بیروڕا
لەکۆنگرەی چوارەم نوێبونەوەی یەکێتی لەڕەفتار تاڕووخسار
د.به‌ختیارشاوه‌یس


سه‌رباری ئه‌وهه‌وڵه‌ هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیرانه‌ی كه‌لێره‌و له‌وێو به‌شێوازی جیاواز و له‌ئاستی نوسین و كۆر و به‌رنامه‌ی ره‌خنه‌ئامیز و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی تاكلایه‌نانه‌ و ده‌سته‌جه‌معی كه‌له‌دوای سێیه‌مین كۆنگره‌وه‌ ده‌دران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵاوسانی كادیر و گه‌رانه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌ رێكخراوه‌ییه‌كه‌ی یه‌كێتیی بۆفۆرمه‌په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی رابردوویی و رێكخستنه‌وه‌ی به‌چه‌شنێك له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌سه‌ره‌تاییه‌كان و بنچینه‌كانی حیزبایه‌تی و مۆراڵی سیاسی و ئیتیكی كاركردندا وێك بێته‌وه‌، سه‌ره‌رای بریاری مه‌كته‌بی سیاسی و رێنوێنیكردنی مه‌كته‌بی رێكخستن به‌ئامانجی چاره‌كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ودواتر به‌ستنی  كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌هاوینی ساڵی2012 بۆدۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی گونجاو و كردنه‌وه‌ی گرێی ئه‌وهه‌وڵاوسانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی رووبه‌رووی دۆخی ناوخۆی حیزب بوه‌ته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی گرتنه‌به‌ری میكانیزمی خانه‌نشینكردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌كادیرانی ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌نجام مانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌ به‌ ته‌مومژاوی و لێكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌دای كاری رۆژانه‌دروستكردوه‌و فاكته‌رێكی توند بوه‌ بۆپراكتیزه‌نه‌كردنی سیاسه‌تی دوورمه‌ودامان.
له‌په‌یوه‌ندیدا به‌م پرسه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌دگاره‌كانی تێگه‌یشتنمان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ پراگماتیكیه‌ راگرین، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌ نوێبوونه‌وه‌ی حیزبی سیاسی به‌سترابێته‌وه‌ به‌ نوێگه‌ری كردن له‌سیسته‌می كاركردن و ئۆرگانیزه‌كردنه‌وه‌ی جومگه‌ كاریگه‌ره‌كانی ، ئه‌وا قوڵایی ستراتیژیی ئه‌مه‌ وابه‌سته‌یه‌ به‌ كادیر و ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ڵده‌سوورێنن، وه‌به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كێتیی به‌ڵام بۆچی و چۆن؟
هه‌ڵسه‌نگاندنی كادیری حیزبی سیاسی هه‌م له‌رووی چه‌ندایه‌تی و هه‌م له‌ئاستی چۆنایه‌تیدا، ده‌رهاویشته‌ی قۆناغی خه‌باتی سیاسی و هه‌لومه‌رجه‌كه‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و كاریگه‌ریه‌كانیه‌تی له‌ناو فه‌زای گشتی و هه‌روه‌ها جۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی.
له‌په‌یوه‌ندیدا به‌كادیر و یه‌كێتیی به‌تابه‌تی له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌ ده‌روونحیزبیه‌كانی ناوخۆ و ده‌ركه‌وتنی ئاسه‌واره‌كانی ململانێی دوور له‌فكر و نزیك له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌تی شه‌خسی، هێدی هێدی پێگه‌ی  له‌رووی مه‌عنه‌وی و كاریگه‌ریه‌كانیه‌وه‌ هێنرایه‌ خوارێ‌ و له‌مه‌شدا هه‌ندێك جار نه‌خشه‌و پیلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی دور و درێژی بۆ دانرا و داتاشراوه‌.وه‌ك چۆن كادیر پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی وبه‌قۆناغه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی خۆیدا نه‌شونما بكات و گه‌شه‌بكات ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ناو ئاسته‌كانی ناوخۆی حیزبیشدا پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م لایه‌نانه‌و كۆی ره‌هه‌نده‌كانی بكرێت. نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ژماره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ دوو یان سێ ئه‌وه‌نده‌ زیاد بكرێت و ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی كۆنگره‌ ده‌سته‌وسان بێت له‌ئاستیدا.
له‌م دیده‌وه‌ سه‌ره‌تای به‌قه‌زاكردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ساڵی 2006 دا هه‌ره‌به‌ته‌نها سه‌ره‌تای داكشانی سه‌نگ و قورسایی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئۆرگانیزه‌كراو بوو بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی و فكری و رووناكبیری كادیری یه‌كێتیی و ته‌سلیمبوونیان به‌و ئیراده‌یه‌ی كه‌ دواجار به‌ ئینشقاقی حیزبی گورزی كاریگه‌ر و كوشنده‌یان له‌ سه‌روه‌ریه‌كانی رابردووی ئه‌م هێزه‌و ئاینده‌ سیاسیه‌كه‌داو له‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ما و ئینتمای تایبه‌تی و ده‌سته‌گه‌ری ، په‌رشو بڵاوی و زۆر و بۆریه‌كی به‌رچاویان له‌ناو مه‌كته‌به‌كان دروستكرد و رێژه‌یاساییه‌كه‌ی په‌یره‌وی دیاریكراو بوه‌ سه‌راب.
جیاله‌وه‌ی كه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌وكادیره‌ تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌نه‌كه‌وتنه‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ توندو به‌به‌رنامه‌دارێژراوه‌ی كه‌ ساڵانێكه‌ كارله‌سه‌ر بچووكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ده‌كات و ته‌نها رێگه‌ی گه‌وره‌بوونی خۆی له‌پراكتیزه‌كردنی ئه‌م سیاسیه‌ته‌ دووفاقیه‌داده‌بینێته‌وه‌ و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌له‌كۆنگره‌ی رابردوودا له‌ماده‌ی 66 كه‌تایبه‌ت بوو به‌ (بنه‌ماگواستراوه‌كان)  میكانیزمی تێپه‌راندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ دیاریكرا و به‌ده‌ستووری حیزبی كرا و به‌ڵام به‌عه‌مه‌لی نه‌كرا،  پێویسته‌ له‌ كۆنگره‌ی چواردا ده‌ستپێكی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی به‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بروات و به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و زانستیانه‌ی سیاسی كه‌ دادپه‌روه‌ری له‌رووی پسپۆری و كه‌فائه‌ و رابردووی تێدا ره‌نگ بداته‌وه‌ پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان و هاوته‌ریبیان له‌گه‌ڵ كادیران ئه‌نجامبدرێت و به‌مه‌ش سه‌نگ و قورسایی هه‌م بۆ ئۆرگان و هه‌م كادیر وكارگه‌ریه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و دواجار كادیری ته‌رخانكراو بۆكاری سیاسی له‌كادیری دیكه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ