بیروڕا
شکۆی نیشتمانێک سەرۆک مام جەلال..
نوسینى : هەژار نامیق


سەرۆک مام جەلال سەرۆکێک بۆ هەمووان ، مامێک بۆ هەمووان ، سەرۆکێک هەوێنى ئاشتی و ئارامی تەبایی و پێکەوە ژیان ، دامەزرێنەری دیموکراسیەت  و ئازادی لە عێراقێکى لە بەر یەک هەڵوەشاوە مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە کە سەرۆک مام جەلال هەمیشە لە قۆناغەجیاوازەکانى ژیانى سیاسی خۆیدا توانیویەتی جێ دەستی دیار بێت و کاریگەری تەواوی بە سەر قۆناغەکاندا هەبووە .

ئەو سەرۆکەی بە نەخۆش کەوتنی نیشتمانێک نەخۆش کەوت ،  ئەو سەرۆکەی کە نەیارەکانیشی خۆشیان دەویست ،هەمیشە بە قسەخۆش و حەکیمانەکانی کێشەکانی ئاسان دەکردەوە گرژی و ئاڵۆزیەکانى ئەڕەواندەوە ، ئەو یەکێتیەکی جوان و بەهێزی هەبوو ئەو پێگەو قورسایەکی گەورەی هەبوو ، ئەو لە دڵی سەرکردە گەورەکانی جیهاندا شوێنی هەبوو ڕێزی هەبوو نەک بە هۆی سەرۆک کۆماری نا ئەو خۆی خۆی دروست کرد لە سەردەمی لاوێتی لە گوندێکەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی بە هۆی لێوەشاوەیی خۆی توانی قۆناغەسەختەکان ببڕێت. ئەو سەرۆکێک بوو سواڵی بۆ نەتەوەکەی ئەکرد نەوەک نەتەوەکەی بکات بە سواڵکەر ،سەرۆکێک بوو بۆ هەمووان ئەو هەوێنى پێکەوە ژیان بوو ئەو هەوێنى ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بوو ئەو دەرگای ئازادی ڕادەربڕینى کردەوە بە ڕووی دۆست و نەیارەکانیشی ، ئەو ڕێگای ئەدا ڕەخنە بگیرێت و بە ڕەخنە وەڵام بدرێتەوە (قەڵەم بە قەڵەم) .

سەرۆک لە دوای کوردستان بەرەو تارمایی ڕۆشت لە دوای تۆ خەڵک هەژار بوون خەڵک دەربەدەر و ماڵوێران بوون لە دوای تۆ چەندەها موئامەرە لە یەکێتیەکەت کرا لە دوای تۆ بە فیتى نەیارانی یەکێتى و دوژمنانى کوردستان  و کەرکوکى قودسی کوردستان چەندەها ڕێکەوتنى ژێر بە ژێر کرا بە داخەوە لە بوونى تۆ نەیارەکانیشت نەیان دەوێرا بە خەویش بیر لە ئەو موئامەرە و پلانانانە بکەنەوە ، لە دوای تۆ شیرازەی سیاسی لەم نیشتمانە لەت و پەت کراوە لە بەر یەک هەڵوەشایەوە .

سەرۆک چی بنوسین چی بڵێن لەم قۆناغە هەستیار و ناخۆش و نەویستراوەدا پێویستمان بە قسە حەکیمانەکانی تۆیە تا دەربازمان بکات پێویستمان بە سیاسەت و دیپلۆماسیەتەکانى تۆیە لەم تەنگەژەیە قوتارمان بکات خەڵک لە ناخۆشترین دۆخی خۆیان ژیان دەکەن ، لە بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکان ئەگەر لە کەسانێکى خاوەن ویژدان بپرسیت کە نەیاری یەکێتى و سەرۆک مام جەلالیش بووبن بێگومان گوێبیستى ئەو ڕاستیە دەبیت کە هەمووان بە شانازیەوە باسی سەردەمی تۆ دەکەن باسی بووژانەوەی تەواوی سێکتەرکانی ژیان دەکەن باسی خۆشگوزەرانی دەکەن باس لە ئاوەدانی ئەکەن .

تۆ بە مانای ڕاستەقینەی خۆی سەرۆک بوویت سیاسەتت وەک خۆی دەکرد تۆ ئەو کەسە بوویت کە مێژوو گەواهیت بۆ ئەدات و ناوت بە شانازیەوە دەهێنرێت بە ئارامی بنوو بە ئارامی بنوو..

سەرۆک مام جەلال شانازی نەتەوەیەک ،سەرۆک مام جەلال موڵکى نیشتمانێکە ، هیچ کەسێک ئەو مافەی نیە سەرۆک مام جەلال بکاتە موڵکى حیزبێک یان خێزانێک چوونکە ئەو مامی هەمووان بوو سەرۆکێک بوو بۆ هەمووان ..

سەفین لە بن بێت یەکێتی لە بن نایەت

ڕۆحت شاد بێت سەرۆکم ...بەئارامی بنوو ئەی (سەمام الامان )
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ