۲٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی قەدەغەکردنی توندوتیژیە
جەزای سەید مەجید
لای ههمووان ئاشكرایه ڕۆژی 25ی نۆڤهمبهر وهك ڕۆژی قهدهغهكردنی توندوتیژی دژی ژنان لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكان دیاری كراوه. دیاریكردنی ئهو ڕۆژه بۆ بیرهێنانهوهی ئهو كارهسهتهیه كه بهسهر ژنانی ئازادیخواز هاتووه له سهدهی بیستهمدا لهسهر دهستی دیكتاتۆرهكان
لە ٢٥ ی ١١ ی ١٩٦٠ دوای ئەوەی بەفەرمانی دیکتاتۆری کۆماری دۆمینیکان هەرسێ چالاکوان ( ماریا مێرەبڵ، پاتریا مێرەبڵ و تێرێزا مێرەبڵ ) دەکوژرێن، بەهۆی ئەو چالاکیی و ناڕەزایەتیانەی کە بەرامبەر بە دەسەڵاتەکانی دیکتاتۆری ناوبراو ئەنجامیان دابوو، بەو هۆیەوە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەم ڕۆژە وەك ڕۆژی بەرەنگاری توندوتیژیی دژی ژنان دەناسێنێت، کە تیایدا چەندین چالاکی و داواکاری و پێشنیار و هاوکات ناڕەزایی لە لایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان ئەنجام دەدرێت.
یەکێتیی و حزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی دنیا بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ڕادەگەیەنن، بۆ زیاتر پاڵپشتی ژنان و سەرخستنی پرۆژەکانیان و کاڵبونەوەی جیاوازیە ڕەگەزایەتیەکان، ستراتیژیی هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبمان تایبەت بە ژنان جەختکردنەوەیە لە پەیڕەوکردنی ئەفکارەکانی سەرۆک (مام جلال)، کە هەر لەسەرەتاوە پاڵپشت و هاوکاری ژنان بوو له هێنانە پێشەوەیان لە خەباتی ڕێکخستنی ناو شارەکان و پێشمەرگایەتی لە شاخ و دوای ڕاپەڕینیش یەکێتیی بەشداری کارای بە ژنان بەخشی لە بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
ئێمەش وەک مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە ژنان و کارکردنیان لە جومگە سەرەکیەکاندا بەوپەڕی توانامانەوە پاڵپشت و هاوکاریان دەبین، پێشمان وایە ژنان دەبێت بەرنامەی وردی کارکردنیان دانێن و هەنگاوەکانیان دەست پێبکەن تا ڕەنگدانەوەی زیاتر بەسەر کۆمەڵگەدا هەبێت، هاوکات بەتوندی دژی هەموو جۆرە پێشێلکاری و توندوتیژیەکین کە دەکرێتە سەرژنان و مەحکومی دەکەین.