بیروڕا
لێبڕینەکەی مەسرور بارزانیی چی بەدوادا دێت؟
ئەحمەد میرا
لەسەروبەندی ڕاسپاردنی (مەسرور بارزانی)دا، بۆ سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیابوون لەوەی یٔەم حکومەتە لە هەموو بوارەکانی حکومڕانیدا شکستدەهێنێت. بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەدانەبووین بەمشێوەیە لەڕووی یٔابوورییەوە هەرەسبهێنێت، لەبەریٔەوەی بەردەوام یٔەو حکومەتانەی، کە پیاوە یٔەمنییەکان بەڕێوەیدەبەن، تاکە جومگەیەک کاریلەسەردەکەن باشترکردنی دۆخی یٔابوریی و پڕکردنی گیرفانی خەڵکە لەپێناو دەستەبەرکردنی بێدەنگیی گشتیدا، بەڵام دەرکەوت مەسرور بارزانیی چۆن پیاوی حکومڕانییەکی دیموکراسیخواز نییە، بەهەمانشێوەیش پیاوێکی یٔەمنی خاوەن ژیریی و لێزانیی نەبوو. یٔەوەی یٔەم برا گەورەیە کردوویەتی، تەنها کوشتنی کورد و بەرهەمهێنانی تۆقاندنی نیشتیمانیی بوو.
ماڵی مەلا مستەفا لە سیاسەتکردندا خاوەن بەختێکی گەورەن بە خودی خۆیشییەوە. هەمیشە یٔەوانەی لەگەڵیاندا کاریانکردووە کەسانی بێیٔیرادە و ترسنۆک بوون، بۆیە بەبەردەوامیی دەرفەتی گەورەبوونیان بۆ ڕەخساوە. یٔەوان هەمیشە تۆپێکی گەورەبوون لەناو کۆمەڵێک تۆپی بچووکدا و بەردەوامیش تۆپێکی بچووک بوون لەناو کۆمەڵێک تۆپی گەورەدا. یٔەم وێنەیە بۆ تێکڕای یٔەزمونی سیاسەتکردنی ماڵی مەلا مستەفا ڕێک و ڕاستە. هەم مەلا مستەفا بەمجۆرە بووە و هەم مەسعود و مەسرور و نێچیرڤانیش یٔەو دەرفەتە باشەیان بۆ ڕەخساوە، کە دەوروبەرەکەیان و نەیارەکانیشیان پیاوی گرگن و گیرفان خۆشەویست بن. جاران دەیانوت یٔەوەی ڕۆژێک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا کاربکات گومانی تێدانییە هەمیشە حەزدەکات لەسەر کاسەی بارزانییەکان شۆربای تەسلیمبوون بخوات. بەهەمانشێوەیش لەکابینەی تۆدا کەس نقەی لێوەنایەت، کەس بە براگەورە ناڵێت ڕۆژێک دێت یٔەم لێبڕینی موچەیە، تێبڕینێکی بەدوادا دێت. یٔاخر یٔەگەر براگەورە تاوانبار بێت، هیچ گومانم لەوەدا نییە کۆی کابینەکە بە زەرد و سەوز و نیلییەوە تاوانبارن. 
چونکە ناکرێت لەناو یٔەم حکومەتەدا پیاوێکی ڕەشید و صاڵح نەبێت بە مەسرور بڵێت یٔەم کارەت کاری پیاوی صادق و یٔەمین نییە، تەنها یٔەوانە پێی قانعن، کە بە هەموو جۆرە لێبڕینێک ڕازیین. لەلایەکی ترەوە سەرمسوڕیٔەمێنێت لە خۆمان، بەوەی چۆن چاوەڕێی خێرێ لە پیاوێک و کوڕەکەی دەکەین، کە دڵسۆزی برا و برازا و کەسەکانی خۆی نەبێت. بۆنموونە دەکرێت یٔێمە بەیٔومێد بین مەسعود بارزانیی پیاوێکی چاکەکاربێت، لە کاتێکدا بەسەر جەستەی براکانیدا بووە کەسی یەکەمی پارتی. یٔایا دەکرێت بپرسیین (عوبیدوڵا و لوقمان)ی برای مەسعود بارزانیی چییانلێهات و یٔەم پیاوەیش چی بۆ کردن؟! یاخود دەکرێت بپرسین یٔیدریس بارزانیی، کە لە مەسعود گەورەتر و حەکیمتربوو، بۆچی نەبووە سەرۆکی پارتیی و هەر زوو کۆچیدواییکرد؟؟؟!!!
یٔەم نموونانەم بۆ یٔەوەی پێتانبڵێم، کە ماڵی مەلا مستەفا بەتایبەت ماڵی مەسعود بارزانیی جگە لەوەی خێری خودی خۆیان و خێری برا و کەسەکانیان ناوێت، هەربۆیە ناکرێت چاوەڕێی یٔەوەیان لێبکرێت، کە دۆخی یٔەم هەرێمە باشبکەن و لەخەمی گشتیدابن. لەڕاستیدا پڕۆسەی چاکسازیی هێندە کارێکی یٔاڵۆزنییە، کە حکومەت توانای بەسەردا نەشکێت، بەڵام لەبەریٔەوەی پێویستە چاکسازیی لەگیرفانی سەرۆکەوە دەستپێبکات، بۆیە بووەتە کارێکی مەحاڵ. ناکرێت تۆ چاوەڕێت لە دز بێت، کە پاسەوانی دووکانی زێڕ بکات. وەک دەوترێت کەچەڵ، کە حەکیم بوایە چارەسەری سەری خۆیی دەکرد. هەربۆیە براگەورە پیاوێکی چاکەکارە با خۆی ماندوو نەکات و پڕۆسە چاکسازییەکە لەماڵی باوکییەوە دەستپێبکات و یٔەوکاتە دەتوانین بڵێین: زەنگێک بۆ دۆخێکی باشتر لەهەرێم لێدەدرێت.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ