بیروڕا
یه‌كێتی ده‌توانێت وه‌ك پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا خۆی نوێ بكاته‌وه‌
دارەوان حاجی حامید

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ پاریس و له‌ ناوچه‌ی ئۆبێرڤیلیێ، له‌ ڕێگه‌ی هه‌فتاو هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆیه‌وه‌ پارتی سۆسیالیست كۆنگره‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆی به‌ست ، ئه‌و پارته‌ی مێژووی دێرینی هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ ڕابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی چه‌پی كردوه‌ و چه‌ندین ساڵ سیسته‌می حوكمرانی پیاده‌ كردووه‌ كه‌ دواجار له‌ سالی ٢٠١٢ به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسۆ هۆڵند توانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان به‌رێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیری له‌ فه‌ره‌نسا له‌ جه‌نگی دژی تیرۆر و شه‌ڕی داعش، فه‌ره‌نسا كه‌وته‌ به‌ر چه‌ندین هێرشی تیرۆرستی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان جگه‌ له‌ كێشه‌ ئابوریه‌كانیش كه‌ ڕووبه‌روی وڵات بوویه‌وه‌.                         
ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٧ سه‌رۆكایه‌تی به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆیه‌كان و جیاوازی باڵه‌كانیانه‌وه‌ پارته‌كه‌ توشی شكستێكی گه‌وره‌ بكات و له‌ په‌رله‌مانیش رێژه‌یكی كه‌می كورسی به‌ ده‌ست هێنا ، له‌و بارودۆخه‌دا بوو پارتی سۆسیالیست كۆنگره‌ی خۆی سازكرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ وه‌ك و هێزێكی سه‌ره‌كی چه‌پ و گه‌رانه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتیی و یه‌كگرتوویی بۆ ناو شانۆی سیاسی فه‌ره‌نسا ، له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ وه‌ك كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابوو له‌ نزیكه‌وه‌ بینیم كه‌ چۆن پارته‌كه‌ ده‌ی ئه‌وێت گۆران كاری بكات و خوێ نوێ بكاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی سكرتێری نوێی پارته‌كه‌ ئۆلیڤیێ فۆر بڕیاریاندا كه‌ به‌ یه‌كگرتووی بمێننه‌وه‌ و به‌وه‌فا بن بۆ باوه‌ڕی سۆشیالیزم و به‌ هێزێكی پته‌وه‌وه‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی فه‌ره‌نسا.
 ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا تێده‌په‌ڕی، دوێنێ ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ پارتی سۆسیالسیتی فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا.                                     
 له‌سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسا خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كان ئه‌نجام درا، سۆسیالسیته‌كان به‌رهه‌می ئه‌و كۆنگره‌ی ڕابردوویان وبڕیاری یه‌كگرتووی سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه‌ وای كرد، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ جۆرێك بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی فه‌ره‌نسا هه‌رچوار شاره‌ گه‌وره‌ وگرنگه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كه‌ پاریس ولیۆن ومارسیلیا ولیل بكه‌وێته‌ ده‌ستی پارتی چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان.                                                                                                       
      
به‌ تایبه‌تی بۆ شاری پاریس  كه‌ پایته‌خت و گرنگترین شاری فه‌ره‌نسایه‌ و تیایدا خاتوو ئان ئه‌یدالگوی كاندیدی پارتی سوشیالیست و مێری واته‌ سه‌رۆك شاره‌وانی ئێستا توانی جاریكی تر سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر كاندیدی ڕاستره‌وه‌كان و كۆماریه‌كان ره‌ شیده‌ داتی به‌ ده‌ست بهێنێت ، بێ گومان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له‌ دوای ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌ چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانیه‌كان به‌ پێی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی فراوان و گرنگه‌.                                                                    
 دوێنێ له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابووم كاتێك ئۆلیفیی فور سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستم بێنی، پشتگیری یه‌كێتیم وه‌ك ده‌سته‌ خوشكی سۆسیالیست فه‌ره‌نسام بۆ دووپات كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانم لێكردن، دواتر ئۆلیفیی فۆر دڵ خۆشی خۆی ده‌ربڕی كه‌ وه‌ك كوردێك و خوێندكارێكی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سۆسیالسته‌كانم وخۆش حاڵی خۆشی ده‌ربری كه‌ پشتگیری ته‌واوی كورده‌كانی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لای هه‌یه‌ له‌ فه‌ره‌نسا.                                                                                               
له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان كه‌ دوێنێ ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ كۆتای هات، نزیكه‌ی له‌ سه‌دا ٣٥ ی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ چه‌په‌كانی فه‌ره‌نسادا بوون له‌پێشیانه‌وه‌ پارته‌كانی سۆسیالیست و ژینگه‌ پارێزه‌كان، پارتی سۆسیالیست توانی له‌ زوربه‌ی شاره‌ گرنگه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت و به‌مه‌ش هیوای دووباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست نیشاندا وه‌كو هێزێكی سیاسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی فه‌ره‌نسا.                                                                                                      
ئێستا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان توانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌توو ئه‌نجام بدات و تیایدا له‌لاێكه‌وه‌ توانی گرفتی سه‌ره‌كی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكات كه‌ زۆری بال وفره‌ هێزبوو تیایدا و یه‌كێتی گه‌یاندبویه‌ ئه‌ستێك كه‌ توانای یه‌ك بریاری و یه‌ك هه‌لوێستی نه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ بریاره‌ نه‌ته‌وه‌ی و چاره‌ نوسسازه‌كاندا وای كردبوو كه‌ یه‌كێتی له‌ به‌رده‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌رو دۆست و دوژمنیدا وه‌ك و حزبێكی بێ كاریگه‌ر ده‌ركه‌وێت.                                                                                      
كۆنگره‌ كۆتای به‌و لاوازی و ته‌كه‌تولاته‌ هێناو یه‌كێتی وه‌ك و هێز خسته‌وه‌ سه‌ر شانۆ وه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ یه‌كێتی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و گه‌نجی خسته‌وه‌ ئاستی سه‌ركردایه‌تی و ده‌ستی به‌ پرۆسه‌ی نوێبونه‌وه‌ و چاكسازی ناوخۆیی كرد كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو ئه‌بێت ببێته‌ ئامرازو هاوكاری ده‌رخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك و هێزه‌ سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كه‌ی كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ش  به‌ خۆسازدانی یه‌كێتی وه‌ك و ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ر ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو تا ئه‌و توانا و نوێ ییه‌ی یه‌كێتی له‌ پرۆسه‌ی دیموكراتی و بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ بكرێت.                                  
هاوكات ده‌كرێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ دوای كۆنگره‌ی چواره‌م ، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ هاوپه‌یمانه‌تی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ حزبه‌ سیاسیه‌ چه‌په‌كانی كوردستان و بۆمسه‌وگه‌ركردن و سه‌ركه‌وتن  گه‌رانه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م حزبی كوردستان  بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ