بیروڕا
نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی... له‌ ره‌فتار تا رووخسار
د.به‌ختیارشاوه‌یس

له‌دوای دابه‌زینی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی و پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌م حیزبه‌ له‌هەڵبژاردنەکان ، نه‌ك بۆ ده‌نگده‌ر و كادیری یه‌كێتی به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه‌دا ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی جێگه‌ی نیگه‌رانی و چاوه‌ڕواننه‌كراو و  نائومێدی بوون. نیگه‌رانییه‌كانی هاوڵاتیان به‌ناو كۆمه‌ڵێك به‌هاو مۆراڵی سیاسی و رێكخراوه‌یی و داهێنانی گه‌وره‌و گرنگی نه‌ته‌وه‌یی و رۆحی شۆڕشگێڕی و ده‌سكه‌وته‌ی ناوازه‌ی سه‌روه‌ختی حكومڕانی تێده‌په‌رێت كه‌ئه‌م هێزه‌ سیاسییه‌ چ له‌سه‌روبه‌ندی شاخ و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و چ له‌ده‌ورانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تداریدا پێیده‌ناسرێته‌وه‌و شوناسی خۆی پێوه‌رگرتووه‌. نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكی له‌لاوازبوونی یه‌كێتی، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نیگه‌رانییه‌ له‌به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی پانتاییه‌كانی ئازادی و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی ئازادو لاوازكردنی پره‌نسیبه‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌واوی ئه‌و ده‌سكه‌وت و به‌ها جوان و دانسقانه‌ی كه‌سه‌رباری له‌مپه‌ری سیاسی و سەرەرای عه‌قلیه‌تی چه‌قبه‌ستووی نه‌ریتگه‌رایی و پاوانخوازی، به‌ڵام دواجار هه‌مویان له‌كوردستان به‌گشتی و له‌زۆنی سه‌وزدا به‌تایبه‌تی به‌دیهاتوون. نیگه‌رانیه‌ له‌وه‌ی كه‌مومكینه‌ له‌ماوه‌یه‌كی سنورداردا هێزێكی سیاسی به‌ توانای دارایی و ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ژموونی به‌سه‌ر كۆی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌كانی تاكی كوردی و كرانه‌وه‌ رێژییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئێمه‌ درێژبكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌دواجار بتوانێت و بۆی هه‌بێت ده‌ستكاری خه‌بات و خه‌ون و چاوه‌ڕوانیه‌كانیشمان بكات. نیگه‌رانییه‌ له‌وه‌ی كه‌له‌غیابی یه‌كێتیی له‌ناو هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، پاڵپشتیكه‌ری یه‌كه‌مینی خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له‌ رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵات بوونی نامێنێت و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ئاسته‌نگ بۆ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و به‌شانه‌ی كوردستان دروست ده‌بێت. نیگه‌رانییه‌ له‌وه‌ی كه‌له‌ناو شه‌ڕه‌ ده‌ستوری و سیاسییه‌كانی به‌غدا به‌ئاراسته‌ی ده‌ستكه‌وتی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پلانی پاشماوه‌كانی به‌عسیزم و عه‌قلیه‌تی عه‌ره‌بی-شۆڤێنی ، كورد رۆڵه‌ ئه‌كتیڤه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و له‌ئاسۆدا چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی لێڵ ده‌بێت. ئه‌م نیگه‌رانییانه‌و زیاتریش، زاده‌ی  ده‌یان نوسین و بڵاوكراوه‌و وتاری سیاسی و شرۆڤه‌ی خه‌مخۆرانه‌ن له‌سه‌ر یه‌كێتیی و ئاینده‌كه‌ی، كه‌له‌لای رۆشنبیران و نوسه‌ران و خه‌ڵكان و كه‌سایه‌تییه‌كان وهه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی ئه‌م حزبه‌وه‌ كه‌ره‌هه‌ندێكی پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه‌ نوسران و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. ئه‌م نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌ كه‌بۆ ته‌نها ساتێكیش یه‌كێتیی نه‌بوون و هه‌ندێكیان پێشتر ره‌خنه‌ی توندیان له‌یه‌كێتیی و ئه‌دای كار وبه‌رپرسه‌كانی گرتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌وردییه‌وه‌ قۆناغی دوای یه‌كێتیی و ئه‌و لێكه‌وته‌ نێگه‌تیڤانه‌ ده‌خوێننەوه‌ كه‌له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئێمه‌و كایه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌وێت. هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی ناو جه‌ماوه‌ری یه‌كێیی و ده‌ره‌وه‌ی له‌كه‌سانی بێلایه‌نی سیاسی و رۆشنبیرو مامۆستای زانكۆ لە چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان ، ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌ربخات بۆ كاریگه‌ری و پێویستی مانه‌وه‌ی یه‌كێتیی بۆ پرسه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدارییه‌كانی كورد، ئه‌وا ره‌نگه‌ له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شێك له‌عومری شیرینیان به‌م حزبه‌و ئامانجه‌كانی بۆ رزگاری نیشتمانی به‌خشییوه‌ زیاتر بكه‌وێته‌وه‌ و له‌دڵ و ده‌رونی كه‌سوكاری شه‌هیداندا جۆرێك له‌نائومێدی رێژه‌یی لێبكه‌وێته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ئاستی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر مێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی نیه‌، به‌ڵكو لاسه‌نگییه‌كی دیارو به‌رچاو له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه‌. هه‌ر له‌م روانگه‌وه‌ پرسیاری جه‌وهه‌ری له‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ داخۆ له‌ناو هه‌ڵاوێركردنی پرسه‌كانی نائومێدیدا، پانتاییه‌ك بۆ هه‌ستانه‌وه‌ له‌ئاسۆی دووردا بۆ یه‌كێتیی و یه‌كێتییه‌كان بوونی هه‌یه‌؟ ئایا كه‌ره‌سته‌كانی تێپه‌ڕاندندی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌و هه‌ستانه‌وه‌و جۆشدانه‌وه‌ی بنه‌ما حزبی و دیسپلینییه‌كان به‌ئاراسته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی زۆرایه‌تی ده‌نگده‌ری كورد به‌م هێزه‌ سیاسییه‌ له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا به‌دی ده‌كرێت؟ یه‌كێتیی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌ناو هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان کە ئه‌زموونێكی دورودرێژو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ستانه‌وه‌ له‌دوای گلان و نشوستییه‌كان هه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كه‌ سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی به‌ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یی نسكۆو شكستی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و له‌ناو ژانی نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ی تاكی كورد به‌رزگاربوونی كوردستانه‌وه‌ له‌دایك بووه‌. دواتر یه‌كێتیی له‌نائومێدی كاره‌ساتی هه‌كاری و له‌نائومێدی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال كه‌بۆ له‌چاڵنانی ئه‌و جه‌ماوه‌رو پێگه‌ به‌هێزه‌ بووه‌ كه‌ قوڵایی ستراتیژی یه‌كێتیی پێك ده‌هێنێت و هه‌روه‌ها له‌نائومێدی كاره‌ساته‌كانی دوای شه‌ری ناوخۆو 31ی ئابی ساڵی 1996 هه‌ستایه‌وه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌له‌ناو ئه‌و گلان و شكستانه‌دا دوو فاكته‌ری كاریگه‌ر بوونی هه‌بووه‌ كه‌ئه‌وانیش جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی كه‌هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ كارای یاریده‌ده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كانن، و به‌داخه‌وه‌ ئێستا غیابی مام ته‌حه‌دای یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتییه‌. به‌ڵام ده‌كرێت له‌مباره‌شدا جارێكی دیكه‌ هێڵه‌كانی وو له‌ناو كادیران به‌مه‌به‌ستی هه‌ستانه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش خاڵی بنه‌ڕه‌تیە.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ