بیروڕا
بەسەر‌منداڵەکانتان هاوار مەکەن !
سۆما خالید

هەندێک کات دیمەنی ناشرینی دایک و باوکان بەرامبەر منداڵەکانیان دەبینیت، بەلاتەوە سەیرە کە ناوی دایک و باوکیان پێوەلکاوە چونکە هەڵسوکەوتیان نامرۆڤانەیە،  مەرجیش نیە ئەوەێ منداڵی هەبێت نمونە بێت لەشێوازی پەروەردەکردن، کاتێک نازیان پێنادەیت هەوڵیش مەدە ئازاریان بدەیت ئەوان پاک و جوانن، ئەوان ئاوێنەی ئێوەن چۆن رەفتاریان لەگەڵ بکەیت وا پیشانت دەدرێتەوە بۆیە دواتر گلەیان لێی مەکەن گەر نایانتوانی ئەرکی ماندوو بون و باشیەکانت بدەنەوە. هەر وەک چۆن دەوترێت چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە. 

پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری رەفتارەکانیان بن بەرامبەر منداڵەکانیان، واتە نابێت روداوێک یان ماندووبونی کاری ڕۆژانەیان وا بکات ببێتە هۆی تۆرەبونیان و هاوار کردن بەسەر منداڵەکانیان و دەستبەجێی لەسەر ئەوان خالی بکەنەوە، گەر بەمشێوەیەش بو دەبێت داوای لێبوردنیان لێبکرێت و بۆیان روون بکرێتەوە. جگە لەوەش زۆر جار
گاڵتەپێکردن، ریسواکردن و گوێ پێنەدانیش کاریگەری نەرینی لەسەر دەروونیان بەجێی دەهێلرێت و خۆیان لەکۆمەڵگادا بەکەمی دەبینن و زیانیان پێی دەگەیەنرێت. 

وە مەرجیش نیە هەمو کات ئەو گرژی و ئاڵوزیەی لەنێوان دایکان و باوکان و منداڵەکانیان روودەدات ئەوان لەسەر حەق و ماف بن،  تەنانەت گەر منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵیش بێت ئەگەری هەیە لەم رووە زیانی پێی بگەیەنرێت. بۆیە پێویستە شارەزایمان لەداوای لێبوردن بەرامبەر منداڵەکانمان هەبێت و بتوانین تۆرەیی و رەق و کینەکانمان کونتروڵ بکەین تا نەبێتە هۆی ئەوی ئەوانیش هەمان رەفتار و خراپتر لەوانیش دووباره بکەنەوە، هەرچەندە بەرودای سروشتی ناسراوە. 

پاشان هەوڵ بدرێت لەو بارەیەوە شارەزای پەیدا بکەن و هەنگاوی دروست پەیڕەو بکەن،  هەڵەکانی خۆتان بزانن و دانی پێیدا بنێن کە بەهوکاری کار کردن و فشاری ئابوری و تایبەت بەژیان دروستبوە ئەوەش بارودۆخی زۆرینەی مرۆڤەکانن کە بونەتە هۆی ترس و نیگەرانی و دڵەراوکی. بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و هەمو ئەمانەی سەرەوە کە باس کراوە لەسەر منداڵەکانتان بەتاڵ مەکەنەوە، لەو دۆخەدا ژینگەکە جێی بهێلن یان پێیان بلێن هەڵەمان کردوە و پەشیمانین و مەهێلن درێژە بکێشێت و زوو هەستی پێی بکەن،  لەوە دڵنیاببنەوە کە بەو کارە هیچ لەئێوە کەم نابێتەوە و رێز و خۆشەویستیتان لەبەرچاویان کەم نابێتەوە و ئەو کات لەیەک تێگەیشتن لەنێوانتان دروست دەبێت. بۆ نمونە (بلێن ببورن هاوارم بەسەرما کردوی و دەزانم هەڵەی تۆ نەبووە، من خۆم لەشوێنیتر تۆرەبوم). 

لەگەڵ ئەوەشدا خۆتان کونتروڵ بکەن، هەوڵبدەن ماڵەوە جێی بهێلن و هەناسەیەک هەڵبکێشن تا دۆختان جێگر دەبێت، یان لەژورێکی تەنیا دابنیشێن تا باش دەبن. لەبەر ئەوەی منداڵەکانتان لە هەڵسوکەوتی باش و خراپ تێدەگەن.
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ