بیروڕا
كۆرۆنا، جه‌نگ دژى مرۆڤایه‌تى
چرۆ جلال



كۆرۆنا ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كه‌، ئه‌و ڤایرۆسه‌ى ته‌واوى میدیاكانى جیهانى و ناوخۆى سه‌رقالكردووه‌ ، جوڵه‌ى جیهانى بڕیوه‌ بێ گومان ئه‌مه‌ش كه‌م تا زۆر ، وه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و دارایى وڵاتان كردووه‌ . 
ته‌نها له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا جیهانى ته‌نییه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى پێشبینى نه‌كراو خۆى خزانده‌ نێو ژیانى مرۆڤایه‌تى ، ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستیانه‌ى تا ئێستا له‌ سه‌ر كاره‌ساته‌ سروشتى و مرۆیی یه‌كان كراون ده‌ریان خستوه‌ كه‌ چه‌ند ساڵ جارێك دیارده‌یه‌ك یان په‌تایه‌كى كوشنده‌ ئاسا ده‌ركه‌وتووه‌ زیانێكى ماددى و مه‌عنه‌وى زۆرى به‌ دواى خۆیدا كێش كردووه‌ و هه‌ندێك جاریش بۆته‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كى توندى مرۆیی.
كارى ته‌واوى ته‌نها له‌ داروخانى ئابورى وڵاته‌ زلهێزه‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و وه‌ستانى جوڵه‌ بازرگانیه‌كان نه‌كردووه‌ به‌ڵكو شارستانیه‌تیش لێ زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌ و  هه‌ر له‌ گه‌شتى گه‌شتیارانه‌وه‌ تا به‌ركه‌وتنى شارستانیه‌ته‌كان و  دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تیشى گرتۆته‌وه‌.
ئه‌و خێرا بڵاوبونه‌وه‌یه‌ به‌ جیهاندا گومانى زۆرى دروست كردووه‌ ئه‌وه‌ى گومانه‌كه‌ى زیاتر كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچى له‌ وڵاتێكى وه‌كو چاینه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین وڵاته‌ له‌ ڕووى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا و بازرگانى یه‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵداو ولاتانى تریشى گرته‌وه‌ ئه‌مه‌ زیاتر له‌ جه‌نگێكى سیاسى ده‌چێت ره‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ بێت بووترێت ( stop china )، چونكه‌ بۆ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك گه‌وره‌ترین زلهیزى جیهان ئێران و چین گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستن بۆ هه‌ندێك مه‌سایلى سیاسى و ئابورى و عه‌سكه‌رى ره‌نگ بێت ئه‌مه‌ زه‌نگى ئه‌مه‌ریكا بێت بۆیان بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ گوێرایه‌ڵى ئه‌مه‌ریكا نه‌بن.
بۆچونێكى تر ڕه‌نگ بێت له‌به‌رئه‌وه‌ بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى زۆرى دانیشتوانى ڕووى زه‌وى بێت چونكه‌ زۆرى دانیشتوان خواستى شمه‌ك و پێداویستى له‌ ڕووى خۆراك و كه‌ل و په‌ل رۆژ له‌دواى ڕۆژ له‌ زیادبوندایه‌ و وڵاتانیش له‌ ئاست ئه‌و داواكاریه‌ زۆره‌ى خه‌ڵكى نین هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ده‌یانى بۆچوونى تر و شیكارى تر هه‌ڵده‌گرێت .
هه‌رێمى كوردستان و  عێراقیش بێ به‌ش نه‌بوون له‌به‌ركه‌وتن به‌م ڤایرۆسه‌، كاریگه‌رى ده‌رونى زۆرى لاى خه‌ڵكى دروست كردووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خراپى گوزه‌ران و ژیانى ئابوورى خه‌ڵكى و لایه‌نه‌كانى تر، پلانى حكومه‌ت له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ كۆرۆنا هه‌رزوو چه‌ندین هه‌نگاوى خۆپارێزى گرته‌به‌ر،  به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵكى جێ ى نیگه‌رانى به‌تایبه‌تیش هه‌رێمى كودستان ئه‌و باره‌ نه‌خوازراوه‌ی دیوى ئابورى یه‌ خه‌ڵكى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ بارێكى سه‌ختى ئابوریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، زه‌ره‌رى ماددى زۆر به‌ر كه‌رتى ئابورى كه‌وتووه‌ وه‌ك هه‌موو وڵاتان و خه‌ڵكى له‌ ئێستادا چاوه‌روانى ئه‌وه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم پلانى خۆپارێزى ( stay at home ) له‌وه‌ زیاتر درێژنه‌كاته‌وه‌ ، ده‌رگاى دووكان و بازاره‌كان به‌رووى هاوڵاتیان واڵابكرێت حكومه‌ت ئه‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كى تر و رێگاچاره‌یه‌كى ترى گونجاو تر هه‌ڵبژێرێت بۆ خۆپاراستن ، چونكه‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ توانایدا نیه‌ هاوكارى ماددى له‌ خۆراك و پێداویستى بگه‌یه‌نێت به‌ هاوڵاتیان وه‌ له‌ ڕووى ته‌ندروستیشه‌وه‌ توانراوه‌ به‌ هیمه‌تى پزیشكه‌ به‌رێزه‌كان و ئه‌و مواده‌ كه‌مانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان تا راده‌یه‌ك كۆنترۆلى دۆخه‌كه‌ى پێبكرێت ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت به‌ پلان و به‌رنامه‌ كاربكات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م بارگرژیه‌ .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ