بیروڕا
هه‌ڵەبجە... زامی ئازاری نیشتمانێک..
جەزای سەید مەجید




(١٦) ی سێی هەموو ساڵێک... یادی قوربانیانی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە بەبەرزی لە دڵ و دەرونماندا ڕادەگرین، سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ (٥) هەزار شەهید لە منداڵ و ژن و پیاوی گەنج و بەتەمەن، سەرباری ئەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەوە قەدەغە کراوە، بەڵام لە ١٦ی سێی ١٩٨٨ و لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشی یەوە ئەو چەکە بەرامبەر گەلەکەمان لە هەڵەبجە بەکارهات، خواستی ڕژێمەکەی صدام لە بەکارهێنانی کیمیایی دژ بە گەلی کورد، بۆ جینۆساید کردنی خەڵک و وێرانکردن و تێکدان و پیسکردنی سروشتی جوان و هەوای پاکی هەڵەبجە بوو. 

وەکو ئاشکرایە جگە لە شەهیدەکان، کەس و کارەکانیان پاش (٣٣)ساڵ تێپەڕبون بەسەر جینۆسایدەکەدا بە ئازاری جەستەیی و دەرونی یەوە دەناڵێنن، هەروەها سەرباری دۆزینەوەی هەندێکیان تاکو ئێستاش ژمارەیەک لە هەڵەبجەییەکان بێ سەر و شوێنن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کۆنگرەی نوێ بوونەوە هەوڵەکانی لە خزمەتکردن بە هەڵەبجەییەکان و ئاوەدانی زیاتری پارێزگاکە چڕدەکاتەوە،  ئەمەش بە سوربونمان لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی لامەرکەزی ئیداری بەتەواوی دەسەڵاتەکانی (کارکێڕی... دارایی)یەوە، هەروەها بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە گەڕانی جدی دەست پێبکەین بۆ دۆزینەوەی ون بوانی هەڵەبجە و شادبونەوەیان بە کەس و کارەکەیان. 

خۆشبەختانە کەس و کاری قوربانیانی هەڵەبجە، شاهێدی دادگاییکردنی دار و دەستەکەی ڕژێمی بەعس بوون و بکەرانی ئەو تاوانەش بەسزای خۆیان گەیشتن، ئەوەی ماوەتەوە بۆ ئاسودەبوونی ڕۆحی شەهیدەکان و ساڕێژکردنی برینی هەڵەبجەییەکان ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە و دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆیان، هەروەها ناساندنی تەواوی جینۆسایدەکە و چیرۆکە تراژیدیەکانی پاش جینۆسایدەکەیە بە ڕایگشتی جیهانی، کە ئەمەش لە ئەولەویەتی کارەکانی پاش کۆنگرەی نوێ بونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەکەتانە. 

دووبارە ڕۆحی شەهیدەکان شاد و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنم.
جەزای سەید مجید
لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ