بیروڕا
مه‌رگی‌ مام جه‌لال
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سێ‌ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا مام جه‌لال له‌  3  /10/2017  ماڵئاوایی‌ له‌ كوردو كوردستان كرد دوای‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌ بواره‌كانی‌ مه‌ده‌نی‌ سیاسی‌ و ڕێكخراوه‌یی‌ و چه‌كداری‌  و تا وه‌كو وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری‌  كوردی‌ عێراق ده‌ستبه‌كاربوو .
له‌سه‌رئاستی‌ جیهان
هه‌رچه‌نده‌ ڕۆڵ و ڕێبه‌رایه‌تی‌ و تێكۆشانی‌ مام جه‌لال هه‌ر له‌ سنووری‌ كوردستاندا قه‌تیس نه‌مابوو به‌ڵكو هه‌ر زوو تواناو لێهاتوویه‌كه‌ی‌ سنووره‌كانی‌ به‌زاندو بووه‌ سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ كاریزما و سیمبولێك له‌ سه‌رئاستی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانیش كه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ سوسیالیست ئه‌نته‌رناسیونال تا جێگرو سه‌رۆك پێگه‌ی‌ خۆی‌ بگرێت  , كه‌ ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ مام جه‌لال له‌ لۆكاڵیه‌ت ده‌رچووه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ جیهانیه‌  .
له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق
له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ 2005 مام جه‌لال وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری‌ كورد ی‌ عێراق  هه‌ڵبژێرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ , ئیتر ڕۆڵ و كاریگه‌ری‌ به‌ته‌واوی‌ ده‌ركه‌وت و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌و له‌ به‌غدادی‌ پایته‌خت هه‌لێكی‌ گونجاو بوو تاوه‌كو هه‌موو توانا و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی‌ و سیاسیه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌ قورس و ئاڵۆزه‌كانی‌ عێراق , كه‌ كه‌س ناتوانێت نكوڵی‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ كاراو به‌رجه‌سته‌ی‌ بكات , ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای‌ له‌ گه‌وره‌ نووسه‌رو سیاسی‌ كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ عه‌ره‌ب و عێراق ((حه‌سه‌ن عه‌له‌وی‌)) بكات  له‌ كۆڕێكدا له‌ سلێمانی‌ كه‌خۆم ئاماده‌ بووم  له‌ هۆڵی‌ ته‌وار بڵێت : به‌غداد كاتێك سقوتی‌ كرد كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ نه‌خۆش كه‌وت , زیاتر وتی‌ به‌ نوكته‌یه‌ك  به‌ داوه‌تیه‌ك به‌ سفره‌و خوانه‌كانی‌ كێشه‌یه‌كی‌ چاره‌ ده‌كرد وتی‌ ئه‌و كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌موو دژه‌كان بوو باڵوێزی‌ ئه‌مریكا ده‌ڕۆیی‌ لای‌ باڵوێزی‌ ئێران ده‌هاته‌ لای‌ .
له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆی‌ كوردستان
هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته‌ ئازاو به‌ده‌ربه‌سته‌كانی‌ بۆ ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ژیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی‌ به‌ ویژدان و به‌ په‌رۆشی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕوون و ئاشكرایه‌ وه‌كو ڕۆژی‌ ڕووناك سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ هاوینه‌ هه‌واری‌ پیرمام له‌ دۆخی‌ ئاڵۆزی‌ ئه‌وسادا جوانترین به‌ڵگه‌یه‌  ,بۆیه‌ ئێستاش كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گیرۆده‌ی‌ قه‌یران و كێشه‌ی‌ جۆراو جۆره‌ پێویستی‌ به‌ هه‌نگاوی‌ له‌وانه‌ی‌ مام جه‌لاله‌ , 
ئازادی‌ و سه‌كۆی‌ ئازادی‌ پاركی‌ ئازادی‌
ئه‌و سه‌كۆی‌ مام جه‌لال دروستی‌ كرد له‌ پاركی‌ ئازادی‌ و یادگاری‌ ئه‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ و هه‌موو كوردستانیش ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین و گرنگترین په‌یامه‌ له‌ مام جه‌لاله‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو كه‌ ده‌بێت ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین سنوردار نه‌كرێت له‌ ژێر هیچ پاساوێكدا , ئه‌و وتی‌ باهه‌موو هه‌ینیه‌ك خه‌ڵكی‌ قسه‌ بكه‌ن ڕه‌خنه‌ بگرن با له‌ منه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌ن گه‌ردنیان ئازادبێت , له‌وه‌زیاتر چی‌ بڵێت ؟  ئه‌وه‌شی‌ وت ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی‌ حزبه‌كه‌ی‌ خۆم گیرا پێمخۆشه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌ ئۆرگانی‌ یه‌كتێشه‌ .
 مام جه‌لال و سه‌روه‌ربوونی‌ یاسا
ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ كه‌ هێڵی‌ سوور بوو لای‌ مام جه‌لال دادگا كان بوو كه‌ پێداگری‌ له‌سه‌ر  سه‌ربه‌خۆ بوون و نابێت  كه‌س ده‌ست تێوه‌ردانی‌ تێدا بكات و ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت , كه‌نمونه‌ی‌ زیندوو زۆره‌ له‌سه‌ری‌ .
ئێستا كه‌ سێ‌ ساڵه‌ شكۆی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك مام جه‌لال گه‌لی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ به‌ جێهێشتووه‌ , باشترین وه‌فاو ئه‌مه‌ك بۆ رۆحی‌ نه‌مری‌ پابه‌ند بوونه‌ به‌ كولتور و په‌یامه‌كانی‌ مام جه‌لال  له‌ هه‌موو بواره‌ جیاجیا كانی‌ سیاسه‌ت و كارگێڕی‌ و ده‌وڵه‌تداری‌ و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی‌ و سه‌ره‌وه‌ری‌ یاسا و ڕێزگرتن له‌ ژنان و كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئاینی‌ و مه‌زهه‌بیه‌كان .



‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ