ڕۆڵی قیادی بینی لە ڕاپەڕینی 1991 و دوای ڕاپەڕینیش خاوەنی بیرۆکەی لەدایک بوونی هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بوو هاوکات خواستی داواکانی کوردی بەرزکردەوە بۆ فیدراڵیەت و مافی چارەی خۆنوسین، هەروەها لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی دەوری سەرەکی هەبوو دواجار باوەڕی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هێنا کە هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی عیراق بن لەدژی ڕژێمی صدام، دوای پرۆسەی ئازادی عیراق ئەوە مام جلال بوو کە بووە کۆکەرەوەی پێکهاتەکان بەردەوام دەوری باڵای بینی لە ئاشتی و پێکەوەژیان ئەمەش وایکرد مەرجەعی باڵای شیعەکان بە (صەمانی ئەمان) ی عیراقیەکان ناوی ببات. 

رۆڵی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆنفرانسی بەغدا

مام جگە لە سەرقاڵی بە ڕابەرایەتیکردنی بزوتنەوەی کوردی لە باشووری کوردستان و سکرتێری گشتی یەکێتیی بەردەوام هەوڵیداوە بۆ ئاشتەوایی پارچەکانیتری کوردستان و ساڵی 1992بۆیەکەم جار لەمێژووی دەوڵەتی تورکیا و مێژووی پەکەکەشدا گۆڕانکاری لە ئەقڵی ستراتیژیی بەرپرسانی تورکیدا کردوو هەوڵەکانی گەیشتن بەئاکام و وایکرد سەرۆکوەزیرانی تورک (تورکوت ئۆزال) ڕازی بکات ئاشتەوایی لەگەڵ پەکەکە ئەنجام بدات و ئیدی لێرەوە بۆ یەکەم جار تفەنگەکان بێدەنگکران و ئاگربەستی پەکەکەی بەدواداهات، پێش نەخۆشکەوتنیشی جارێکیتر نیازی کۆنفرانسێکی ئاشتەوایی هەبوو لە بغداد و دەویست لایەنی تورکی و پەکەکە بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بە ئامادەبونی هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتی لە سەرتاسەری جیهان و زۆربەی سەرۆکوەزیر و سەرۆککۆمار و کەسایەتیە جیهانیەکان پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرهەمداربکات بەداخەوە نەخۆشکەوتن و دواتر ژیان ئاوایی ڕێگەی پێنەدا ئەمەیان بگەیەنێت بە ئەنجام.

مورافەعە گەورەکە و کوردستانی بونی کەرکوک

مام ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە مەجلیسی حوکم و لە ڕۆژی مورافەعە گەورەکەدا کە بۆ مێژوو لە بیرەوەریدا دەمێنێتەوە بە بەڵگەی مێژوویی و نەخشەی عوسمانیەکانی هێنایە ناو کۆبونەوەکانی مەجلیسی حوکم لە بەغداد و کوردستانی بونی کەرکوکی سەلماند. 

راگرتنی هاوسەنگی و نواندنی مرونەت

لەلایەکیترەوە لە ڕووی دبلۆماسیەتەوە خوێندنگەیەک بوو بۆخۆی، لێزانێکی شارەزا و کارامەبوو لە دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەنێوان وڵاتاندا و ئاسانتر لە هەرکەس ڕای دەوڵەتانی لە دوژمنایەتیەوە دەگۆڕی بۆ هاوکاری و بەئاگابوو کە چۆن هاوسەنگی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر ڕابگرێت، لەکاتی سەرۆککۆماری عیراقدا لەیەک ڕۆژدا سەردانی ئیرانی کرد و هەمان ڕۆژیش لە بغداد پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد کە ئەم دوو وڵاتە چل ساڵ زیاترە نەیاری سەرسەختی یەکترن، هەرچەندە "تێکۆشانی مام ئەزمونێکی مەزنی سیاسی و ڕەوتێکی دەوڵەمەندی شۆڕشگێڕییە" لە بواری دبلۆماتکاریدا، رێباز و بیر و ستراتێژی کارکردنی و بیر و هزری مام لەناوماندایە و باشترین وەفا درێژەپێدەری رێباز و پیادەکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەیەتی.

یەکێتیی دوایی مام جەلال و کۆنگرەی نوێبونەوە
ئاستەنگ و بەربەستەکان،پیلان و هەڵمەتە چەواشەکارییەکان

نەخۆش کەوتنی سەرۆک مام جلال دورکەوتنەوەی لە مەیدانی سیاسەت کاریگەری نەرێنی بەجۆرێک لەسەر عیراق و کوردستان و ناوچەکە دروستکرد، پەیوەندییە سیاسیەکان تێکچوو هیچ متمانیەک لە نێوان حزب و لایەنە سیاسیەنە نەما کە تاڵەبانی رایەڵە بەهێزی نێوانیان و ولاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و نێودەولەتی بوو، دۆخی ناوخۆی یەکێتی بەهۆی ناکۆکی کێشە کەڵەکەبوەکانی ١٠ ساڵی رابردوو جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆران و تێکچونی هاوسەنگی سیاسی لە کوردستان و دواتر ناوەندی بریا و هاوپەیمانی دۆخێک بوو کە هیچ حزب و لایەنێک ئاواتی بۆ نەدەخواست، وێرایی هەموو رێگری و بەربەست و تەحدییەکان و ئەو پیلان و سیناریۆو هەڵمەتە چەواشەکارییانەی لە دژی بەستن و نەبەستنی کۆنگرە کرا ئیرادەی بەهێزی دڵسۆزانی یەکێتی گەیشتە ئەنجام و خەون و نەیارانی بوە بڵقی سەرئاوو، کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو لەبری سەرۆکێک دوو گەنجی قاڵبووی سیاسەت و درێژەپێدەرانی رێبازی مام هەڵبژێردران و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی،  ناوەندی بڕیاردان لەناو یەکێتی کە چەندین ساڵ گیرۆدەی ببوو یەکلابوەو ستراتیژ و میکانیزمی کارکردن رون و ئاشکرایە و سەرکەوتنی کۆنگرە بۆ ئۆرگانەکانیتر رەنگیداوەتەوە و کۆنفرانسی مەکتەبەکان لە ئیستا و مەڵبەندەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا گەواهیدەرێکی ئاشکران.

ئومێد و هیوای خەڵک بە کۆنگرە
جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی پێکهێنانی کابینەی ٩ حکومەت

لەدوای کۆنگرەوە کۆمەڵانی خەڵک بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە هیواو ئومێدێکی گەورەیان بۆ گەرایەوە بەتایبەتی کۆمەڵانی خەڵک بە کۆمەلێک قەیرانی تاقەت پروکێندا تێپەرین کە قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچە و ڤایرۆسی کۆرۆنایشی هاتە سەر، هیواو ئومێد و سەقفێکی زەمەنی هەیە هەرچەندە چانسی ئەم سەرکردایەتیە بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوو رێگرییەکی گەورەی لە جێبەجێکردنی بەڵێن و بەرنامە و ئامانجەکانی کۆنگرە لە ماوەی ١٠ مانگی رابردودا کرد، وەلێ چەندین هەڵوێست و رۆڵی هاوسەرۆکەکان ئاهی بە دڵی خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیداندا هێنا و دەبێ رونتر سیاسەتەکانی لە بەرنامەی کارکردنی پێکهێنانی کابینەی ٩ حکومەت بە چارەسەری کێشەکان و گەرانەوەی هاوسەنگی هێز و شەراکەتی راستەقینە لە بەرێوەبردن و حکومڕانی رەنگبداتەوە و لەسەروی هەموشیانەوە شەفافیەت لە داهات و لەبری دەستبردن بۆ موچە بڕی تەواوی داهاتی کوردستان بە تایبەتی کەرتی نەوت و بۆرریەکانی کوردستان ئاشکرا بکرێ و متمانەی لاوازی خەڵک و حکومەت و هاوڵاتی و حزب بگەرێتەوە. 

سندوقەکانی دەنگدان و شەرعیەتی دەسەڵات
 گەرانەوەی هاوسەنگی سیاسی

هەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراق قۆناغێکی گرنگ بۆ یەکێتی دێنێتە ئاراوە چونکە یەکەم پرۆسەی گرنگ و چارەنوسسازە لە دوایی کۆنگرە و سیاسەتی یەکێتی لەسەر دەستی هاوسەرۆکەکان هەروەها دەرئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان دەبێ، یەکێتی یەکێتیی بەرنامە وستراتیژی نوێوە کاربکات بەجۆرێک ببێتەوە یان نزیک بێ لە حزبی یەکەم بتوانێت شەراکەتی راستەقینە لە حکومەت و بەرێوەبردن و بڕیارداندا بەوەش رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان و دڵی کەسوکاری سەربەرزییان و سەرجەم ئەندام و کادیر و جەماوەری شاد دەکات.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ